هەواڵگری عێراق لە کەرکوک سێ چەتەکەی داعشی دەستگیرکرد

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی سێ چەتەی داعشی لە کەرکوک ڕاگەیاند کە بەشدارییان لەشەڕی دژی هێزەکانی پێشمەرگە و هیزە ئەمنیەکانی عێراق کردبووە.

دەزگای هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیاندرواێکیدا دەستگیرکردنی سێ چەتە داعشی ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سێ تیرۆرستی داعش لە شاری کەرکوك بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو چەتانە بەشداریان لە شەری دژ بە هێزە ئەمنیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە کردووە لە ناوچەکانی ( کێلگەکانی عەلاس و عەجیل - بازگەی کهوف دهر لە ریاز - بازگەی ناحیەی عەباسی)".

هـ . ب