هەپەگە یادی ٣ شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "بەرخودانی ئەفسانەیی ئەو هاوڕێ گیانبازانەمان بووەتە سەرچاوەی سوودبەخشین بە هاوڕێیانیان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٣ گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

"سوپای تورکی داگیرکەر کە دەیەوێت خەونەکانی داگیرکەری و سیاسەتی قڕکردن بباتەسەر، لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ بەدواوە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هێرشی دژواری ئەنجامداوە. لە دژی ئەو هێرشانەی دوژمن، هاوڕێیانمان ئاریەنا، جانفیدا و پالە کە لەناو تیمە گەرۆکەکانی گۆڕەپانی شاخی جودیدا بوون چەندین رۆژ بە شێوەی گیانبازانە شەڕیان کرد رێگەیان نەدا دوژمن لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببێت. هاوڕێیانمان ئاریەنا، جانفیدا و پالە بە بەرخودانی بێهاوتای خۆیان گورزی دژواریان لە دوژمن وەشاند، لە هەمان کاتدا هێڵی تێکۆشان لە دژی دوژمنیان روونکردەوە. بەرخودانی ئەفسانەیی ئەو هاوڕێیانەمان بۆ هاوڕێیانیان بووە سەرچاوەی سوودوەرگرتن، بە تایبەتی لە گۆڕەپانی خودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ وانەیەکی مێژووییان بە دوژمندا. هاوڕێیانمان ئاریەنا، جانفیدا و پاڵە دواتر بوونە بناغەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە گۆڕەپانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی شەهید پیردۆغان و بە پێداگریی خۆیان لەسەر تێکۆشان و بەرخودان بوونە پێشەنگ لە شەڕی دژ بە داگیرکەران.

بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانی گینبازمان ئاریەنا، جانفیدا و پاڵە کە ئەوانیان تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادی کرد، هەروەها تەواوی گەلەکەمان کە قارەمانی بەم جۆرەیان لە ناو خۆیاندا ئافراند، دەبێت سەربەرزبن پێیانەوە، بەڵێن دەدەین کە خەون و ئاواتی ئاریەنا، جانفیدا و پالە بەدیبهێنین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخیان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاریەنا وڵات

ناو و پاشناو: دیلان دورموش

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: پاکیزە - بەهائەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٢/ هەرێمی شەهید دەلالی رۆژئاوای زاپ

 

ناسناو: جانفیدا سیپان

ناو و پاشناو: سەرحەد ئۆگمەن

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک- باوک: مەلەک- نیهاد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٢/ هەرێمی شەهید دەلالی رۆژئاوای زاپ

 

ناسناو: پالە کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیبراهیم

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک- باوک: نائیلە- ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٢/ هەرێمی شەهید دەلالی رۆژئاوای زاپ

هـ . ب