هەپەگە: ئەوان سەلماندیان کە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیین

هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانی گیانبازمان کە شەهیدبوون، بە ژیان و تێکۆشانی خۆیان سەلماندیان کە ئەوان جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٥ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەی سەد ساڵە لە دژی گەلەکەمان هێرشی کۆمەڵکوژی بەڕێوەدەبات و چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە زاپ و ناوچەکنای دیکەی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی داگیرکەری ئەنجامدا. داگیرکەران هەوڵیان دا ئەو هێرشانە لە رۆژئاوای زاپیش درێژە پێبدەن بەڵام رووبەڕووی ئیرادەی گیانبازی ئاپۆیی بوونەوە. داگیرکەران چەندین مانگ هەوڵیاندا کە لە مێژووی داگیرکەریدا قووڵترین هێرش ئەنجام بدەن و بگەنە ئەنجام. لە بەرامبەر داگیرکەراندا لە قۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هاوڕێیانمان تەڤار، ئەیلەم و رێنجبەر بە بیر، بڕوا و ئازایەتی گەورەوە شەڕیان کرد و شەهیدبوون. ئەو هاوڕێیانەمان بوونە جەنگاوەری بژاردەی پارتیمان پەکەکە و پاژک. جەنگاوەرانی جوامێری رۆژئاوا رەشید و هێرش بۆ ئەوەی تاکتیکەکانی دەوڵەمەندی گەریلایەتی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکەن و گورزی قورس لە دوژمن بدەن، رەنجی گەورەیان کێشا. هاوڕێیانمان رەشید و لە پێناو ئەوەی پێداویستییەکانی هاوڕێیانیان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و بیناسازی بەرخودان بەهێز بکەن، لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهیدبوون. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان کە بە گیانبازی تێکۆشان، بە ژیان و پێداگری خۆیان لە سەر تێکۆشان بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێیانمان تەڤار، ئەیلەم، رێنجبەر، رەشید و هێرش دەکەین، هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: تەڤار دەلال

ناو و پاشناو: مزگین ئۆزەر

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: موسڵیحە- محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ئەیلەم هێڤی

ناو و پاشناو: ئەدا ئەرئۆغڵو

شوێنی لەدایکبوون: سەمسور

ناوی دایک- باوک: نایلە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: رێنجبەر مەتین

ناو و پاشناو: رەشید کران

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: هەزبیە- خەلیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: رەشید ئارین

ناو و پاشناو: ئەحمەد عەدنان

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک- باوک: بەدریە- عەدنان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: هێرش ئاڤەنت

ناو و پاشناو: بەسام محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک- باوک: نەسریبە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب