جزیر: ئێمە لەسەر هێڵی بەرخودانی شەهید زیلان تێدەکۆشین
گەریلای کەژار ئەلفتریا گابار جزیر ئاماژەی ەبوەکرد کە ئەوان لەسەر هێڵی بەرخودانی شەهید زیلان تێدەکۆشن و وتی، "هەڤاڵ زیلان نیشانیدا کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی ژن بشکێنێت".
گەریلای کەژار ئەلفتریا گابار جزیر ئاماژەی ەبوەکرد کە ئەوان لەسەر هێڵی بەرخودانی شەهید زیلان تێدەکۆشن و وتی، "هەڤاڵ زیلان نیشانیدا کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی ژن بشکێنێت".
گەریلای کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) ئەلفتریا گابار جزیر بە بۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کناچی) قسەی بۆ ئاژانسی هەوآڵی فورات (ANF) کرد.
گەریلا ئەلەفتریا گابار جزیر لە سەرەتای قسەکانیدا بەم جۆرە دوا: "سەرەتا لە ٢٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلان لە کەسایەتی شەهید گوڵان و شەهید زیلاندا سەرجەم شەهیدانی مانگی ئایار بە بیردەهێنمە و بەژنی خۆی لەبەردەم یادەوەری ئەواندا دادەنەوێنم. بە تێکۆشان و بەرخودانی خۆمان ئێمە بەردەوام درێژەپێدەری رێگەی ئەو هەڤاڵانەین. هاوڕێ زیلان بە گیانبازی خۆی و خۆشەویتی خۆی بۆ ژیان سەلماندی کە دەتوانێت هەموو شتێک بکات. ئاوێتەی هزر و فەلسەفەی رێبەرایەتیبوو، ئەو راستیەی کە بینی ویستی بە فیداکاری خۆیەوە لە ژیاندا بیسەلمێنێت. ئەوەی لە چالاکی خۆیشیدا سەلماند. هێزی ژن لە مێژوودا شاردرابووەوە، لە رێگەی چالاکی هەڤاڵ زیلانەوە ئەو هێزە لە تاریکی رزگار کرا. هاوڕێ زیلان بە ئاوێتەبوون و یەکگرتنی لەگەڵ قۆناغەکە و رێبەرایەتی، ئەوەی راگەیاند کە هیچ ئەقڵیەتێک ناتوانێت هێز و ئیرادەی ژن بخاتە ژێر رکێف و دەسەڵاتی خۆیەوە. لە رۆژی ئەمرۆدا بە هەزاران هەڤاڵ شوێنکەوتووی رێگەی راستیی زیلانن و ناوی ئەویان لەسەر خۆیان داناوە. تا ئەم ساتەش بەدوای شوێنپێکانی زیلان لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشن. تا کۆتاییش رێبازی ئازادی شەهید زیلان دەگرینەبەر و دەبینە شایەنی رەنجی هەموو شەهیدان".
'دەبێت بگەیەنە رێگای ئازادی کە زیلانەکان نەخشاندوویانە'
جزیر سەرنجی راکێشا بۆ سەر کاریگەری زیلان لەسەر گەلان و ژنان و وتی، 'راستە هەڤاڵ زیلان یەک ساڵ شەڕڤان بوو، بەڵام هێز و دڵسۆزی ئەو بۆ ژیان هەموو کات بۆ ئێمە نمونەیە. بە سەدان ژنی گەنج بوونە رێبوار و شوێنکەتووی رێگەی زیلان، میراتی ئەویان درێژە پێدا و شەهیدبوون. بۆ نمونە لەم مانگەدا شەهید زیلان پەپولە، زیلان ماکو و زۆر هەڤاڵ کە ناوی زیلانیان هەڵگرتووە، بە هەڵوێستی خۆڕاگرانەیان بوونە شەڕڤانی شەهید زیلان. دەبێت سەرجەم ژنانی گەنج ببنە رێبواری راستی زیلان تا بتوانن ئەو میراتەی هەڤاڵ زیلان لەبەردەم ئێمە دایناوە، خاوەنداری لەو میراتە بکەین. هاوکات بۆ قۆناغی هەنوکەیی ببینە وەڵامێکی بەهێز. کاتێک کە لەو شتانەی هەڤاڵ زیلان وتوونی تێگەیشتین، ئەو کاتە باشتر دەتوانین لە قۆناغەکە و رێبەرایەتی تێبگەین، بۆ ئەوەی بگەیەنە رێگەی ئازادی کە زیلان نەخشاندی".
'دەبێت هەموو ژنان خاوەنداری لە شۆڕش و رەنجی شەهیدان بکەن'
گەریلا ئەلەفتریا گابار جزیر ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت زیاتر تێبکۆشن و ئەم بانگەوازەی کرد: " ئەو رۆڵەی دەکوێتە ئەستۆی ئێمە بریتیە لەوەی کە خاوەنداری لە رەنج و ماندووبونی شەهیدان بکەین و شایەن و شایستەی رەنجی سەرجەم شەهیدانی کوردستان بین و ئاگری شۆڕش بە گوڕتر بکەین. دەبێت ژنانی گەنج زیاتر لە هزر و فەلسەفەی رێبەرایەتی تێبگەن و بیناسن و ببنە شوێنکەوتووی رێگەی ئازادی زیلانەکان. ئەوەی وادەکات تێکۆشن بەهێزتر بێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت ئیرادەی ژنە. بانگ لە هەموو ژنان دەکەم کە خاوەنداری لەم شۆڕش و رەنجە بکەن. خاوەنداری لە رێبەرایەتیمان بکەین، خاوەنداری لە شەهیدانمان بکەین و رێگە نەدەین خوێنی شەهیدانمان لەسەر زەوی بمێنێتەوە. سەرجەم شەهیدانی مانگی ئایار بە بیر دەهێنمەوە و بەژنی خۆم لەبەردەم ئەواندا دادەنەوێنم، من تاکۆتایی تێدەکۆشم بۆ ئەوەی ببمە شایەن و شایستەی رەنجی ئەو شەهیدانە".
هـ . ب