جموجووڵی چەکدارانی پەدەکە لە مەتینا دەستیپێکرد

هێزە چەکدارەکانی پەدەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی قەڵای قومری سەر بە هێڵی قەشوریای مەتیبا، بە چەکی قورسەوە دەستی بە جموجووڵ کرد.

لە هەرێمێ مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێزەکانی پارتی (پەدەکە) دەستیان بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێڵی سەربازی و ئامبۆلانس کرد. راگەیەنرا کە ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک هەرێمی نێوان قەڵای قومری و قەشوریا دەکەن.

هێزەکانی پەدەکە ماوەیەک لەمەوبەریش هەوڵیاندابوو کە خاڵی کۆنتڕۆڵ لە نزیک قومری لەسەر هێڵی قەشوریا دروست بکەن کە ساڵی ڕابردوو گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکە بەرخۆدانێکی بێوێنەیان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندابوو.

بەپێی زانیاریەکان، ئامانجی گەمارۆدانی هێزەکانی گەریلا بۆ ئەوەی پشتگیری لە سوپای تورک بکات، وەک رووداوەکانی زینی وەرتێ  و خەلیفان کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک گەریلا، هەوڵی دەرکەوتنی شەڕ دەدات.

پەدەکە لە رابردووشدا هەوڵیداوە کە هەرێمەکانی گەریلا گەمارۆ بدات و پشتگیری لە سوپای تورک بکات. دەزانرێت کە وەک رووداوەکانی زینی وەرتێ و خەلیفان پەدەکە بەردەوامە لە هەوڵە تێکدەریەکانی.

هێزەکانی هەپەگەش بەهۆی هەڵوێستی یەکێتی نەتەوەیی، خۆیان لە شەڕی کورد و کورد بەدوور گرتووە.

بەپێی زانیاریەکان، بەر لە نەورۆز لە ناوچەی کانیماسێ کۆبونەوەیەک ئەنجامدراوە و لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە کە هێز بۆ ناوچەکە ڕەوانە بکرێت.

ف.ق