'هەتا تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە دەجەنگین'
گەریلای هەپەگە کەمال پیر شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس 'سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی' یادکردەوە و وتی: "هەتا تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە، دەبێت بێ وچان بجەنگین".
گەریلای هەپەگە کەمال پیر شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس 'سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی' یادکردەوە و وتی: "هەتا تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە، دەبێت بێ وچان بجەنگین".
گەریلای هەپەگە کەمال پیر لە ١١هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.لە سەرەتای قسەکانیدا، سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی بە ڕێزەوە یادکردەوە و وتی: " هەڤاڵان سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی هەموو ژیانیان لە دژی ستەم تێکۆشان، لەبەر ئەمە دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر هاوڕێیانمان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. هاوڕێ سارا لە دەستپێکردنی شۆڕشەوە هەتا ڕۆژی شەهیدبوونی تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەبرد. شەهیدبوونی ئازارێکی گەورەبوو بۆ گەل. ئەم ئازارە گۆڕا بۆ توڕەبوون، دەوڵەتی تورک دەبێت باجی ئەم کۆمەڵکوژیە بدات.
شەهیدبوونی هاوڕێکانمان لەبیرناکەین، هەڤاڵ سارا یەکێک لە پێشەنگەکانی پەکەکە بوو، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی. هەفاڵ سارا لە زیندان ئەشکەنجەی زۆری بینی، بەڵام بەرخۆدانی گەورەی پیشاندا، هیچ جارێک تەسلیم نەبوو و سەری دانەنەواند. هاوڕێ سارا بە بەرخۆدانی خۆی نواندنەوەی کلتوری کوردی دەکرد. لە کولتوری کوردا خۆچەماندنەوە بەرامبەر دوژمن نیە، ئەگەر پێویست بکات دەبینە شەهید بەڵام کڕنوش نابەین، چونکە دوژمن باش دەناسین. ڕاستی خۆمان و دەوژمن باش دەناسین. بۆیە بەرخۆدانی هاوڕێ سارا بەرخۆدانی ئاسای نیە.
'بە میراتی هەڤاڵ ساراوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان'
کەمال پیر دیاریکرد کە ساکینە جانسز لە ژیانیدا شەڕێکی گەورەی کرد و وتی: "هەڤاڵ سارا خودای ئازادی ئێمەیە. لە کێبەکەیدا دەڵێت 'هەموو ژیانم هەر شەڕبوو' لە هەموو ژیانیدا شەڕی دەکرد. هەڤاڵ سارا نەک بەتەنها بەرامبەر دوژمن دەجەنگا، بەڵکو بەرامبەر خودی خۆیشی لە تێکۆشانی گەورەدابوو. بەومانایەی هەڤاڵ سارا سەرەتای تێکۆشانی بەرامبەر بەخودی خۆیی دەستپێکرد. هاوڕێ سارا هەموو کاتێک هاوڕێ و پێشەنگێکی باشبوو. شەهیدبوونی هاوڕێ سارا والێکردین خەبات و تێکۆشانمان بەهێزتر و گەورەتربکەین.
کاتێک سێ هاوڕێمان شەهیدبوون، گەلی کورد و ئەوانەی ئێمەیان دەناسی ئازاریان چەشت. دەوڵەتی تورک لە لە مێژوودا و تائێستاش بەرامبەر گەلی کورد کۆمەڵکوژی دەکات. دوژمن دەیەوێت گەلی کورد لە ناوببات، بۆیە بەساڵان هێرش دەکات. هەڤاڵ سارا بەرامبەر بەم هێرشانە تێکۆشانی گەورەی ئەنجامدا، هەڤاڵ سارا بەجەستە لەگەڵمان نیە، بەڵام بە میراتی ئەو بەرخۆدان دەکەین، بەتێکۆشانی ئەو تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین. هەتا تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.