حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک لەبارەی پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەوە
لەسەر ئاستی کەسی یەکەم و بەرپرسی هەڵبژاردنی حزبەکان، حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک بە ئامانجی تاوتوێکردنی پرسی هاوپەیمانی لە هەڵبژارەکاندا کۆبوونەوە.
لەسەر ئاستی کەسی یەکەم و بەرپرسی هەڵبژاردنی حزبەکان، حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک بە ئامانجی تاوتوێکردنی پرسی هاوپەیمانی لە هەڵبژارەکاندا کۆبوونەوە.
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک لە مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم و بەرپرسی هەڵبژاردنی حزبەکان کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک ئەنجامدرا، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی دروستکردنی هاوپەیمانی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک بوو لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا.
هەرچەندە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام نەدرا و ڕێگری لە رۆژنامەنووسان کرا رووماڵی کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام بەپی ئەو زانیارایانەی لەلایەن سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) گەیشتووە، حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە و کۆبوونەوەی ئەمرۆ تایبەت بووە بە رێککەوتن لەسەر ناوەرۆکی ئەو هاوپەیمانیە.
سەرچاوە تایبەتەکە ئاماژەی بەوەشدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو لەسەر رێکەوتن لەسەر ئەو برگانەی لای خوارەوە:
یەکەم / ڕێکارەکانی هاوپەیمانی
دووەم / جوگرافیای هاوپەیمانی
سێیەم / پێکهاتە، لۆگۆ و بەرنامەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی:
آ- سەرۆکی قەوارە(هاوپەیمانی)، ب- ڕێپێدراو(مخول)، ج- بڕیاردەر(مقرر)، د- گۆتەبێژ.
چوارەم / میکانزمی دیاریکردنی کاندید و بەرکەوتەی لایەنەکان.
جێگای باسە بۆ رێگریکردن لە رووماڵکردنی کۆبوونەوەکە و هێشتنەوەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بەنهێنی، ئاسایشی مەکتەبی سیاسی کەرکوکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان دوور لە ئەتەکێت و ڕێزگرتن میدیاکارانی دوور خستەوە.
ف.ق