هەپەگە یادی شەهیدانی حەفتانینی کردەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٥ گەریلایەی کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە حەفتانین شەهید بوون رایگەیاند: "ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، میراتی ئەو بەرخۆدانە، کە بۆ ئێمەیان بە جێهێشتووە، بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی شەهیدانی حەفتانین ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا هەڤاڵانمان سەرحەد، نومان، میرهات، عەگید و باگەڕ لە ناوچەی حەفتانین لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، میراتی ئەو بەرخۆدانەی بۆ ئێمەیان بە جێهێشتووە، بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەرحەد وان

ناو و پاشناو: وەدات ئابی

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: کیمیەت - وەیسی

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / حەفتانین

****

نازناو: نومان لیجە

ناو و پاشناو: جەنگیز داس

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: پاکیزە - کامیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / حەفتانین

****

نازناو: میرهات رۆنی

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیبیش

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: موعتەبەر - جەودەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / حەفتانین

****

نازناو: عەگید باگۆک

ناو و پاشناو: محەمەد چاکان

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: فەرحا - سولەیمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / حەفتانین

****

نازناو: باگەڕ باز

ناو و پاشناو: جونەید ئالما

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: شەفیقە – محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / حەفتانین

هەڤاڵانمان سەرحەد، نومان، میرهات، عەگید و باگەڕ لە حەفتانین لە شەڕی  بێئامان و قورس لە دژی داگیرکەریی تورک ئازایانە و  قارەمانانە بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی. پێش هەموو شتێک لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای ئەم هەڤاڵانەمان، سەرەخۆشی لە هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین".

ژ.ت