هەپەگە یادی شەهیدانی زاپی کردەوە

هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک یادی شەهیدانی زاپی کردەوە و وتی: "بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئازادی ڕێبەری و کوردستانی ئازاد پێکدێنین، کە ئاواتی هاوڕێ قارەمانەکانمان بوو."

 

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی یادکردنەوەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیە:

"هاڕێیانمان جانشێڕ، مەد، ڕەشید، سەرحەد و دژوار لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا لە دەرنجامی هێرشی دووژمندا لە زاپ شەهید بوون. بە ڕێزداریی و پێزانینەوە هاوڕێیانی شەهیدمان یادەکەینەوە. هاوڕێیانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕدا قارەمانێتییەکی گەورەیان لە دژی دووژمن پیشاندا و بە دڵنیانییەوە خەونی ئازادی ڕێبەرایەتی و کوردستانی ئازادییان پێکدێنین.

هاڕێیانمان جانشێڕ، مەد، ڕەشید، سەرحەد و دژوار لەساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا لەو کاتەی شەپۆلێکی نوێی دوژمنایەتیکردنی گەلەکەمان دەستیپێکردبوو، وەک شەڕڤانی ئازادی بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا بوون و بەبێ وچان لە دژی دووژمن تێکۆشان و بوون بە شەڕڤانی ئاپۆی سەردەمەکەیان. هاڕێیانمان لە ساتێکی هەر دژواردا کە گەلەکەمان پێویستی بە شەڕی خۆپاراستن بوو، بەبێ دوودڵی شایستەیی ئەرکەکەیان بوون و تا دوا هەناسەی ژیانیان بەرگرییان لە گەلەکەمان کرد و گەیشتن بە کاروانی نەمران. هاڕێیانمان جان شەڕ، مەد، ڕەشید، سەرحەد و دژوار لە بە باشی لە قۆناغەکە تێگەشتن و بوون بە هەڵگری هەڵوێستی شایستەی ئەو قۆناغە. بەم هەڵوێستانەیانەوە بوون بە نموونەی شەڕڤانی فیدایی ئاپۆیی و بە سەرفرازییەوە لە مێژووی تێکۆشانماندا جێگەی خۆیان گرت.

وەک هاوڕێیانی ئەو شەهیدانە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان جانشێڕ، مەد، ڕەشید، سەرحەد و دژوار، هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین و جارێکی دیکە بەڵێنمان دووپاتەکەیینەوە، بەردەوام دەبین لە بەجێگەیاندنی خەونی هاوڕێیانمان.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدانمان بەم شێوەیە:

ناسناو:جانشێڕ قۆسەر

ناو و پاشناو: وەدات ئۆگوز

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: تەنزیلە - شوکرو

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ / زاپ

ناسناو: مەد داڵاهۆ

ناو و پاشناو: نیعمەت ئاکدەمیر

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئاسییە - ڕەسوڵ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ / زاپ

ناسناو: ڕەشید وان

ناو و پاشناو: کەنعان کالابالیک

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: سوڵتان - کەمالەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ / زاپ

ناسناو:سەرحەد تەکمان

ناو و پاشناو:عیسا دۆغان

شوێنی لە دایکبوون: ئەرزڕۆم

ناوی دایک و باوک:ئاینور - زومروت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ / زاپ

ناسناو: دژوار ژێهات

ناو و پاشناو:فەرهاد ئەرکول

شوێنی لە دایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک:جەمیلە- قاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ / زاپ