هەڕشەی كۆشتن لەزیندانییەک دەكرێت؛ کە وتبووی "كوردم"

زیندانی نەخۆش "نایف ئیشچی"، كە لەزیندانی جۆری "تی" لە خەلاتێ دەستبەسەركراوە و وتوویەتی "من كوردم" و لەبەر ئەوەش  هەڕەشەی كۆشتنی لێكراوە. ئیشچی لە پەیوەندیی هەفتانە بە بنەماڵەكەی راگەیاندوە؛ شتێكم بەسەر بێت، ئەم کەسانە بەرپرسیارن".

زیندانی نەخۆش "نایف ئیشچی"، كە لەساڵی ٢٠١٠ەوە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بەتاوانی "پرۆپاگەندەكردن بۆ رێكخستن"، و "ئەنجامدای تاوان بە ناوی رێكخستنەوە"، و "بەكارهێنانی ئامرازی مەترسیدار بەبێ مۆڵەت"، دەستبەسەركراوە و دادگا ٢٤ ساڵ سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندوە.

 پێش دەستبەسەركردنەكەی ئیشچی تووشی ڕووداوی ئۆتۆمبێی بوو و پلاتینیان لەچاقی چەپیدا بۆ داناوە، دەبوو پاش شەش ساڵ قاچی پلاتینکەى بۆ دەربهێندرایە، بەڵام بەهۆی رێگریکردن لە چارەسەرکردنی ئەوە ماوەی ١١ ساڵە پلاتینەكەی قاچی دەرنەهێنراوە.

لەبەر ئەوەش قاچێكی ئیشچی درێژترە و قاچێكیشی كۆرتترە. لە ئێستاشدا لەزیندانی جۆری"تی" لە ناوەی خەلاتێ سەر بە بەدلیس زیندانیکراوە و لە پەیوەندییی تەلەفۆنیی هەفتانەیەدا لەگەڵ بنەماڵەكەی باسی پێشێلكردنی مافی زیندانیان بۆ بنەماڵەكەی دەكات و دەڵێت؛ بەهۆی ئەوەی ووتومە "من كوردم"، هەڕەشەی كۆشتنیان لێكردوم.

نەباحەت ئیشچی دایكی ئیشچی لەوبارەیەوە وتی، كۆڕەكەم دوو هەفتە لەمەوبەر تەلەفۆنی بۆم كردوە و وتی: "دەنگی زۆر نەخۆش بوو، من هۆكارەكەیم لێ پرسی، بەڵام ئەو وتی، "من باشم". پاشان لەگەڵ خۆشكەكەی قسەی كردوە و ووتوویەتی، "ئەوە دوو جارە هەڕەشەی كۆشتنم لێ دەكەن"، كاتێك ئێمە هۆكارەكەیمان لێ پرسی ووتی: "كاتێك من دەبەنە نەخۆشخانە، دەمخەنە ژووری نەخۆشەكان"، لەوێدا كەسێكی مەهەپەیی هەیە. ئەو كەسە لەمنی پرسی، ئاخۆ من كوردم یا نا، بەڵام من لەبەرخاتری هەڤاڵانم وەڵامم نەداوەتەوە. دیسانەوە پاش ئەوەی جارێكی تر پرسیاری لە من كردەوە، من ووتم؛ "بەڵێ من كوردم". لەسەر ئەوەش هەڕەشەی كۆشتنی لە من كرد. دەبێت ئێوە سكاڵا لەسەر بەرێوەبەرایەتی زیندان تۆمار بكەن و با کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ئیهەدە" و پارێزەرەكەم لەسەر ئەم بابەتە راوەستن. ئەوان ئەو مافەیان نییە، ئەو شتانە بەمنداڵەكانمان بڵێن".

چی دەكەن، با بیكەن، ئێمە كوردین

لەبەردەوامی قسەكانیدا ئیشچی بە بنەماڵەکەى ووتووە، زیندانیان لەنێو چواردیواردا لە هەلومەرجێكی زۆر زەحمەت و خراپدا دەژین.  خواردنێكی خاوێن و ئاوی گەرممان پێ نادەن. بە هەموو شێوەیەک و هەموو جۆرە گۆشارێک دەخەنە سەرمان. نەخۆشەکان و بریندارەكانیشمان دەرمان ناكەن. سەرباری ئەوانەش هەڕەشەی كۆشتنمان لێ دەكەن. بەڵام چی لەدەستیان دێ با بیكەن، ڕۆڵەکانمان لەبەرامبەر ئەوانەدا سەریان نەوی ناكەن و تەسلیم نابن. ئێمەش تا دوا هەناسەمان لەپشت منداڵەكانمانیان. ئەوان ئەو مافەیان نییە، كە هەڕەشە لە ڕۆڵەکانمان بكەن. ئەگەر شتێك بەسەر كۆڕەكەم دا بێت. بەڕێوەبەرایەتیی زیندان لێی بەرپرسیارە.

كۆڕەكەم ووتی: "ئەگەر شتێكم بەسەر بێت، دەبێت بزانن، ئەم کەسانە تاوانبارەكارانن". كوڕەكەم كاتێك خراوەتە زیندان ١٤ ساڵی بووە و پلاتین لەقاچیدایە. لە گەدەیدا قۆرحە دروستبووە و چاوەكانیشی لاواز و کز بوون. دەڵێن، كاتێك بە قادرمەدا سەردەکەوێت تووشی سەختی و ناڕەحەتی دەبێت. كوڕەكەم بێ تاوانە و شتێكی نەكردوە. ئەگەر شتێك بەسەر كوڕەكەم دا بێت، ئەوا دنیا خراپ دەكەم. لەو رۆژەوە ناتوانم بخەوم. پاسەوانەکانی زیندان بەو كەسە (مەهەپە)ییەیان ووتووە؛ تۆ چی بكە، ئێمە پشتیوانیت لێ دەكەین. ئەمە دووهەمین جارە، كە هەڕەشە لە كوڕەكەم دەكات. بەسەر ئەوەشەوە ماوەی مانگێكە، قەدەغەی دیداری ڕاستەوخۆیان بۆ بڕیووەتەوە. ئێوە چی بكەن، ئێمە هەر كوردین. خۆا ئێمەی بە کوردی ئافراندووە و ئەم زمانەی داوەتە ئێمە. چی دەكەن با بیكەن، ناتوانن ئیرادەمان بشكێنن و ناتوانن یەک هەنگاو پاشەکشە بە ڕۆڵەکانمان بكەن، ئەوە ناموممكین و ئەستەمە".

بانگەوازی بەرپرسیاریەتی

لەكۆتاییدا دایە ئیشچی بانگەوازی بۆ هەموان هەبوو و وتی؛ داوا لەهەموو بنەماڵەی زیندانیان دەكەم، دەست لەناو دەست و پشت و پەنای یەك بین و یەكگرتوویی خۆمان پتەوتر بكەین و لەدژی ئەو ئەشكەنجەیە راوەستین. ئێمە نامانەوێت ئێدی تەرمی زیندانیەكانمان لەزیندانەوە بۆ بێننەوە. ئێمە ئەو هەڕەشانە لەسەر ڕۆڵەکانمان قەبووڵ ناكەین. ئێمە تا مردن و دوا هەناسەمان پاڵپشتی ڕۆڵەکانمان دەبین. ئێمە نینۆكێكی منداڵانمان بەهەموو دنیا ناگۆڕینەوە. دەبێت ئێمە خاوەندارییان لێ بكەین. ئەگەریش پێویستیش بێت دەبێت هەموو بنەماڵەكان لەبەردەم زیندانەكاندا دەست بەچالاكی و مانگرتن بكەن.

ژ.ت