هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٩٣ جار بۆردومان کران

سوپای داگیرکەری تورک لە زەمینی و ئاسمانیەوە ٩٣ جار هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان و تۆپباران کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" هێرشی سوپای داگیرکەری تورک:

لە هەرێمی زاپ؛

١٣ی ئازار کاتژمێر ٩:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن وڵامیان دایەوە.

سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛

١٣ی ئازار لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان ٢ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٣ی ئازار لە خواکورک لە دەوروبەری چەمی لۆلان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی لە گردی جوودی و گردی ئێف ئێم، سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا ٩١ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان و تۆپباران کرد."

ف.ق