هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی شەنگال جیان جەلۆ، ئاماژەی بەوە کرد، پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەرییەکی قووڵی مۆڕاڵی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی دروستکردووە و باسی لەوە کرد، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی گرنگە.
جیهان جەلۆ ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازەکەی هەوڵەکانی بۆ قڕکردنی سیاسی پووچەڵکردۆتەوە و ڕوحی بەرخۆدانی بەهێز کردووە.
جیهان جەلۆ باسی لەوە کرد، کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر کاریگەر بووە بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بەتایبەتی باسی فەرمانی٢٠١٤ـی کرد و وتی، "پرۆسەکە لەو کاتەوە بە هەوڵی لایەنێک بەڕێوە دەچێت. لەم پرۆسەیەدا پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـهەمینی خۆی بەست، بڕیاری کۆتاییهێنان بە هەموو تێکۆشانێکی لەژێرناوی پەکەکە هێنا و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی هێنا. پێویستە تورکیا بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەنگاو بنێت.
جیهان جەلۆ ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازی ئاشتی نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش گرنگە و بە تایبەتی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەلی ئێزدی سەرلەنوێ لەبەرچاو بگرێت.
جیهان جەلۆ باسی لەوە کرد، بۆ ئەوەی پرۆسەکە هەمیشەیی بێت، پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و وتی، کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال بە هەموو هێزی خۆی پشتگیری لەو داخوازییە دەکات. جەلۆ ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ناکرێت بە جیا سەیربکرێن و ئەم دوو بابەتە بەیەکەوە بەستراون و یەکتر تەواو دەکەن.