هەپەگە: سەنگەرەکانی بەرخۆدان ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر تۆپبارانکران

هەپەگە رایەیاند کە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلا ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپبارانکراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەدەپە رایگەیاند، " سوپات داگیرکەری تورک لە رێگەی بەکارهێنانی مادەی فسفۆر، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. گەریلاکانی ئازاری کوردستانیش لەدژی هێرشەکان لەسەر بناغەی خۆپاراستن، وڵام دەدەنەوە. گۆڕەپانەکان ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان، جارێکی بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٣ جار بە تانک، ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومان و تۆپبارانکران. گۆڕەپانی بەرخۆدانی گەریلا ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر تۆپباران کران."

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فراوانی؛

"لە هەرێمی زاپ؛

٢٥ی شوبات کاتژمێر لەنێوان ١٠:٣٠ و ١٢:٠٠ لە ناوحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە نزیک گوندی سیدا. هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا.

٢٥ی شوبات کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە نزیک گوندی سیدا و ویستیان سیستمی کامێرای حەراری جێگیر بکەن. هێزەکانمان ناچار بوون خۆیان بپارێزن و بە شێوەی نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێڕشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا؛

٢٥ی شوبات لە ناوحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، لە نزیک گوندی سیدا، داگیرکەران ١٥ جار بە تۆپی فسفۆر هێرشیان ئەنجامدا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٢٤ی شوبات گۆڕەپانی خێری گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.

٢٥ی شوبات لە ناوحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، لە نزیک گوندی سیدا و چەمچۆ، داگیرکەران ٤٣ جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانیان بۆردومان کرد.

ف.ق