هێزەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئێران لە نۆکانی سه‌رده‌شت له پارێزگای ورمێ. كۆڵبه‌رێكی لاو به ناوی خالێد ئه‌حمه‌دپوور كوژرا.
به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئێران لە نۆکانی سه‌رده‌شت له پارێزگای ورمێ. كۆڵبه‌رێكی لاو به ناوی خالێد ئه‌حمه‌دپوور كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌كه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی رایگەیاندووە، كاتژمێر ٩ی شه‌وی ٣ی شوبات، هێزەکانی رژێمی ئێران، لە ناوچەی سنووری نۆکانی سەردەشت لە کاتێکدا کە تەنیا چەند مەترێک لە کاروانێکی کۆڵبەران دوور بوون، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کرد و لە ئەنجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی خالید ئه‌حمه‌دپوور ده‌ستبه‌جێ گیانی لەدەست دا.
خالید ئه‌حمه‌دپوور ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵە و باوكی دوو منداڵه و خه‌ڵكی گوندی “ورده”ی سه‌رده‌شتە. هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریش دوای كوشتنی ناوبراو له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت كراوه.
بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و گروپە كۆڵبه‌ره له كاتی ڕۆشتندا بۆ سنوور له مه‌ودای چه‌ند كیلۆمەترێکی سنور و لە ناو خاكی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رووبەرووی هێرشەکە بوونەتەوە و هه‌ڵگری هیج جۆره بارێك نه‌بوون.
٢ی شوباتیش تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتە هەواڵێک، كوژرانی كۆڵبه‌رێكی له سنووری “هەنگه‌ژاڵی” بانه‌ی پارێزگای كوردستان به ناوی هاشم حه‌سه‌نی ڕاگەیاندبوو.
ف.ق