جەمال شەریک: نایانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە نیشان بدات
جەمال شەریک، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دووپاتی کردەوە، لەڕێگەی گۆشەگیریی ئیمراڵییەوە دەیانەوێت ڕێگە نەدەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی ڕاست نیشان بدات.
جەمال شەریک، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دووپاتی کردەوە، لەڕێگەی گۆشەگیریی ئیمراڵییەوە دەیانەوێت ڕێگە نەدەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی ڕاست نیشان بدات.
لەمیانی قسەکردنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، جەمال شەریک، نرخاندنێکی کرد بۆ مانگی بەرخۆدان (حوزەیران) و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
سەرەتا شەریک سڵاوی کرد لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بەرخۆدانێکی مێژووی لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبات و گوتی: "ئێمە لە مانگی حوەزیرانداین، مانگی حوزەیران مانگی فیداکاری و بەرخۆدانە لە مێژووی تێکۆشانی حزب و گەلەکەمان، لە مانگی حوزەیران چەندین شەهیدی مەزن هەبوون، هێندەی مەزنی شەهیدان، بەرخۆدان مەزن بوو. لەم ڕوانگەیەوە، هەر چالاکییەکی فیداکاری ڕاستی تێکۆشان و بەرخۆدان دەگێڕێتەوە، بەم هۆیەوە، نابێت ئەم مانگە کورت بێتەوە بۆ یادکردنەوەی شەهیدان لە بەرواری شەهیدبوونیان، بەڵکو هاوکات، ببێتە پێوەرێکی مەزن بۆ هەموومان و بەدیهێنانی سەرکەوتن بۆ قارەمانێتییە مەزنەکانیان.
لە ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٦، هەڤاڵ زیلان (زەینەب کیناجی) شەهیدبوو، هەڤاڵ سەرهەڵدان (سەما یوجە) لە ١٧ ی حوزەیرانی ١٩٩٨ شەهیدبوو، هەڤاڵ گوڵان (فیلیز یەرلیکایا) لە ٧ ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ شەهیدبوو".
شەریک ڕایگەیاند، زیلان و سەما و گوڵان نوێنەری ڕێبازی فیداکاری پەکەکەن، بۆیە شەهیدبوون، گوتی: "بۆیە مانگی حوزەیرانی پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە مێژووی گەلەکەمان و تێکۆشاندا وەک مانگی بەرخۆدان. دووم هەڵمەتی مەزنی گەریلا، هەڵمەتی ١ ی حوەزیرانی ٢٠٠٤ بوو، لە مێژووی گەلەکەمان و تێکۆشاندا ناودەبرێت بە "هەڵمەتی ١٥ ی ئابی دووەم"، لە مانگی حوزەیرانی دەستیپێکرد، ئەمەش زیاتر بایەخی مانگی حوزەیرانی دەرخست، بۆیە لەپاڵ حاڵەتەکانی شەهیدبوون، مانگی حوزەیرانی مانگی بەرخۆدانی مەزنە".
"دەیانەوێت ڕێگە نەدەن ڕێبەر ئاپۆ شیکردنەوە بکات و ڕێگەی ڕاست نیشان بدات"
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، جەمال شەریک، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتی کردەوە گۆشەگیری تەنها لەسەر دوورگەی ئیمراڵی کورت نابێتەوە و گوتی: "دەیانەوێت گۆشەگیری بسەپێنن بەسەر گەلی کوردستان و تورکیا لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیری ئیمراڵییەوە، چونکە سیستەمی شەڕی تایبەتی ئیمراڵی لەوێوە دەپەڕێتەوە بۆ کوردستان و تورکیا. بۆیە ناکرێت گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان و تورکیا و شەڕی تایبەتی ئێستە لەیەک جیابکرێنەوە. بێگومان، ئەو ئەنجامەی لەمەوە بەدەستهات ئەوەیە، وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانی مێژووی لە ئیمراڵی ئەنجامدا دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت و هێشتاش بەردەوامە، دەبێت بەرخۆدانێک لە کوردستان و تورکیا هەبێت لەسەر ڕێگەی بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ".
بێگومان ئەمە مەزنترین بەرپرسیارێتی و ئەرکی ئێمەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت نرخاندن و تێگەیشتن هەبێت بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ.
لە سیاسەتی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک دەردەکەوێت، هۆکاری پشت گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، دوورخستنەوەیەتی لە گەلی کورد، ئەمە تەنها هێرش نییە بۆ سەر پەکەکە کە سەرپەرشتی بەرخۆدانی گەلی کوردستان دەکات، بەڵکو پەیوەستە بە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا و گۆڕەپانی جیهانەوە. بەم هەموو هۆکارە، ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا، ئامانج لە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک و هێزە نێودەوڵەتییەکانە، لە بنەڕەتدا، ئەمە هۆکاری پشت پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە دژی ڕێبەر ئاپۆ، ویستیان لەڕێگەی دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆوە سەر لە لاشە جیابکەنەوە، پاشان پیلانەکەیان جێبەجێ بکەن، لەسایەی هەلومەرجی دەسگیرکردن، بەهەمان ڕێباز گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ توند دەکرێتەوە. هۆکاری ئەمەش هێزی فیکری ڕێبەر ئاپۆیە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێگەی سیاسەت و ئەو شیکارییانەی ئایندە دیاری دەکەن".
جەمال شەریک ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر شیکردنەوە و بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگەیشتایە بە جڤاک و گەلان و مرۆڤایەتی لە جیهاندا، هەلی چارەسەر دەخوڵقا، بەڕێگەیەکی شۆڕشگێڕانە نرخاندنی بۆ دەکرا، گوتی: "چونکە لەمە دەترسن، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ توند دەکەنەوە".
شەریک تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی دوایینی تورکیا و گوتی: "لەم کاتەدا، ڕێگەیان نەدا وشەیەکی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە دەرەوە، ئاخۆ گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ لەوکاتەوە دەستیپێکرد؟ نەخێر، پێش جێبەجێکردنی "پیلانی وێرانکردن"ـی ساڵی ٢٠١٥ بوو، یەکەمین هێرشی سەر ڕێبەر دەستیپێکرد. لەوکاتەدا، ڕێگە گیرا لە دیداری بنەماڵە و پارێزەران و شاندی هەدەپە، هەموو ڕێگەیەکی پەیوەندی بە دەرەوە داخرا، بە چەندین پاساو ناردن و وەرگرتنی نامەی لێ قەدەغەکرا، نەیانهێشت ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبەکانی پێ بگەن، ڕێگە نەدرا هەندێک هاوڕێی دەستگیرکراوی ئەوێ پەیوەندی پێوە بکەن.
چەند ساڵێک پێش ئێستا، لە ساڵی ٢٠٠٩، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ سەپێنرا، بەڕێگەیەکی ڕوون ئەنجامدرا. لە هەموو ماوەیەکی نالەباردا، ئەوکاتەی پرۆسەی سیاسی گەیشتە قۆناغێکی گرنگ، ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی یەکەم بووە، سەپاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر یەکەم هەنگاو بووە لەم چوارچێوەیەدا. پێش هەڵبژاردنیش بەهەمان شێوە بوو، گۆشەگیری سەر ڕێبەر توندتر کرایەوە، ئەجێندای و پلانی جیاواز لەسەر ڕێبەر جێبەجێ کرا، ویستیان نرخاندنی جیاواز بکرێت یان ئەجێنداکان بەم شێوەیە پیشان بدرێن. هێرشەکان بۆ سەر هەدەپە زیاتر بوون، داخستنی بارەگاکانی هاتە بەرباس، ڕێکاری ئیداریی دژیان پیادەکرا. بەم جۆرە، ویستیان هەدەپە بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکات. دەوڵەتی سەرکوتکار و کۆڵۆنیاڵیستی تورک بەم هێرشانە دەریخست، هەدەپە تاکە ئاستەنگە لەپێش پیلانەکانی لە هەڵبژاردنی ١٤ ی ئایار و ویستی بێ کاریگەری بکات، دەیزانی ئەگەر سەربکەوێت لەمەدا، ئامانجەکانی دەپێکێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، پرسێکی تر هەیە پێویستە تێی بگەین، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەڕێگەی شەڕی تایبەتەوە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ ئامانجەکانی بپێکێت. بڕوانە، لە پرۆسەی هەڵبژاردن، هەموو هاوپەیمانییەکانی نێو سیستەم، هاوپەیمانیی میللەت و هاوپەیمانی کۆمار، دژایەتی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆیان کردە بناغەی پرۆپاگەندەی خۆیان، پرۆپاگەندەی نەژادپەرستانە وفاشیستانە و مەزهەبی هەبوون و ئایین بەکارهات. لەم پرۆپاگەندانەدا، دژایەتی گەلی کورد و عەلەوییەکان و پەنابەران و پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ تەشەنەی کرد. بەم ئامانجانە ویستیان "کۆدەنگییەکی نەتەوەیی" وەک پرەنسیپی سەرەکی بۆ شەڕی قێزەونی سەراپاگیر بنیات بنێن، هاوپەیمانی میللەت و هاوپەیمانیی کۆمار و کلکەکانیان ڕۆڵی گەورەیان لەمەدا گێڕا، لە دژایەتیکردنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد، دژی یەکتر وەستانەوە و کەشوهەوایەکی هەڵبژاردنیان خوڵقاند، وەک بڵێی ئامادەکاری دەکەن بۆ قڕکردنی کورد و عەلەوییەکان، لەسەر ئەم بناغەیە، هاوپەیمانیی کۆمار ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، قسەڵۆکی زۆری لەسەر پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکردەوە و داوای کرد هاوپەیمانیی میللەت هاوکاریان بن، هاوپەیمانی میللەتیش بەگوێرەی ئەم بانگەوازە جووڵایەوە.
شەریک گوتی: "دەبێت ئەمە ببینین، کاتێک گۆشەگیری سەر ڕێبەر توندکرایەوە، ئەوکات ئۆپەراسیۆنێکی نوێ سەریهەڵدا، دەوڵەتی سەرکوت و داگیرکەری تورک ئامادەسازی کرد بۆ دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە، هێرشی کرد بۆ وێرانکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم ئۆپەراسیۆنە، دەیەوێت لەم هێرشانەوە ئامانجە سەرەکییەکەی بهێنێتە دی، ئەمەش لە هەڵبژاردن و پاش هەڵبژاردن دەرکەوت".
هەروەها جەمال شەریک ڕایگەیاند، کاتێک لە شیکردنەوەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی دەوڵەتی تورک و سیستەمی شەڕی تایبەت و پەیوەندی بە ئاکەپە و ئەردۆگانەوە تێدەگەین، ئەوکات دوژمنەکەیان دەناسین، گوتی:"کاتێک ئەنجامی ڕاست لەمەوە دەست دەخەین، هەلی زیاترمان دەبێت بۆ لەناوبردنی فاشیزم و سەرکوت و کۆڵۆنیاڵیزم".