هەپەگە: سوپای تورک بە بۆمبی فسفۆڕ هێرش دەکات

هەپەگە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بۆمبی فسفۆڕ هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: "لە ٢٠ی شوباتدا لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودان لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ بە بۆمبی بەهێز و تۆپی فسفۆڕ ٢٣ جار بۆردومان کراون".

هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە، "٢٠ی شوبات لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودان لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٧ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب