هەپەگە یادی دیدار تۆڵهەڵدنی بەرزڕاگرت

هەپەگە بە رێزەوە یادی دیدار تۆڵهەڵدانی کردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێمان دیدار وەک جەنگاوەڕێکی پێشەنگی پەکەکە و پاژک بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێیانی".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی خۆڕاگرییەکی ئەفسانەیی ئەنجامدرا، رێگری لە داگیرکەران کران و داگیرکەران لەوێ شکستیان هێنا. یەک فەرماندەی گیانبازەکانی ئەو گۆڕەپانە هاوڕێمان دیدار تۆڵهەڵدان لە ئایاری ٢٠٢٢ دا لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن بە قارەمانێتی خۆڕاگری کرد و شەهیدبوو. لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کە بە گیانبازییەکی گەورە بەرخودانی مێژوویی تێدا خوڵقێندرا، هاوڕێمان دیدار لە زۆر گۆڕەپانیدا ئەرکی گرتە ئەستۆ، لە پەروەردەکردنی هاوڕێکانی بە شێوەیەکی گیانبازانە تا دروستکردنی تونێلەکانی شەڕ کە بوونە ترس لە دڵی داگیرکەران، زۆر ئەرکی بەسەرکەوتوویی راپەڕاند. هاوڕێمان دیدار گیانبازی خۆی کردە شێوەیەکی ژیان، بۆ ئەوەی شایستەی هاوڕێ شەهیدەکانی و رێبەرمان بێت هەموو ساتێکی خۆی بە قووڵبوونەوەوە تێپەڕاند وەک جەنگاوەرێکی پەکەکە-پاژک بووە نمونەی هەموو هاوڕێیانی.

جارێکی تر بەڵێن دەدەین کە ئاڵای تێکۆشانی هاوڕێمان کە بە گیانبازییەوە رادەستی ئێمەی کردووە، بۆ ئەوەی شایستەی ئەو و شەهیدانمان بین، بە شەکاوەیی رایبگرین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان دیدار و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سەرجەم گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان دیدار تۆڵهەڵدان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دیدار تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: لەیمان حەسەن

شوێنی لەدایکبوون:حەسەکە

ناوی دایک- باوک: نورا- بارزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ

هـ . ب