هەپەگە یادی شەهیدانی ناوچەی چەلێی کردەوە

هەپەگە یادی هەر یەک لە شەهیدان نورولا ئەکەرەن (بەرخۆدان کیچی) و مەروان (گابار قەندیل)ی کردەوە کە لە ١٧ی ئەیلولدا لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ شەهید ببوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە کە لە بەرواری ١٧ی ئەیلولدا لە شەڕ و پێکدادانێکی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید بیلالی ناوچەی چەلیێی سەر بە جۆلەمێرگ شەهید بوون.

هەپەگە رایگەیاند:

"هێزەکانمان لە بەرواری ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە دژی هێزێکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید بیلالی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیر ببوون، چالاکیەکی کاریگەریان ئەنجامدا. هەردوو هاوڕێمان بەخۆدان و گابار کە بە شێوازی فیدایی پێشەنگیان بۆ ئەو چالاکیە کرد و گورزی کاریگەریان لە داگیرکەراندا، بە قارەمانانە شەڕیان کرد و دواجار گیانیان بەخت کرد و شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو دوو هاوڕێ شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو:بەرخۆدان کیچی

ناوی تەواو: نورولا ئەکەرەن

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: گولسوم - فەخرەدین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: چەلێ- ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠

***

نازناو:گابار قەندیل

ناوی تەواو: مەروان والی

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و ناوی باوک: نالیە – عادل

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: چەلێ- ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠

هاوڕێ بەرخۆدان لە هەرێمێک لە دایک بوو کە بە وڵاتپارێزی و خۆڕاگری دەناسرێتەوە. لە ناو کلتور و رەسەنایەتی و خۆڕاگریی بۆتان گەورە بوو. لە دژی هێرشە فاشی و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد، تێگەیشت کە تاکە رێگای تێکۆشان و گەیشتن بە سەرکەوتن، بەرفراوانکردنی خۆڕاگریی گەریلایە و لە ساڵی ٢٠١٥دا بڕیاریدا بەشداری لە ریزەکانی ئازادیدا بکات. هاوڕێ بەرخۆدان کە بە پراکتیک و هەڵوێستی خۆی، کلتوری خۆڕاگریی بۆتانی خستەڕوو، هەمیشە لە دژی دوژمن تۆڵەی سەندەوە و سەر لە نوێ خۆی بونیاد نایەوە و گەیشتە ئاستی گەریلایەتی پسپۆر. هاوڕێ بەرخۆدان لە دوایین چالاکیی دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، کەوتە کەمینی دوژمنەوە، بەڵام گورزی جەرگبڕ و کاریگەری لە دوژمندا. بە کەسایەتی ملیتانیی ئاپۆیی بوو بە سیمبول.

هاوڕێ گاباریش لە کۆبانێ کە بە رۆحی خۆڕاگری لە جیهان داستانی نووسیەوە و لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. زانابوونی نەتەوەیی و کلتوری خۆڕاگری لەگەڵ فەلسەفەی ئاپۆیی کرد بە یەک و گەیشتە ئەو بڕوایەی کە رزگاری گەلی کورد و گەلەکەی تەنها بە تێکۆشانێکی بەهێز بەدی دێت. لەم چوارچێوەیەدا لە ساڵی ٢٠١٧دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێ گابار کە لە رووی خۆناسی و تێکۆشانی دژی دوژمندا، قوڵ بووەوە، لە ماوەیەکی کورددا لە رووی پراکتیکی گەریلایەتیەوە بوو بە خاوەن ئەزموونێکی گەورە. هاوڕێ گابار بە جۆش و خرۆش و هەڵوێست و کەسایەتی خاکیەوە، دەناسرایەوە، هەمیشە دەیەویست لە ریزەکانی پێشەوە بێت و تا دواهەناسەی ژیانی، لە خۆڕاگریەکی بێوێنەدا بوو و دواجار جێی خۆی لە ناو فیداییەکانی کوردستاندا کردەوە.

رۆحی هێرشبەری هاوڕێ گابار و بەرخۆدان بۆ ئێمە هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادیدا دەبێت بە مەشخەلی رۆناکی رێگای سەرکەوتن. لەسەر ئەم بنەمایە بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی ئەم دوو هاوڕێیەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە تووڕەیی ناو دڵیان بەرامبەر بە دوژمن، لە تێکۆشانی ئێمەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە."

ز.ش