کاڵکان: پەکەکە بە ١ی ئایار گەورەبوو- نوێكراوه‌ته‌وه‌

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئازادی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە و وتی: "پەکەکە هەمیشە ١ی ئایاری وەک ڕۆژی هەڵسەنگاندنی و گەشەپێدانی تێکۆشان پێناسەکردووە. ئەوەش خزمەتێکی گەورەی بە پێشکەوتنی پەکەکە کردووە".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئازادی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە و وتی: "پەکەکە هەمیشە ١ی ئایاری وەک ڕۆژی هەڵسەنگاندنی و گەشەپێدانی تێکۆشان پێناسەکردووە. ئەوەش خزمەتێکی گەورەی بە پێشکەوتنی پەکەکە کردووە".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ١ی ئایاری ڕۆژی جیهانیی زەحمەتکێشان و کرێکارانەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ڕۆژی ١ی ئایار ڕۆژی هاوپشتیی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشان نزیک دەبێتەوە. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یش حیزبی کرێکاران و زەحمەتکێشانە. ئێوە وەک بزووتنەوە چ مانا و ئەرک و پەیامێک بەو رۆژە دەدەن؟

سەرەتا ١ی ئایار ڕۆژی خەبات و پشتیوانی و یەکگرتوویی چینی کرێکار لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵانمان، گەلی زەحمەتکێشمان، تێکۆشەرانمان، دۆستانی شۆڕشگێڕ - دیموکراتیکمان، کرێکاران و زەحمەتکێشانی سەرتاسەری جیهان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی شەهیدانی گۆڕەپانی تەقسیم-ی ١ی ئایاری ١٩٧٧دا بە ڕێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی ١ی ئایار دەکەمەوە.

بەڵێ ئێمە حیزبێکی کرێکارین و لە سەرەتاوە ١ی ئایار وەک ڕۆژێکی گرنگ، مانادار و پیرۆزی دەکەین و هەوڵ دەدەین بیکەینە ڕۆژێکی خەبات و تێکۆشان. ئێمە حیزبێکی کرێکارین، چونکە لەسەدا ٩٩ی کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی زەحمەتکێش و کرێکارییە. پێش هەموو شتێک ئەو میترۆپۆلانە (گەورە شارەکانی تورکیا) هێز و وزەی کۆمەڵگەى کوردستانیان تاڵان کردووە. لە هەموو جیهاندا کرێکاری دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ لەو بارەیەوە وتی: "کۆمەڵگەی کوردی لە کارە پاشماوەکان و قورس دا کاریان پێدەکرێت". چونکە ئێمە وەک پارتێکی پێشەنگ لە کۆمەڵگایەکی ئاوادا دروستبووین، پێناسەکردنی خۆمان بە ناوی "پارتی کرێکاران" شێتکی پێچەوانەی دۆخی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەکە نییە. بە پێچەوانەوە ' پارتی کرێکارانی کوردستان ' پێناسەیەکە، کە ڕاستیی کۆمەڵگای ئێمە نیشان دەدات.

 وەک حیزبی پێشەنگی ئەم کۆمەڵگە کرێکار و زەحمەتکێشە خۆی بە "حیزبی کرێکار" ناوزە کردووە، لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕۆژی یەکەمەوە بەپێی مانا و گرنگییە گەورەکەی ١ی ئایار هەڵسوکەوتی کردووە. هەوڵیداوە هەموو ١ی ئایارێک بە مانا و واتادارەوە بژی و هەڵیبسەنگێنێت. بە هێزی ماناوە خۆی پەروەردە کردووە و فێر بووە و قووڵی کردووەتەوە و ١ی ئایاری کردووەتە ڕۆژانی گەشەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان.

وەک ڕەمەزان کاپڵان و هەڤاڵەکانی، کە لە گارزان شەهید بوون و عەبدولقادر چوبوکچو، کە لە بەیروت شەهید بوون، دەیان شەهیدی پەکەکە هەیە، کە لە ١ی ئایاردا شەهید بوون. هەموو ١ی ئایارێک وەک ڕۆژی هەڵسەنگاندنێکی نوێ و بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان هەڵسەنگێندراوە. ئەمەش خزمەتێکی گەورەی بەگەشەپێدانی پەکەکە کردووە.

ئەگەر مرۆڤ سەرنجی بداتێ و لەگەڵ ڕووخانی ڕەئال سۆسیالیزمیشدا ڕاستیی ١ی ئایار لە هۆشمەندی و چالاکیی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا وەک بەهایەکی بنەڕەتی بەردەوام بووە و ئێستاش نەک وەک هۆکارێکی لاواز، بەڵکو وەک هۆکارێکی بەهێز بەردەوامە. بۆچی؟ چونکە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە چینەکانەوە هەیە. وەک رەئال سۆسیالیزم دۆخێکی پەیوەندیداری بە دەوڵەت و دەسەڵاتەوە نییە. بە پێچەوانەوە، ئەوە پێوەندی بە چینیەوە هەیە. واتە لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی دامەزراوە، پەیوەندیی بە تێکۆشانەوە هەیە. بە قەتڵوعام و لە سێدارەدان و تێکۆشانەوە مانادار بووە. لە ماوەی ١٨٠ ساڵی ڕابردوودا هیچ کۆمەڵگایەکی نەتەوەیی لە هیچ شوێنێکی دنیادا نەماوە، کە قەتڵوعام نەکرابێت و شەهیدی مەزنی نەدابێت. ڕۆژێکی ئاوا لەگەڵ خەبات و تێکۆشاندا بووە بە یەک، بۆیە نەمانی تێڕوانین، ڕێکخراوەیی و نزیکبوونەوەکانی پشتبەستوو بە دەوڵەت و دەەسڵاتداریی بوو بە واقیعێکی بەردەوام لە ١ ی ئایاردا. بۆچی؟ چونکە پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت. ئەوە پشت بە تێکۆشان دەبەستێت، بۆیە هەتا کۆمەڵگا و کرێکاران و زەحمەتکێشان هەبن، هەمیشە ١ی ئایاریش دەبێت، تا ئەو کاتەی پێویستی بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی هەبێت ئەوا ١ی ئایار هەمیشە دەبێت. ئێمە لە ١ی ئایار بەم شێوەیە تێگەیشتین، بەو شێوەیە مانامان پێدا و  هەستمان پێکرد و بەم شێوەیە ژیاین. ئێمە وەک حیزبێک لە ئێستا بە دواوەش لەسەر ئەم بنەمایە دەژین و هەموو ١ی ئایارێک دەکەینە ڕۆژی بەهێزکردنی تێکۆشانی خۆمان بۆ دیموکراسی و ئازادی و فراوانکردنی ڕێکخراوەکەمان و رێکخستنەکەمان.

ئێوە خۆتان وەک حیزبی کرێکار پێناسە کرد. کاتێک بە دوای ناوێکدا دەگەڕان، دەوترێت پێشنیاری 'حیزبی کۆمۆنیست' کراوە، بۆچی ئەو ناوەتان پێ باش نەبوو؟

پەکەکە بزووتنەوەیەکە، کە لەناو ڕەئال سۆسیالیزم دا دروست بووە و پەرەی سەندووە، بۆیە سەرەتا کاریگەریی ڕەئال سۆسیالیزم لەسەر بینای هۆشمەندیی،  وشیاری، ڕێکخراوەیی و کرداری خۆی یەکلاکەرەوە بوو. لە نێو پرۆسەی سیستەمی ڕەئاڵ سۆسیالیستیی دا، ڕێکخستنەکانی پارتە پێشەنگەکان، بێگومان لە پرۆسەی دامەزراندندا پەکەکەش، زیاتر خۆی بە "حیزبی کۆمۆنیست" یان "حیزبی کارێکار" پێناسە دەکرد. بێگومان جگە لەمانە حیزبیش هەبوون، کە خۆیان بە جۆرێکی تر پێناسە دەکرد و پەیوەندییان لەگەڵ چینی کرێکاردا هەبووە، بەڵام زۆرترین ناوی بەکارهێنراو ئەم دوو ناوە بوون. یان "حیزبی کۆمۆنیست" یان "پارتی کرێکاران" بوو.

بۆ پەکەکە پرۆسەی دامەزراندنی ڕێبەرایەتی، گرووپی ئایدۆلۆژی و بە حیزببوون، پرۆسەیەک بوو، کە هەمیشە ئەو ناوانەی سەرەوە پێکەوە هەڵسەنگێنران و گفتوگۆیان لەسەر دەکرا  و هەمان واتای دەدا. پەکەکە ئەمەی زۆر جیا نەکردەوە. هەرچەندە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨دا کۆنگرەی دامەزرندان لە گوندی فیسی سەربە لیجەی ئامەد بەڕێوەچوو و بڕیارەکە بە فەرمی لەسەر پێکهێنانی حیزبەکە دەرکرا. دەبوایە لەم پرۆسەیەدا دیاری بکرایە، لە نێو بزووتنەوەکەدا، لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرییەکەی، لە گفتوگۆکان  دەستیانپێکرد. چەند هاوڕێیەک هەبوون، کە دەیانویست دەستبەجێ و خێرا بە "حیزبی کۆمۆنیست"ی بۆ دابنێنین. بۆ نموونە هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان یەکێک بوو لەوان. هەرچۆنێک بێت بە پێی بارودۆخی کۆمەڵگای کوردی بارودۆخی کۆمەڵگاکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها پڕوپاگەندەی بەدەر لە راستیی هێزە دەسەڵاتدارەکانی پەیوەست بە بزووتنەوەی سۆسیالیستی و کۆمۆنیزمەوە  ناوی "حیزبی کرێکاران" بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگا بە گونجاو زانرا و ئەوە باشتر لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەگونجا و یەکیا دەگرتەوە.

هەر خۆی ناوی "حیزبی کۆمۆنست" زیاتر هێڵی ئایدۆلۆژیی بۆ دەکردە بنەما، ناوی 'پارتی کرێکاران' زیاتر پشتی بە بنەمای کۆمەڵایەتی و چینایەتی بەستبوو. هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان لەبەر ئەوەی خاوە هێڵ و ڕێبازێکی ئایدیۆلۆژیی بەهێز بوو وتی، با ناوی "حیزبی کۆمۆنیست"ی بۆ دانبریت، هەر هیچ نەبێت با بۆ ماوەیەک بەو ناوەوە جموجوڵ بکەین، ئەگەر پێویست بکات دەتوانرێت ناوەکە بگۆڕدرێت. لە کۆتایی ئەم جۆرە پڕۆسەیەی گفتوگۆدا، زۆربەیان گەیشتوونە ئەو قەناعەت و بڕوایە، ناوێک کە پشتبەستوو بێت بە کۆمەڵگا سوودێکی زۆرتری دەبێت، بۆیە لەسەر ناوی پەکەکە، پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیارێک درا.

هەڤاڵ مەزڵوم، و ئەو هەڤاڵانەى بەو ناوی 'پارتی کرێکاران' ڕازی نەبوون، لە دژی نەوەستانەوە و ناوەکەیان ڕەت نەکردەوە. ئەوان ناوی "پارتی کرێکاران" یان قەبووڵ کرد و دەیانوت، ئێمە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە تەنیا دەتوانین نوێنەرایەتی ئەم هێڵە بکەین. بۆ ئەوەی ڕێگە بە پێکهێنانی پارتە کۆمۆنیستە درۆزن و ساختەکان نەدەین، بۆ ئەوەی بزووتنەوە درۆینە و ساختەکان، کە ناوی "کۆمۆنیست"یان لەسەر خۆیان داناوە، بەڵام لە کۆمۆنیزم دوورن، بۆ ئەوەی ڕێگری لەوانە بکرێت، دەبێت ناومان 'پارتی کۆمۆنیست' بێت. وتیان لانیکەم بۆ ماوەیەک لە کوردستان حیزبێک بەم ناوەوە پێکدەهێنرێت و ئەوکات هێزە جیاوازەکان ناتوانن حیزبێکی لەو شێوەیە پێکبێنن، بۆیە لە کوردستان بە درێژایی ئەم هێڵە ئایدیۆلۆژییە جووڵانەوەی هەڵە پێکناهێنرێت و ڕێگەیان پێنادرێت. ئەوان بیرۆکەیەکی وەهایان هەبوو. لە کۆتایدا ئەوان لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە بوون، کە بە "پارتی کرێکاران" پێناسە دەکرێن، بۆیە لەسەر ناوی 'پارتی کرێکاران' گفتوگۆ کرا، کە بوو بە دید و بۆچوونێکی هاوبەش.

ئایا ئێوە پەیوەندی و هاوپشتیتان لەگەڵ سەندیکاکان و بزووتنەوە کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهان هەیە؟ پەیوەندیی ئێوە چ جۆر و شێوەیەکە؟

هەر لە سەرەتاوە بزووتنەوەی پەکەکە وەک بزووتنەوەیەک ڕەخنەی لە هەندێک لایەنی ڕەئال سۆسیالیزم گرت و بەو شێوە دامەزرا و بەرەوپێش ڕۆیشت. ڕەخنەی سەرەکی لە ڕەئال سۆسیالیزم ئەوەبوو، کە سیاسەت دەخاتە بەردەم ئایدیۆلۆژیا، واتە پێوەرە ئایدیۆلۆژییەکان دەکاتە قوربانیی سیاسەت، سیاسەتی دەوڵەت لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەبینێت. ئەوەی، کە پەکەکە بە ڕاستی دەیبینی ئەوە بوو، کە هەمیشە پێوەرە ئایدیۆلۆژییەکان لە دژی ئەمە پێش بخەین و بەو پێیە سیاسەت بکات.

ڕێبازی ڕەئال سۆسیالیزم، کە بەرژەوەندییە دەوڵەتییەکانی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەرووی هەموو شتێکەوە دادەنا، بۆیە بزووتنەوەی سۆسیالیستی بە بەرژەوەندیەکانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە گرێدرابوو. پەکەکە ئەوەی وەک 'ڕیڤیزیونیزمی مۆدێرن' پێناسەی کرد و ڕەخنەی لێگرت. ناهاوسەنگی یەکێتیی سۆڤیەت لە نزیکبوونەوەی لە خەباتی ڕزگاریی گەلان و هەروەها کەموکوڕییەکانی، بەتایبەتی هەڵوێستی بەرامبەر خەباتی ئازادیخوازیی نەتەوەیی گەلی کورد بە ڕاست ندەزانی و ئەو هەڵسەنگاندنەی بۆ کرد و ڕەخنەیەکی لەو جۆرەی بەرامبەر بە سۆڤیەت دروستکرد.

یەکێتی سۆڤییەت پەیوەندیی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە، کە جینۆسایدیان بەسەر کورددا دەسەپێنن، لایەنەکانی ئەو دەوڵەتانەی لەگەڵ سیاسەتی بەریتانیا و ئەڵمانیادا قبوڵکردبوو، کە بۆ خۆی ناکۆک بوو لەگەڵیاندا. لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خۆیان پشتگیریی ئەم دەوڵەتانەیان دەکرد و هەمیشە لە دژی بەرخۆدانی گەلی کورد دەوەستانەوە. لە جیاتی ئەوەی بەرەنگاری کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی سەر کوردستان ببێتەوە و پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ هەبوون و ئازادی بکات بە ناوی بەرژەوەندیەکانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە ئەو کۆمەڵکوژیانە، کە دەوڵەتانی تورک و ئێران و عەرەب لە کوردستان ئەنجامیان دەدا، لێی بێدەنگ دەبوو، یان هێڵێکی سیاسیی دەگرتەبەر، کە پشتیوانیی لەو دەوڵەتانە دەکرد. ئەو ڕێبازە ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە نزیکبوونەوەی رەخنەگرانەی پەکەکە لە ڕەئال سۆسیالیزمی.

لەکاتی دامەزراندنی پەکەکەدا ڕێکخستنە تورک وکوردەکان، کە پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەتدا هەبوو، خاوەنی کارەکتەرێکی ئایدۆلۆژیی سۆسیاڵ شۆڤێنی توند بوون، کێشە و مەسەلەی کوردیان ڕەتکردەوە و نکۆڵییان لەبوونی کورد دەکرد.

بەڵێ لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە ڕەخنەی لە ڕێبازی ڕەئال سۆسیالیزم گرت، کە بەرژەوەندیەکانی یەکێیتی سۆڤیەتی لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەبینی، بەڵام بوونی یەکێتی سۆڤیەت و بوونی ' سیستەمی سۆسیالیستی ' بە گشتی هەمیشە بە گرنگ زانیوە، لە ڕووی  تێکۆشانی گەلانی چەوساوە و بندەست و ڕزگاریی نەتەوەیی یەکێتیی سۆڤیەت وەک ڕێکخستنێکی سیاسی لە ڕووی ستراتیژییەوە هێژا و گرنگە و ئەو جۆرە هەڵسەنگاندنەی هەبوو. واتە ئەو ڕەخنانەی کە دەکرا نەبوونە هۆی ئەوە، کە پەکەکە بوونی سیستەمی ڕەئال سۆسیالیستی ڕەتبکاتەوە و نکۆڵی لە هێزەکەى بکات و پشتگوێی بخات و بە تەواوی ڕەتی بکاتەوە. لەسەر بنەمای ڕەخنەی ئایدۆلۆژیش هەمیشە بۆ پەیوەندیی سیاسی کراوە بوو.

بە جێهێشتنی وڵات لە ساڵی ١٩٧٩دا ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخسا، کە زیاتر سیستمی سۆسیالیستی، ڕێکخستنی ڕەئال سۆسیالیستی بناسێت و تا ڕادەیەک هەوڵیدا پەیوەندی پێوە بکات. لە ساڵی ١٩٨٠ەوە پەیوەندیی بە بولگاریا و هێزە هاوشێوەکانییەوە کرد، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نوێنەرایەتی ڕەئال سۆسیالیزمیان دەکرد. هەروەها لە ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستیندا پەیوەندیی زیاتری لەگەڵ ئەو ڕێکخستنانەدا بەست، کە پەیوەندییان بە یەکێتیی سۆڤیەتەوە هەبوو و هەوڵیدا کارێکی هاوبەشی ئەنجام بدەن.

واتە پەیوەندیی لەگەڵ ڕێکخستنە فەڵەستینییەکان، کە لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت پەیوەندییان هەبوو بە کارێکی خراپ و نێگەتیڤ سەیر نەدەکرد. بە پێچەوانەوە بە پۆزەتیڤی دەزانی و هەوڵیدا پەیوەندییەکی سیاسی دروست بکات. سەرەڕای ڕەخنەی ئایدۆلۆژی وەک بەشێک لەمە لە ساڵانی ١٩٨٢ و ١٩٨٧دا بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر و باشتر پەیوەندی دروست بکات لەگەڵ نوێنەرانی رەئاڵ سۆسیالیزدا دەستی بە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن کرد. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبە ر ئاپۆ دوو جار لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ڕەئال سۆسیالیستی دا کۆبوویەوە و لە چوارچیوەی چارەسەری پرسی کورد و پەکەکە دا باسی لە پەرەسەندنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی لە جیهاندا کرد و بۆچوونی خۆی پێ راگەیاندن، بەڵام ئەم هەوڵانە ئاستێکی گرنگی لە پەیوەندی و هاوپەیمانی لێنەکەوتەوە. هەر خۆی بەبێ ئەوەى سەربکەوێت سیستەمی ڕەئال سۆسیالیستی بە شێوەیەکی تراژیدی لە سەرەتای نەوەدەکاندا (١٩٩٠)دا هەرەسی هێنا.

ئەو پرۆسە و قۆناغانەى دواتر ڕوویدا دەبێت وەک هەنگاوی ڕوون و کۆنکریتی پێناسە بکرێن. لە بنچینەدا دوای گۆڕانی پارادایم هێشتا ڕەخنەکانی لە سیستەمی رەئال سۆسیالیستی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و یەکگرتوانە، بە قووڵی دەردەبڕین و بیر و رامانی خۆی  باشتر روون و بەرچاو خست و ئەوە گۆڕدرا بۆ پارادایمێکی نوێ، کە وای لە پەکەکە کرد هەوڵبدات پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری و زەحمەتکێشانی جیهانیدا دروست بکات.

لە لایەکەوە لەو چوارچێوەیەدا بەرگرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە زمانە جیاوازەکان وەرگێڕدرا و دابەشکرا، بەو شێوەیە 'ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک' بەسەر کرێکاران و زەحمەتکێشاندا دابەش و بڵاوکرایەوە. لە لایەکی دیکەوە لە ئاستی نێونەتەوەیدا سەرەتا لە ئەوروپا هەوڵ درا بۆ ئەوەی لەگەڵ بزوتنەوە جۆراوجۆرەکاندا تێکۆشانێکی هاوبەشدا ڕێبکبخرێت و پشتیوانی نیشان بدرێت. لەم کاتەدا ئەم هەوڵانە بە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ بە پلاتفۆڕمی گفتوگۆ لەسەر پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕەخنەگرتن لە کەموکوڕییەکانی ڕەئال سۆسیالیزم و خەبات و تێکۆشانی ئەنجامگیر بە شێوەی راست و دروست لە دژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست. لەو چوارچێوەیەدا هەڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستەکان بەردەوامە.

تێکۆشانی دژ بە داعش و پێشکەوتنی شۆڕشی ئازادی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری و هاوکاریی بۆ  پەرەپێدانی هەوڵە ئینتەرناسیۆنالیستیەکان کردووە. هەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ و هەمیش بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژ بە داعش، پێشکەوتنی بەرچاوی دروستکردووە. دەزانرێت، کە لە ڕۆژئاواوە بۆ کەنەدا گەنجانی هەموو جیهان پەڕینەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و چوونە ناو شۆڕشی ئازادیی کورد و لە دژی داعش شەڕیان کرد. هەندێکیان قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. بەم شێوەیە شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا و تێکۆشانی دژ بە داعش بوو بە هێزی ناوەندیی ئینتەرناسیۆناڵ.

دوای ئەوەی لەگەڵ پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ و دید و تێگەیشتنی پەیوەندی و هاوپەیمانیی ئینتەرناسیۆنالیستی پەکەکەدا یەکیانگرت، لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی کەمپەین و هەڵمەتی تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر رێکخرا و لەسەرتاسەری جیهانەوە چەندین کەسایەتی، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، بیرمەندان، گرووپەکان، ڕێکخراوەکان و ڕێکخستنەکان و بزووتنەوەکان هاتنە پێشەوە و پەکەکەیا ناسی، تێکۆشانی ئازادی و گەلی کوردیان بینی و هەڵیانسەنگاند و هەوڵیان دا پشتیوانیی لێ بکەن.

لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ تا ڕادەیەک پەیوەندی و ڕێککەوتن هەیە. ئەمە زیاتر لە هەڵمەتەکانی تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا دیارە. لێرەدا پێویست باس لە ناوەکان بکرێت، بەڵام لە ئینگلتەراوە تا ئەفریقای باشوور، بزووتنەوە کرێکارییەکان و زەحمەتکێشان، یەکێتیەکان و سەندیکاکان پشتیوانییەکی بەهێزیان نیشانداوە. بزووتنەوە فێمینیست و ئیکۆلۆژییەکان (ژینگەپارێزییەکان) لە ئاستێکدا پەیوەندییان بە تێکۆشانی پەکەکەوە کردووە.

فەلسەفەیەكی وەهای پەكەكە نییە، كە بەپەلە پەل رێكخستنێكی جیهانی وەها دامەزرێنێت. دامەزراوەیەكی برۆكراتیك دروست بكات، خۆی لەخۆیدا بەمشێوەیە لەراستی ژیاندا لە دیالیكتیكی پێشكەوتنی تەڤگەرەكەمان بەدوورە. لەشوێنی هەوڵدانێكی فۆرمالیتە گرنگی بەپێشخستن و كاریگەری هزری، پەروەردەیی، واتا تێكۆشانی ئایدیۆلۆژی، هاوفكری و گۆاستنەوەی بیروڕا و لەسەر ئەو بنەمایەدا لەكردەوەدا پشتیوانی، پێكەوەژیان و هەڤاڵێتی لەتێكۆشاندا بەگرنگ دەزانێت. لەم چوارچێوەیەدا هێزێكی مەزنی پەیوەندیگرتن هەیە. ئاستی ئەوانەش لەكەمپینە رێكخستنیەكاندا بەدەردەكەوێت كە بەمەبەستی ئازادی رێبەر ئاپۆ بەرێوە دەچن.

بێگۆمان بۆ گەیشتن بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە لەلایەنی ئایدۆلۆژی و ستراتیژیكەوە، بەشداری پێ كردنی ئەوانە لەناو ریزەكانی تێكۆشانی هاوبەشدا و بەرێكخستنكردن، ئەو ئاستەی پێگەیشتوون دەتوانێت وەكو سەرەتایەك هەڵسەنگێنین. هەروەها دەتوانین هەندێ كەم و بەرتەسكیش بنرخێندرێن. خۆی لەخۆیدا رەوشی راستی و بەرچاویش بەمشێوەیە. بەڵام بەم رەنگەش بێ، ئەو ئاستەی هەیە زۆر گرنگە. هەمیشە بەرەو پێشەوە مل دەنێت. تێگەیشتن، بەرێكخستنبوون وچالاكی بەیەكەوە پێكدێن. لەیەكتر جۆدا نین. پەكەكە ئەو هەڵوەستانەی كە ئەوانە لەیەكتر جودا دەكاتەوە، بەراست نازانێت. لەبەر ئەوەش هەرچەندە كەمیش بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر رێگایەكی راست و درۆستە، ئەوا گرنگە. لێرەدا پێویستە كەمێكی تر بەشێوەیەكی بەرێكخستنكراو هەڵسۆكەوت بكات و هەوڵبدات.

بەتایبەتی رەوشی گەلی كورد، واتای تێكۆشانی ئازادی و هەبوونی كوردان بۆ مرۆڤایەتی، پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموكراتیكی رێبەر ئاپۆ و سیستەمی گۆشەگیری و ئەشكەنجەیەك كە لە ئیمرالی ماوەی بیست و چوار ساڵە بەردەوام دەكات، گرنگە بۆ تەواوی گەلانی دنیا، كرێكاران و رەنجدەران، ژنان و گەنجان، رۆشنبیران و هۆنەرمەندان، شۆڕشگێڕان و هێزە دیموكراتخوازەكان تێبگەیەندرێن، لەبەر ئەوەش بەرپرسیاریەتی و ئەركی ئێمەیە كە ئەو راستیانە بگەیەننە هەموو كەسێك. ئەم بەرپرسیاریەتیەش لەسەر ئەستۆی بزوتنەوەكەمانە. بەرپرسیاریەتی بنەڕەتی ئێمە رێككەوتن و پەیوەندی دەرەوەیە. تا ئاستێك ئەمە بەرێكخستنكراوە و بەرێوەش دەچێت.

بەڵام بەس نییە. ئێمەش هەڵیدەسەنگێنین و رەخنەشی دەكەین. ئێمە لەو باوەڕەداین كە دەبێت ئەو كەم و كوڕیانە چارەسەر بكرێن. لەدژی سیستەمی مۆدیرنیتەی كاپیتالیزم، لەسەر بنەمایەك كە كۆنفدرالیزمی دیموكراتیك بببێتە ئاڵتەرناتیڤێك، دنیایەكی نوێ دیموكراتیك و ژیانێكی نوێ بئافرێنین. هەوڵدانمان لەسەر ئەم بنەمایەیە. ئێمە لەو باوەڕەداین كە ئەمە پێكبێت.

هۆكاری ئەو هەڵوێستانەی ژمارەیەك لەو كەسانەی دەوروپشت بەتایبەتی لەتوركیا كە هەوڵدەدەن هەندێ كارەكتەری نەتەوەیی لەپەكەكەدا زیاتر نیشان بدەن، چییە؟

لەتوركیا لەماوەی ئەو پەنجا ساڵەی رابردوودا، بەزانابوون یا بەنەزانبوون، لەزۆر لایەنەوە نزیكبوونەوەی هەڵە و چەوت لەبەرامبەر بەپەكەكە دروست بووە. لە نێو ئەو كەسانەشدا ژمارەیەك بەزانابوون و بەپلان ئەو كارەش دەكەن، ئەمەش وەكو پارچەیەك لەهێرشی دۆژمنكارانە، كە دەیانەوێت پێشكەوتنی پەكەكە ئاستەنگ بكەن و ئەوانەش دیارن. تا ئێستا تێگەیشتنی هەڵە زۆرن، كە لەتێگەیشتن دەردەكەون، لەبەر ئەوەش لەسەر بنەمای داسەپاندنی راستی دەیانەوێت خۆیان بدەنە قەبووڵ كردن. وەكو نمونە كاتێك راستینەی پەكەكە لەم ئاستەدا بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا دیار نەبوو و هەركەس بەباشی پەكەكەی نەدەناسی، هەوڵیاندەدا بەئیستخباراتەوە بیبەستنەوە.

ئەوانەی لەناو چەپی توركدا و لەناو رێكخستنە كوردیەكانیشدا هەبوون و ئەم كارانەیان دەكرد. ئەوانەی لەدەورو پشت بەدزی  بەئاشكرا دەیانووت كە پەكەكە رێكخستنێكە لەلایەن دەزگای ئیستخباراتی میت و سی ئای ئەی یەوە دروست كراوە. ئەم پرۆپاگەندانەیان لەسەر كۆمەڵگەی توركیا و دەوروبەری چەپ ـ سۆسیالیست، هەرچەندە لەئاستێكی زۆر گەورەشدا نەبێت، كاریگەریی لەسەریان دانا.

هەروەها لەسەر كارەکتەری شەڕكەری كورد، نزیكبوونەوەیەك هەبوو، كە دەیانگووت پەكەكە رێكخستنێكی زۆر پراکتیكییە و نە خاوەن قوڵایی و هێزی فكریە.

کاتێك پەكەكەیان ناسی، بینیان كە راستی نەوەهایە و بینیان كە بەهەڵەدا براون. بەراستیش بینیان پەكەكە بزوتنەوەیەكی گەورەی رێبەرایەتیە، لەم واتایەدا زیهنیەتێكی نوێیە، هێزێكی مەزنی هزرییە و لەسەر بنەمای تێگەیشتن و هۆشیارییەكی قوڵی تیۆری بۆنیاد نراوە. لایەنی پراتیكی خۆی زۆرە، بەڵام لایەنیكی هەرە كەمی هێزی تیۆری ئیفادە دەكات. پراكتیكی لە تیۆریەكە بەهێزتر نییە. لەسەر ئەمەش رێبەر ئاپۆ ووتی: "ئێمە دەتوانین تەنیا سەدا پێنجی هزری خۆمان جێبەجێ بكەین". هاوكات وتیشی؛ كێشەی سەرەكی ئێمە بەرێكخستنكردنی هزر و پێكهێنان و جێبەجێکردنە.

لەبەر ئەوەش بەپێچەوانەی بیركردنەوەی وەها راست بوو. پرەنسیپی مەزنی پەكەكە لەلایەنی هزریی و تیۆرییەوەیە. لەبەر ئەوەش ئەمە نیشانەی دەركەوتنی رێبەرایەتیەكی نوێ بوو. لایەنی تەنگ و كەم، لایەنی پراتیكی بوو. ئەمانەی دەوروپشت خۆیان وەكو هێزی تیۆری دەبینن و هەوڵیاندەدا لەسەر ئەم بنەمایە رێگە بۆ پەكەكە بكێشن. بەڵام كاتێك راستینەی پەكەكە، رێبەرایەتی و ئاستی تیۆریان بینی، تێگەیشتن كە نزیكبوونەوەیان هەڵەیە و دەستیان لەو ئامانجانەی خۆیان بەردا.

ئەو نزیكبوونانەی كە تەنیا پرەنسیپە نەتەوەیی ـ ئایدئۆلۆژی پەكەكە دەبینن و نایانەوێت لایەنە كۆمەڵایەتیەكانی ببینن هەڵەیەكی هاوشێوەیە. لەراستیدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت: "لەسەرەتاكاندا رەوشێكی وەها پراتیكی هەبوو. لەو كاتەیدا كە پەكەكە لەسەر هزر و بنەمای رەئاڵ سۆسیالیزم بوو، كارەكتەری نەتەوەیی زیاتر لەپێش بوو. لەبەر ئەوەی لەلایەنی كۆمەڵایەتی، سیاسی و كەلتوریدا لە رەئاڵ سۆسیالیزم زیاتر شتێكی تری جیاواز نەبوو كە بڵێت. ئەوە جیاواز بوو ئەو نزیكبوونە هەڵە و هەوادارانەی رەئاڵ سۆسیالیزم بوو لەتوركیا و كوردستان كە كێشەی نەتەوەیی كورد و نزیكبوونەوە و ئینكاركردن بوو و پەكەكەش ئەمەی بەراست نەدەزانی و رەخنە دەكرد. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو راستیەی كە پەكەكە دەستنیشانی دەكات، گرتنە دەستی كێشەی نەتەوەیی بوو بەشێوەیەكی راست و لەسەر بنەمای تێكۆشان لەسەر بنەمای ئازادی نەتەوەیی، نزیكبوونی ئایدۆلۆژی و چارەسەریشی دەستنیشانكرد.

رێبەر ئاپۆ نزیكبوونەوەی چەپی توركی لەساڵانی ١٩٧١ - ١٩٧٢ی لەبەرامبەر دەوڵەت، شۆڕش و رێكخستن و شێوەی تێكۆشانیانی رەخنە كرد، بەڵام رەخنەی ئەساسی نزیكبوونەوەی كێشەی كورد و پێشكەوتنی بزوتنەوەی ئازادیی نەتەوەیی كورد بوو. لەبەر ئەمەش پرەنسیپی یەكەمی پەكەكە، پرەنسیپی نەتەوەیی  بوو. پەكەكە بەمشێوەیە دەناسرا. رەوشیكی وەها بوو ئەو كاتە هەندێ شتەكان كۆكراوە بوون، بەڵام پاشان ئەم رەوشە لەزۆر لایەنەوە گۆڕانی بەسەردا هات. لەراستیدا، لەسەرەتادا هەرچەندە لەدەركەوتنی پرسی نەتەوەیی كورددا و دەستنیشانكردنی چارەسەریش بەهزرێكی نوێ باسكرابوو، بەڵام لایەنی ئایدئۆلۆژیش هەبوو، كە نزیكبوونەوەی رەئاڵ سۆسیالیزمی رەخنە دەكرد و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەسەر پرەنسیپی هزری ئاشكرا دەكرد. لەنێو پەكەكەشدا یەكگرتنێكی وەها هەبوو.

بەڵام دەوروپشت چەپ و سۆسیالیستەكان لەتوركیاو كوردستان لەبەر ئەوەی كە خۆیانیان بەراست دەزانی و لەگەڵ پەكەكە لەنێو تێكۆشانی ئایدئۆلۆژیكی بەردەوامدا بوون، بەجێگەی ئەوەی كە بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆن بەگشتی تەماشای بكەن، گۆشەگیریان كرد بۆ ئەوەی بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆن و چەپ تەنیا لەلایەنی نەتەوەیی پەكەكە ببینن. ویستیان ئەمە وەكو رێبازێكی تێكۆشان لەدژی پەكەكە بەكاربهێنن. بەمشێوەیە پەكەكە وەكو بزوتنەوەیەكی تەنگ و نەتەوەپەرەست نیشاندا و ووتیان، پەكەكە بزوتنەوەیەكی چەپ ـ سۆسیالیست نییە. ویستیان پەكەكە تەنگاو بكەن و لەبزوتنەوەی چەپ ـ سۆسیالیست دووری بخەنەوە. لەبەر ئەوەش ویستیان رێگە لەرێككەوتن و هاوپەیمانی پەكەكە و دەوروبەر بگرن و ویستیان كوردان، شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستە كوردەكان كە لەناو هەندێ رێكخستندا بوون، ویستیان دەستیان پێوە بگرن و رایانگرن. پەكەكەیان وەكو رێكخستنێكی تەنگ و نەتەوەپەرەست نیشان دەدا و خۆیان وەكو بزوتنەوەیەكی سۆسیالیستی نیشاندەدا. ویستیان شۆڕشگێڕە كوردەكان لەناو رێكخستنەكانی خۆیاندا بەجێ بكەن. بیركردنەوە و كێشەیەكی وەهایان هەبوو. ئەگەر ئەوان پەكەكەیان وەكو بزوتنەوەیەكی ئازادیخواز و كۆمەڵایەتی بناساندبا، ئەو كاتە نەیاندەتوانی كوردان لەنێو رێكخستنەكانی خۆیاندا بهێڵنەوە و رایانبگرن. بەشێوەیەكی سرۆشتی جێگەی ئەوان دەبووە پەكەكە. لەبەر ئەو پرسە، هەوڵیاندا پەكەكە تەنگ و نەتەوەپەرەست نیشان بدەن.

بەراستیش لەشوێنی بینینی راستی و حەقیقەت، هەندێ ترسی رێكخستنی و بەرژەوەندی بوونە هۆكاری بەپێچەوانەكردنی راستیەكان، بەڵام پێش هەرشت پەكەكە بزوتنەوەیەكە كە، ئەو رەئاڵ سۆسیالیزمە، كە گرنگی بەئایدۆلۆژی نادات، رەخنەی كردووە و بەمشێوەیەش لەدایكبووە. هەروەها نزیكبوونەوەی ئایدئۆلۆژی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕ ـ سۆسیالیست لەتوركیای تا ئاستێكی باش رەخنە كردووە، بەتایبەتیش هۆكاری لەناوچوونیان لەبەرامبەر بەكۆدەتای سەربازی ١٢ی ئاداری ١٩٧١ رەخنەكردووە. لەو باوەڕەدا بوو كە هەرچۆن لە دامەزراندنی بزوتنەوەیەكدا ئایدۆلۆژی گرنگە، هەروەهاش لە هەڵوەشانەوەی بزوتنەوەكەشدا دەبێت هۆكاری ئایدۆلۆژی هەبێت بۆ ئەوەی شكست بهێنێت و لەگۆڕەپانەكە وەردەر بنێدرێت و بەمشێوەیەش هەڵسوكەوتی كردووە. بەراستیش بەمشێوەیە و بە خۆ رەخنەكردن وانەیەكی بەرخۆدانی و مێژوویی لە كۆدەتای ١٢ی ئادار وەرگرت و بەمشێوەیەش ئەو وانەیە گۆاستەوە بۆ ناو پەكەكە. ئەمەش هەم لەبواری تیۆری و هەم لەبواری پراكتیكدا پەكەكەی هەم بەشێوەیەكی راستتر و هەم بەهێزتر پێشخست.

لەهەنگاوەكانی پێشماندا لایەنەكانی پەكەكە لەبواری تێكۆشانی كۆمەڵایەتی ئاشكراتر بوو. وەكو نموونە، شۆڕشی ئازادی ژن، رێبازی ئایدۆلۆژیك كە شۆڕشی پێ دەست پێ كرد و پێشیخست. تێگەیشتنێكی تیۆریك، زیهنیەتی دەسەڵاتداری پیاو و رەخنەكردنی لە بنەماڵە و ئەو ژیانەی لەلایەنی سیستەمی دەسەڵاتدار و دەوڵەتەوە پێشخراوە، لەم بوارەدا رەوشێكی زۆر گرنگ ئیفادە دەكات. هاوكات، نزیكبوونەوەی ئایدئۆلۆژی، نزیكبوونەوەیەكی هزری پڕ و زۆر قوڵ و گرنگ بوو. لەهەمانكاتدا نزیكبوونەوەیەكی تەنگ و كۆرتی رەئاڵ سۆسیالیزم كە راستی مێژوویی و بەهەموو بەشەكانیەوە لەبەرچاو نەگرتنی رەخنەكرد. لەبەر ئەمەش پەكەكە هەر لەسەرەتاوە و هەمیشە بەقووڵكردنەوە و پێشخستنی پرەنسیپی بزوتنەوەی ئازادی كۆمەڵایەتی، توانی بەشێوازێكی نوێ هزری و پراكتیكی وەرچەرخێنێتە سەنتەزێكی نوێ ئازادی.

بێگۆمان ئەو پرەنسیپانە ئێستاكە هێزی پەكەكە نیشان دەدات. پەكەكە لەلایەن تیۆری و پراكتیكیدا بزوتنەوەیەكی یەكێتیە كە رۆژانە پێشكەوتن و تێكۆشان بەرێوە دەبات. لەبەر ئەمەشە كە پەكەكە راست نابینن، یا ئەوانەی كە هەڵخەڵەتاندنی خۆیاندا قەتیس ماونەتەوە، لەبەرامبەر بەراستینەی پەكەكە تەنگاو بوونە، ناتوانن لەدژی راستی پەكەكە لەبواری تیۆری و پراكتیكیەوە شتێك بڵێین. لەبەرامبەر بە پەكەكە جۆربەجۆر رێگری درۆست دەكەن و راستیەكانی پەكەكە پێچەوانە دەكەنەوە. بێگۆمان ئەم شێوە تێكۆشانە راست نییە، تەنگ و قەتیس بوونی ئەو بزوتنەوانە و ئەو كەسانە نیشان دەدات و پێناسە دەكات. ئاشكرایە كە نزیكبوونەوەیەكی وەها تەنگ ناتوانێت لەبەرامبەر بەپەكەكە كاریگەریەك دروست بكات و تێكۆشانێكی راستیش پێكنایەت. لەبەر ئەوەش ئەو كەسانەی نزیكبوونەوەیەكی وەها نیشان دەدەن و دەیانەوێت هەندێک شت رزگار بكەن، لەماوەیەكی كۆرت و درێژیشدا هەمیشە شكستیان هێناوە و شكستیش بهێنن.

هەر لەسەرەتای دامەزراندنی پەكەكەوە رێبەر ئاپۆ سەرقاڵی كۆكردنەوە و هەوڵدان و پەیوەندیدا بوو، كە لەنێوان چەپەكان و سۆسیالیستەكانی توركیا رێككەوتن و هاوپەیمانی بۆنیاد بنێت. بۆچی ئەم پەیوەندیانە بەگشتی بەئەنجام ناگات، ئەو ئاستەنگیانە چین كە رێگرن لەبەردەم كارێكی وەها؟

پەكەكە خۆی لەناو بزوتنەوەی چەپی توركیادا دروست بوو، پێشكەوت و لەوانەش جودا بوویەوە. بەهێز بوو و پێشكەوتنی ئافراند. رێبەر ئاپۆ لەنێو بەرخۆدانی شۆڕشگێڕیدا لەدژی كۆدەتای سەربازی ـ فاشیستی ١٢ی ئاداری ساڵی ١٩٧١ راوەستا. ئەو كادێرانەی پەكەكەیان دامەزراندووە، لەناو ئاگری ئەو بەرخۆدانە خۆیان گەرم كردووەتەوە و بوونە لایەنگری شۆڕش. ئەوان لایەنگری تیكۆشانی چەپ ـ سۆسیالیستیان كرد. كاتێك بەشداری تێكۆشانێكی وەها بوون و راستی تێكۆشانەكەیان بینی، بەدەوروبەری رێبەر ئاپۆدا كۆبوونەوە و لەدایكبوون و پێشخستنی بزوتنەوەی ئاپۆیان بۆنیاد نا. رێبەر ئاپۆ رەوشی خۆی وەها باس دەكات"كۆدەتاكە لەبن گوێ مندا پێكهات، من هێشتا شۆڕشگێڕێكی بەرێكخستن بوو كە چالاكی پێكبهێنم نەبووم، بەڵام من گەیشتمە ئاستی لایەنگرێكی پێشكەوتووی "تەهەكەپە ـ جە" كە لەهەركاتێكدا ئاكتیڤ بم. ئەو كادێرانەی تر كە بەشداری رێبەر ئاپۆ بوون، لەئاستی لایەنگەر و گەنج و زۆریش پێشكەوتوو نەبوون. لەم واتایەدا پەكەكە یەكێك لەو بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیە، كە لەبەرخۆدانی خۆی دژ بەكۆدەتای ١٢ی ئاداری ١٩٧١دا سەریهەڵداوە و پێشكەوتووە. پەكەكە بزوتنەوەیەكە كە بەرخۆدانی بۆ خۆی بەبنەما وەرگرتووە و وەكو پارچەیەك لەبزوتنەوەی شۆڕشگێڕی لەدژی چەمك و ئەو سیاسەتەی، كە دەیانەوێت توركیا بەرەو دیكتاتۆریەتی فاشیست ـ ئۆلیگارشی ببنە، تێكۆشان دەكات. رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بنەمایە دەركەوتووە. رێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەمەی بەروومەت و شکۆمەندانە و سەربڵندی هەڵسەنگاندووە. نیشانیدا كە دەركەوتنی رێبەرایەتی، دەركەوتن و بەرخۆدانێكە لەسەر بنەمای خاوەنداریكردن لەبیرەوەریەكانی ماهیرچایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیمەكان و گەیاندی بە سەركەوتنی ئامانجەكانیان. راستیەكەش وەها بوو. هەمیشە واتاداری دەبینی كە دەركەوتنی رێبەرایەتی بەمشێوەیە دەبێت و وەهایە.

لەم چوارچێوەیەدا خۆی لەخۆیدا پارچەیەك لەبزوتنەوەی شۆڕشگێڕ ـ سۆسیالیستی توركیایە. هەر لەسەرەتاوە وەها هاتە گۆڕەپانەكەوە و هەمیشەش خۆی وەها دەبینی. هەرچەندە بەرەو پێشتر دەچوو و تێدەگەیشت، كە لایەنێكی گرنگی ئەوەیە كە دەبێت كۆمەڵگەی كورد لەسەر بنەمای ئازادیی نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی بەرێكخستن بكرێت و بەشداری تێكۆشان بكرێت. بووە پارتێكی كوردی. لە كوردستان تێكۆشا، گەلی كوردی پەروەردە و بەرێكخستن  كرد و بەشداری ریزەكانی تێكۆشانی كرد، بەڵام هەمیشە ئەو هەوڵانەی وەكو پارچەیەكی ستراتیژی شۆڕشی دیموكراتیك و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی توركیا دەگرتەدەست و هەڵیسەنگاندووە. پێش هەر شتێك لەدژی دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەت كە لە توركیا گوشار و زۆڵم و كۆشتنی لەئاستێكی هەرە زۆردا پێشخستووە، ئەم تێكۆشانەی بەڕێوە بردووە.

واتا دوژمن هاوبەش بوو، ئامانج هاوبەش بوو. تەنیا رێكخستن و زمانی تێكۆشان جیاواز بوو. بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی توركیا خۆی لەنێو خۆدا بەرێكخستن دەكرد و لەگۆڕەپانی توركیا تێكۆشانی دەكرد. لەلایەكی تر پەكەكە كۆمەڵگەی كوردی بەبنەما دەگرت، لەكوردستان بەرێكخستن بوو و تێكۆشانی بەرێوە برد. جیاوازیەكی وەها هەبوو. هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ هەر لەسەرەتاوە وەها بوو. ئەو وەكو ئەوەی كە لەگەڵ ئەواندا ناكۆكی هەبێت، نەدەبینی. رێكخستن و تێكۆشانی كۆمەڵگەی كوردی بۆ ئازادی نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی لەهەڵومەرجێكدا كە لەگەڵ تێكۆشانی شۆڕشی دیموكراتیكی گەلانی توركیادا ناكۆك نەبێت، بەڵام لەجێگەیەكدا كە بەیەكەوە یەكێتی بۆنیاد بنێن دەبینی. ئەوان ئەمەیان بەباشی لێكنەدەدایەوە. هەمیشە لەو باوەڕەدا بوو، كە دەتوانن بەیەكەوە بن و بەمشێوەیەش هەمیشە كاروخەباتی بەرێوە بردووە.

 

 لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵی گرنگ دراوە. دوای پرۆسەی کودەتاکەی ١٢ی ئازار، ڕێبەر ئاپۆ و گروپی ئاپۆیی بە شێوەیەکی چالاک و پێشەنگانە بەشدارییان لە رێکخستنەوەی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی تورکیا کرد. ڕێبەری ئاپۆ لە سەر ئاستی سەرۆکایەتی بەشداری لە دامەزراندن و ڕاهێنانی کۆمەڵەی خوێندنی باڵای دیموکراتی ئەنقەرە کرد. هەڤاڵ حەقی کارەر بەشداری لەبەڕێوەبەرایەتییەکە کرد. گروپی ئاپۆیی یەکێک بوو لەو گروپانەی کە زۆرترین بەشدارییان لەم ڕێکخراوە هاوبەشەی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی تورکیا کردووە.

لە لایەکەوە گروپی ئاپۆیی وەک گروپێکی شۆڕشگێڕیی گەنجانی کورد خۆی ڕێکخستبوو، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی هاوبەشی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی تورکیاش پێشبینی دەکرا. ڕێکخراوی هاوبەشی ڕێکخراوەیی شۆڕشگێڕی لاوانی کورد و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا وەک بزووتنەوە دژ بەیەک و ناکۆک نەبینرا، بەڵکو وەک بزووتنەوەیەکی پێکەوە پەرەی پێدرا.

دیسان دوای کودەتا فاشیستی - سەربازیەکەی ساڵی ١٩٨٠ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە پێشەنگایەتیی ڕێکخستنی بەرەی بەرخۆدانی یەکگرتوویان کرد. لە دژی فاشیزم بۆ ئەوەی بەرخۆدانێکی هاوبەش و تێکۆشانی هاوبەشی دژی فاشیزم پەرە پێبدەن، بۆ ئەوەی بەرخۆدانێکی هاوبەشی دژە فاشیستیی و دیموکراتیی لە دژی کودەتا فاشیستەکەی ١٢ی ئەیلول لە تورکیا و کوردستان پەرە پێبدات، لە چالاکترین ئاستدا بوو. ئەو زۆرترین هەوڵ و کۆششی هەبوو لە پەرەسەندنە تیۆری و پراکتیکیەکەیدا.

بۆچی ئێستا ئەم هەوڵانە بە تەواوی سەرکەوتوو نەبوون، ئایا نەگەڕاونەتەوە بۆ پراکتیکی، ئایا ماوە درێژ نەبووە؟ چ بەربەستێک هەبوو بۆ ئەمە؟ هەرچەندە ئەو پرسیارانە لەمێژە قسەیان لەسەر کراوە و چەندین جار وەڵامیان دراوەتەوە بەڵام پرسیاری گرنگن وەک کەسێک کە بارودۆخی کۆنکرێتی لەم بوارەدا دەزانێت دەتوانم ئەم شتانە بڵێم: هیچ کەموکوڕی و هەڵەیەکی بەرچاو لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا نەبوو. لەوانەیە هەڵەکان لە پراکتیکدا ئەنجام درابن. ڕەنگە لەکاتی خۆیدا جووڵەیان نەکردبێت و نەیاندەتوانی بەباشی خۆیان ڕوون بکەنەوە و نەتوانن بە تەواوی ڕێک و پێک ڕەفتار بکەن، بەڵام لە ڕووی تێگەیشتن و پراکتیکییەوە، نزیکبوونەوەیان لە لەبەرچاوگرتنی یەکڕیزی بە لاوازبوون، بۆ ئەوەی خەباتی هاوبەش بە بچووکی ببینن و لە دەرەوە بمێننەوە، تێکۆشانێکی جیاواز لەدژی ئەمە و خۆیان بخەنە ناوەندبوون نەبووە.

هەمیشە خەبات و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی بە گرنگ زانی بۆ ئەو مەبەستەش هەموو جۆرە هەوڵ و قوربانیدانێکی لەبەرچاو گرتووە. من دەتوانم ئەمە بە ڕوونی دەرببڕم. لەو چوارچێوەیەدا چەند ڕەخنەیەک بۆ پەکەکە هەبوو، بەڵام ڕاست نەبوون و ڕاستییان دەرنەبڕی. دەبێت خاوەنەکانیان دووبارە و دووبارە هەڵیانسەنگێنن. بەم مانایە کۆسپی سەرەکی لەبەردەم یەکپارچەیی و شکستی یەکێک لەبزووتنەوە شۆڕشگێڕەکانی تورکیاو کوردستان لەناو ڕێکخراوێکی باڵای هاوبەش و نەبوونی خەباتێکی هاوبەشدا بووە سەرچاوەی بیرکردنەوە و شێوازی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا وەرگرت.

وەک بیرۆکە، کاریگەری شۆڤێنیزم لەسەری هەبوو. ئێمە بە شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی ناویدەبەین. ئەو ڕێبازانە هەن کە نکۆڵی لە واقیعی کورد و بوونی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کورد دەکەن. مستەفا کەمال، گوایە وتوویەتی: "ئەگەر لەم وڵاتەدا پێویستی بە کۆمۆنیزم هەبێت دەیهێنین". ئێستا بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا ئەوەشی وتویەتی: "ئەگەر پێویستی بە ئازادی کورد هەبێت، دەیکەین." ئەمەش جۆرێکە لە نکۆڵیکردن لەکورد، سوکایەتیکردنە بەکورد. ئەو هەڵوێستەی" ئێوە ناتوانن هیچ کارێک بکەن ئەگەر پێویستتان هەبێت، پێویستە ئێمە بیدەین." ئەمە شۆڤێنیزمی بنەڕەتی و شۆڤینیزمی کۆمەڵایەتییە. بزووتنەوەی چەپی سۆسیالیستی لە تورکیا نەیتوانی خۆی لەم هزرە ڕزگار بکات. نەیانتوانی لە مانا قووڵەکانی ئەمە تێبگەن. نەتوانرا مەترسییەکە ببینێت.

ئەو شۆڤێنیزمە نەتەوەییە مەزنە هەمیشە بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی نیشان داوە. لەڕووی شێوازەوە خۆی لەخەباتێکی هاوبەش دوورخستەوە. پلەو پایەی چینە باڵادەستەکان و ئیدارەی دەوڵەت کە کوردیان بچوک کرد و بە مەترسیداری پیشانی داون، کاریگەریان لەسەر بوو. ئەوەندەی توانییان خۆیان لە کورد دوور خستەوە و خۆیان لە هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورک پاراستووە. لێرەدا ئەو ڕێبازە فریودەرانە و خۆویستییەی کە دەڵێت، ' ئەگەر ستەم هەبێت با لە دژی کورد بێت، من نابم بە ئامانج و ناکەومە بەر ئەو ئامانجە، ئەم هزرە سەروەر بوو.

لەلایەکی دیکەوە، نزیکایەتیەکی خۆگەورەبینین هەبوو. نمونە کاتێک ئادیۆد، لەلایەن دەولەتەوە داخرا و لە جێگەی ئایود کرایەوە، چۆن بوو؟ بە تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی گروپی رێگەی شۆڕشگێر (دەمریمجی یۆڵ) رێکخستنێکی گەنجان دروست بوو. ڕێبازی دژەدیموکراتیی "ئێمە زۆرین، ژمارەیەکی زۆرمان هەیە،  هەموو بڕیارەکان دەدەین، دەبینە بەڕێوەبەری، دەبێت بەشداریمان بکەن" هەمیشە زاڵ بووە. ئەوەی لە نێو بزووتنەوەی چەپی تورکیادا بەهێز بوو، ڕێبازێکی هاوشێوەی پیشان دا. لە کاتێکدا کە ئەمە دیموکراسی نەبوو، دیمۆکراسی سەبارەت بە ڕەچاوکردنی مافی کەمینەکانە. پێویستە بوو بەم شێوەیە بوایە، بەڵام وایان نەکرد.

بێگومان دۆخەکە راست دەبێتەوە: تورکیا کۆمەڵگایەکی گەورەیە و دانیشتوان و جوگرافیایەکی بەرفراوانە، کورد لە رووی ژمارەی دانیشتوان و نفوسدا کەمە، ڕەنگە لە زۆربەی ناوچەکاندا ڕێکخراوە کوردییەکان کەم بن. لەو کاتەدا بە حسابی پەنجەکان، هەمیشە لە تورکیا بەستراوەتەوە. داگیرکاری هەر ئێستا بەستوویەتیەوە. لەوکاتەدا بزووتنەوەی چەپی سۆسیالیستیش دەبەستێتەوە. جیاوازی نێوان ئەمە و پەیوەندی داگیرکارانەی ئێستا چییە؟ ناتوانین بڵێین "پەیوەندی داگیرکاری خراپە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ من باشە". هەموو جۆرە پشتبەستنێک خراپن. ئێمە دەبێت هەموویان بشکێنین. لە کوێ پەیوەندی هەبێت، هیچ ئازادییەک نییە. ئیرادەی ئازاد گەشە ناکات. ئەم جۆرە تێگەیشتنەی دیموکراسی لەسەر بنەمای ژمارەکان و حسابی پەنجە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر بەربەستکردنی پێشکەوتنی یەکڕیزی.

وەک دوایین سەردەم، پێویستە باسی ئۆپۆرتۆنیزم بکەین. لە ڕاستیدا دەرکەوتنی ماهیر و دەنیز و ئیبراهیم دەستکەوتێکی مێژوویی گەورە بوو. بەڕاستی  ئازایانە و قارەمانانە بوو. چونکە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا توانیویەتی ئەو قارەمانێتی و ئازایەتیە ئاشکرا بکات، هەمیشە دەتوانێت شانازی بکات، بەڵام ئەم دەرکەوتنە بە دڕندانەترین شێوە قەتڵوعام و لەناوبرا. دەنیز لەسێدارەدرا، هەروەها دیمەنەکەی تۆمارکرا و لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوکرایەوە. ماهیر چایان و هاوەڵەکانی لەلایەن سوپای تورکەوە بە دڕندانەترین شێوەی کۆمەڵکوژ کران. ئیبراهیم کەیپاکایا لە ئەشکەنجەدا شەهیدکرا. بۆ ئەوەی چاوی کۆمەڵگا و ژنان و گەنجان و شۆڕشگێڕان بترسێنێت هەمیشە پیشانیان دەدا.

بەو وسەیەی کە ' ئەوانەی بەم شێوەیە دەجووڵێنەوە، چارەنوسیان بەم شێوەیە دەبێت، دەیانەوێت ترس بڵاوبکەنەوە. کەس ناتوانێت بڵێت کە هیچ کاریگەرییەکی نەبووە. بەتایبەتی لەکاتی کودەتاکەی ١٢ی ئازاردا بۆ یەکەم جار ئەشکەنجەی شەڕی تایبەت پەرەی سەند. سەدان گەنجی شۆڕشگێڕ دەستگیرکران و ئەشکەنجەدران. بەفشارێکی زۆرەوە، ڕووبەڕووی فشارێکی قورس بوونەوە .هەروەها لەبەر ئەوەی کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیە لە دژی شۆڕشگێڕان بەردەوام  بوو. لەسێدارەدانیان و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکان. کاریگەری لەسەر هەست و هزری خەڵک هەبووە. کەس ناتوانێت بڵێت کە هیچ کاریگەرییەکی نەبووە، هیچ ترسێک نەبووە.

ڕێبەر ئاپۆ لەوانە دەرسی وەرگرت و بە شێوەیەک کە لە کوردستان هەڵە نەکرێت و خەبات و تێکۆشانێ راست بکرێت، پێشبینی کرد. ئەم نزیکایەتی و شێوەی تێکۆشان بەرەو سەرکەوتن چوو. لە تورکیا لە جێگەی ئەوەی بەم شێوەیە بێت، ترس، بەرەو دواوەچوون سەروەر بوو. لە نێوان ساڵەکانی ٧٥ و ٨٠ لەدژی فاشیستەکان ل ئاستی گەنجاندا تێکۆشانێکی گرنگ بەڕێوەبرا. لە ئەنجامدا کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دروست بوو، لەبەرئەوەی تێکۆشانێک بەم شێوەیە نەیتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، زیاتر پاشەکشێیان کرد و ناچالاکبوون بەرەو پێشەوە چوو. لەبەر ئەوەش هەڵوێستی ئۆپۆرتونیزم ، هەڵهاتن لە پراکتیک، جێنەگرتن لە شەڕی شۆڕشگێریدا پێشکەوت. بە گشتی ئەم هەڵوێستە لە ئاستی ڕیکخستنیدا دەرکەوت.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا نەتوانن دەربچن و لە دژی کودەتا فاشیستی - سەربازیەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ خۆڕاگری بکەن. ئەوانەی کە دەیانوت شوێنکەوتووی میرات و بەردەوامبوونی بزووتنەوەیەک بوون کە بەرگەی کودەتاکەی ١٢ی ئازاریان گرتەوە. ناچاربوون تێکۆشانێکی سەرکەوتووی گەریلایی لە دژی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول پەرە پێبدەن. ئەمە ئەو شتە بوو کە دەبوا پراکتیکەکە وەک ئەوە بوایە. پەکەکە هەوڵی زۆری داوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەمە. پێشەنگایەتی کرد. بەرەی یەکگرتووی بەرخۆدان لەدژی فاشیزم بە تەواوی دەلالەت لەمە دەکات و لقی کوردستان بەرەکە لەسەر بناغەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بەرخۆدانێکی بەم شێوەیەی بەرەوپێشەوە برد. ئەمە بناغەیەکی زۆر بەهێزە. بۆ نمونە لەسەر ئەمەش بەرخۆدانی فەکەبەدەجە دەتوانێت لە تورکیا پێشبکەوێت. لقی فەکەبەدەجەی تورک لە ساڵەکانی ١٩٧١ و ١٩٧٢ دەیتوانی بە پشتبەستن لە بەرخۆدانی گەریلا لە کوردستان ئەوەی نەکرا، دەتوانرا بیکەن. دەتوانرا تێکچوونەکە بۆ سەرکەوتن بگۆڕن. دەتوانرا بە پێشخستنی تەڤگەری مەزنی گەریلا لە تورکیا ئەم عەقڵیەت و سیاسەتی فاشیست و قڕکەر تێک ببەن.

ئەگەر بەم شێوەیە بوایە، تێکشکانی سۆسیالیزمی ساڵانی نەوەدەکان نەدەبوو بەڵکو لەناوچوونی عەقڵییەتی فاشیست  و قڕکەر و سیاسەتی تورکیا دەبوو کە دەبووە هۆی دابەشبوونی ناتۆ. دەبووە هۆی ڕووخانی سیستەمی سەرمایەداری. پەیوەندی شۆڕشگێڕانەی تورکیا لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهان لەم ئاستەدایە. ئەگەر بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە پێشبکەوتایە ئەگەر ئیرادەیەک نیشان بدرایە. ئەوا شۆڕشی جیهانی بەرپا دەبوو و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە جیهاندا تێکدەشکێنرا و شکست و تێکشکانەکەی ڕوودەدا. بەڵام ئەمە ڕووی نەدا. کاتێک ئەمە ڕووی نەدا، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ڕووخانی سۆسیالیزمیش بەستراوەتەوە بەمەوە. هەموو شتێک ناتوانێت پەیوەندی بەمەوە هەبێت. بەڵام بۆ نمونە، هەوڵەکانی نوێگەری لە ڕووسیا شکستی هێناوە. ئەگەر بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی لە تورکیا پێشبخرێت بۆ ڕووخاندنی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە چوارچێوەی هێڵێکی فکری - سیاسی ڕاستدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و بنیاتنانەوەی ڕووسیا دەبوو.

بێگومان ئەگەر پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەت لەناونەبرایە، چەندێکیش پێشبکەوتایە، هەڵدەوەشا. بە درێژایی مێژوو هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە بزاڤە ئازادیخوازەکان شکستیان هێنا، لە بەردەوامیدا سەرەڕای دەستکەوتە مەزنەکانیان لە خەباتی عەمەلیدا ئەوەیە کە پشت بە پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەت دەبەستن و دەیانەوێ ئازادی و دیموکراسی وەک دەوڵەتێک بە ئامڕازەکانی. پێشکەوتنە ئازادەکان ناتوانن هەمیشەیی بن بەبێ گۆڕینی ئەم ئامرازە و تێپەڕاندنی پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەت. بەڵام ئەگەر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا بەرەو ساڵانی ١٩٩٠ پەرەی بدایە و سەرکەوتنی سەپاندبا، ئەوا ئەم کردارە دەیتوانی پارادایمەکە بگۆڕێت و ئایدیۆلۆژیاکە لەناو خۆیدا نوێ بکاتەوە. پراکتیک خاوەن هێزێکی بەم شێوەیە دەبوو. بەڵام کاتێک ئەمە ڕووی نەدا، ڕووخانی سۆسیالیزم بوو.

ئەگەر مرۆڤ بڵێت کە بۆچی شۆڕشی گەورە کە لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٧٠ دەرکەوتووە، سەرنەکەوت، بەڵام دۆخێکی بەم شێوەیە دروست بوو، پێویستە کاریگەری ئەم شۆڤێنیزمە و شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی وەک هۆکاری سەرەکی ئەمە ببینرێت. پێویستە شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی بچووک، بە واتای ئۆپۆرتۆنیزم دێت. بەو واتایە دێت کە لە خۆی زیاتر هیچ شتێکی دیکەی لەبەرچاو نەگرتووە.نزیکایەتی ئەنتی دیموکراسی. ئەوەی دیموکراسیشی نەبێت، ناتوانێت ئازادی بەرەو پێشەوە ببات و بپارێزێت. دۆخی تەڤگەری شۆڕشگێری تورکیا ئەمە بە کراوەیی پیشان دەدات. وەک ئاستەنگی سەرەکی مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بڵێت. بابەتێکی دیکە کە هێشتا بە بەهێزی زیاتر شیکردنەوەی بۆ بکرێت و دۆخێک هەیە کە وانە وەرگرتنی راست دەتوانرێت راست بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە راستی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان هەیە کە لەگەڵ تەڤگەرە شۆڕشگێرەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە. لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا ئایا لە ئاستێکدا لە هیوایان دەکرد رۆحێکی شۆڕش پێک بێت، خوڵقێنراوە؟ لەم واتەیەدا بۆ هەبەدەهە ئەرکێکی چۆن دیاری دەکرێت و ئەنجامێکی چۆن دروست دەبێت.

لە ئاداری ٢٠١٦ەوە لەگەڵ هەندێک رێکخستنی شۆڕشگێری تورکیا لەژێر ناوی ' تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان، ڕێکخستنبوون، یەکگرتن و یەکێتیەکی نوێ دروست بوو. ئەمە بەردەوامی ئادیۆد و فەکەبەدەجە یە. پشت بە هەمان هەڵوێست و تێگەیشتن دەبەستێت. ئێمە دەتوانین بە تەکیدی ئەمە دیاری بکەین. لەم واتایەدا کە پێویستە ئێمە لە سەرەتادا بە ئاشکرا رایبگەیەنین کە نزیکایەتی ئێمە ستراتیژیە. پێویستە هەڤاڵانمان لە هەبەدەهە باش بزانن کە نزیکایەتی تاکتیک نییە، سیاسی نییە، بەپێی بەرژەوەندیەکان نییە. بە پێچەوانەوە ، نزیکایەتیەکی شۆڕشی دیموکراتیکی تورکیایە، رزگاری و ژیانی ئازادی گەموو گەلانی تورکیا بە ئەنجام دەگرێت و نزیکایەتیەکە کە کرێکار و رەنجدەرانی تورکیا، ژن و گەنجان دەگەیەنێتە ژیانی ئازادی و دیموکرات. پەکەکە ئەم ئامانجانەی دەوێت.

لە سەرەتادا لەنێو پەیوەندی و رێککەوتنی ستراتیژیدا کە ئەوانیش دەخاتە ناوخۆدایە. کاتێک رێگە بۆ ئەمە بکرێتەوە، وەک لە پراکتیکی ئادیۆددا، هاتە ئاستێک کە لە ریزەکانی پێشەوەدا تێبکۆشێت و شەڕ بکات. دیسا وەک پراکتیکی فەکەبەدەجە، تاوەکو لایەنە هاوپەیمانەکانی هەنگاوی پراکتیکیان نەهاویشت. بەڵام پەکەکە بە تەنها هەنگاوی بەرخۆدانی بۆ ئازادی هاویشت و لە تێکۆشان و باجێکی زۆر لەسەر ئەم بناغەیە هەنگاوی بەرەو دواوە نەهاویشت. ئەمە راستیەکی ائشکرایە و نزیکایەتی پەکەکە پیشان دەدات. پێویستە  بە تەئکیدی لەم بابەتەدا نەکەوینە نێو هەڵوێستی هەڵە.

هۆکاری دەرکەوتنی دامەزراندنی هەبەدەهە چی بوو؟ جیاوازی لەگەڵ ئەوانەی دیکە چییە؟ بۆچی توانی ئەوەندە تەمەنی درێژ بێت؟ ئێستا لە خاڵی شەشەمینی خۆیدایە. ئەمە گرنگە. ڕێکخستنی شۆڕشگێری تورکیا و کوردستان ناتوان لەنێو هاوپەیمانیەکی درێژدا بمێنەوە. تەڤگەری شۆڕشگێری تورکیاش نەیتوانی لەنیو هاوپەیمانیەکی درێژدا بمێنێتەوە. ئەمە یەکەمجارە دروست دەبێت. ئەمەش بە بارودۆخی دروستبوونی هەبەدەهەوە بەستراوە. لەم خاڵەدا دەتوانم ئاماژە بە دوو هۆکار بکەن، یەکەم گۆڕینی نزیکایەتی لەبەرانبەر کێشەی کورد، ڕیکخستنی نێو هەبەدەکە هەڵوێست و نزیکایەتی خۆیان لەبارەی کێشەی کورد و چارەسەری لە ئاستێکی گرنگدا تێدەپەڕێت.

بێگۆمان ئەوانیش بەگشتی وەكو پەكەكە بیردەكەنەوە. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت كە لەهەموو بوارێكدا گەیشتوونەتە رەوشێكی ئایدئۆلۆژی هاوبەش. ئەگەر وەها بێ، دەتوانن نزیكایەتی و هاوپەیمانی هەندێ جیاوازتر بێ. بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێن كە گەیشتوونەتە رێگایەك كە لەبابەتە بنەڕەتیەكاندا، شۆڤینیزمی كۆمەڵایەتی دەرباز كردوە و بەشێوەیەكی ئەرێنی و راست نزیكی تێكۆشانی هەبوون و ئازادی گەلی كورد دەبنەوە. رێبازێك كە هەبوونی گەلی كورد ئینكار نەكات، رێكخستن بوون و بەرێوەبردنی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی بەپێویستی بزانێت، پشتیوانی تێكۆشانێكی وەها دەكات و بەشداربوون نیشانی پێشخستن دەدات.

ئەو كاریگەریەی سۆسیال ـ شۆڤینیزم بەزۆری تێپەڕ بووە. ئەڵبەتە لەلایەنی پاراستنیەوە كاریگەری رئال سۆسیالیزم بەگشتی تێپەڕ نەكراوە. لەبەر ئەوەش لەبابەتی ئازادی بەرێكخستنبووی و پراكتیكدا لەژیاندا چۆن چۆن پێكبێت بەگشتی رێككەوتنی لەسەر نەكراوەو هەر شت چارەسەر نەبووە. بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێین بۆ تێكۆشانێكی هاوبەش پێویستە و نزیكبوونەوەی سۆسیال ـ شۆڤنیزم كە لەبەردەماندا ئاستەنگی دەنێتەوە لەئاستێكی گرنگدا تێپەڕكراوە. ئەگەر وەها نەبووبا، ئەو یەكێتیە پێكنەدەهات و نەشدەیتوانی ماوەی ئەم شەش ساڵە بەردەوام بكات. ئەمەش پرەنسیپێكی هزریە كە هەبەدەهە پشتی پێ دەبەستێت. لەلایەن ئایدئۆلۆژیەوە رەهەند، پێشكەوتن و نزیكبوونەوە هەیە. رەهەندێكە كە مرۆڤ دەتوانێت بڵێیت، هەڤاڵێتی بۆنیاد نراوە.

بابەتی دووهەمین سیاسین. بە پلانی سەر تواندنەوە، فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە رێككەوتن و ئەو هێرشەی لەكەسایەتی پەكەكە بۆ لەناوبردنی هەبوونی كوردان و ئازادی كردبوویە ئامانجی خۆی و قڕكردنی كوردان بگه‌یه‌ننه‌ ئەنجام بۆنیادنرا. بێگۆمان ئەمە شتێك ئەوەندە ئاسان نیە. هێرشێكی سیاسی و سەربازی كە خاوەن گرنگیەكی مێژوویی و بەرفراوان، هزری و قوڵ ئیفادە دەكات. لەراستیدا لەناوبردنی كوردان ئامانجیەتی. دەبێت ئێمە ببینێن كە نزیكبوونەوەیەكی سیاسی ـ سەربازی كە لەناوبردنی كوردان دەكاتە ئامانجی خۆی، دەبێت بزانین كە بۆ توركیا مەترسیەكی مەزنە. بۆ هەبوونی گەلانی توركیا و بۆ بەیەكگەیشتنی كرێكاران و رەنجدەران كە بۆ ژیانێكی ئازاد و دیموكراتیك مەترسیكی مەزن درۆست دەكات. دەبێت بەئاشكرا ببینین و هۆشیار بین  كە ئەو سیاسەت و هزرەی كە دەیەوێت لەناوبردنی كوردان بخاتە بواری كردەییەوە، لەناو توركیا بەواتای زۆڵم، تیرۆر و دیكتاتۆری فاشیزمە.

ئەو رێكخستنە شۆڕشگێڕانەی كە هەبەدەهە پێكدێنن، ئەو رێكخستنانەی كە قۆناخی سیاسی بەمشێوەیە هەڵدەسەنگێنن. ئەو رێكخستنانەی كە پێكهاتەی هەبەدەهەن، ئەو رێكخستنانەی كە دەبینن، لەناوبردنی كوردان كە بەپلانی سەرتواندنەوە و رێككەوتنی ئاكەپە ـ مەهەپە پێشكەوتووە، لەتوركیادا دیكتاتۆری فاشیزمی وشك بۆنیاد بنێت. ئەو رێكخستانەی تێدەگەن ئەمە بۆ گەلانی توركیا، كاركەر  و رەنجدەر، ژنان و گەنجان چەندە مەترسی درۆست دەكات و لەو باوەڕەدان بۆ پێشخستن لەم لایەنەوە دەبێت پەكەكە و تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد یەكێتی و رێككەوتن دامەزرێنن و بەرخۆدانیەكی هاوبەش پێشبخەن. پەكەكەش ئەم مەترسییەی بینی، باوەڕی بەوە هێنا كە بۆ لەناوبردنی هێرشی فاشیزمی قڕكەری ئاكەپە ـ مەهەپە لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت كە بەهێزی شۆڕشگێڕی دیموكراتیكی توركیا پەیوەندی و رێككەوتن بەهێزتر بۆنیاد بنرێت  و سیاسەتێكی وەها بەرێوە برد و لەم بوارەدا بانگەوازی كرد. 

بێگۆمان رێكخستنی شۆڕشگێڕن توركیا كە لەناو هەبەدەهەدا ن ئەمەیان بەراستی بینووە و هەڵوێستیان ئەرێنی بوو. كاتێك كە ئەم رەوشە لەلایەن ئایدئۆلۆژییەوە بەتێپەڕاندنی  كاریگەری سۆسیال ـ شۆڤینیزم پێكبێت، بۆ رێگری كردن لەرەوشێكی زۆر مەترسیدارتر، دەبێت بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانی توركیا و كوردستان بەدامەزراندنی یەكێتی و هاوپەیمانی هەری بەهێزتر تێكۆشانێكی هاوبەش پێشبخەن. هەروەها بەم باوەڕیەوە هەبەدەهەش دامەزرا.

بێگۆمان كاتێك لێرەوە تەماشای بكەین، هەبەدەهە یەكێتیەكی شۆڕشگێڕانە، هاوپەیمانیەكە كە بۆ رێگری كردن لەلەناوبردنی كوردان و دیكتاتۆری فاشیزم ـ قڕكەر كە دەیەوێت لەتوركیادا ماوەیەكی زۆر دەسەڵاتدار بێ، شۆڕشێكی  دیموكراتیك و دژە فاشیزم پێكبینێت. ئەوانەی كە ئەمە دەبینن هاوپەیمانی ئەم بزوتنەوەن. هەڵوێستی ئەو بزوتنەوانەی لەناو هەبەدەهەدان بۆ بەرێوەبردن و نرخاندنی قۆناخی سیاسی ـ سەربازی بەمشێوەیە بوو. لەم لایەنەوە هاوپەیمانیەكی پراكتیكی و بەرخۆدانە. هاوپەیمانیەكە بۆ تێكۆشان. هاوپەیمانیەكە كە لایەنی خۆی پراكتیكی لەپێشترە  و بۆ ئەوەی رێگە لەدامەزراوە بوونی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بۆ لەناوبردنی كوردان بگرە دامەزراوە.  بۆ رێگری كردن لەمەش، لەبەرامبەر بەهێرشی هەمەلایەنەی فاشیست ـ قركەر، شەڕی شۆڕشگێڕی بۆ خۆی بەبنەما دەگرێت و هاوپەیمانی شۆڕشگێڕی ـ بەرخۆدان كە لەهەموو لایەكەوە پێش بخات، پێشبینی دەكات.

دەتوانین هۆكاری دامەزراندن بەشێوەیەكی كۆرت وەها پێناسە بكەین. بێگۆمان هۆكار و بیانۆی تریش دەتوانرێت دیار بكرێت، بەڵام ئەوەی هەرە لەپێشدا ئەوانە بوون و بۆ گەیشتن و بینی راستیەكان بەسە.

لەبەر ئەوەش ئاخۆ لەكردەوەدا بەس بوونێك هەیە یا نا؟ پێشكەوتن چۆن چۆن پێكهاتن؟ ئەمەش ماوە بەماوە دەنرخێندرێن. لەسەرەتای ساڵی شەشەمیندا هەبەدەهەدا لەم رەوشە لەزۆر لایەنەوە گفتوگۆیان لەسەر كرا و هەڵسەنگێندران. ئەو لایەنانەی كە پێویستە نرخاندنیان لەسەر بكرێت و بەشێوەیەك راست خوێندنەوەیان بۆ بكرێت و خاوەنداریان لێ بكرێت و پێشكەوتنیش هەیە. هەروەها ئەو لایەنانەی كە كەم و كۆرن و بەس ناكات و هەڵەكان لەنێوخۆدا دەژینن دەبێت سەرراست بكرێنەوە و تێپەڕ بكرێن. شەش ساڵی رابردوو بووە تێكۆشانیكی مەزن و بەرخۆدانی هەرە مەزن.

دەبێت هەر كەس بزانێت كە تاكە هێز كە لەتوركیا و كوردستاندا فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەرخۆدان و شەڕ دەكا و بەو زمانەی كە فاشیزمی لێ تێدەگات زەبر لەفاشیزم دەخات، ئەوەش بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەكبووی گەلانە. لەدژی هێرشی قڕكەری هەمەلایەنی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەسەر رێبازی شەڕی شۆڕشگێڕی بەرخۆدانی هەری واتادار و هەری مەزن و مێژوویی بەرێوە دەبات. ئەمەش لەچیا و شارەكاندا پێشكەوتووە. شەڕی بەرخۆدان كە لەدەریای رەش تا ئەستەمبۆل و ئەزمیر لەگەورە شارەكاندا بڵاو بووەتەوە لەلایەن هەبەدەهەوە پێشخراوە. بەدەیان و بەسەدان قارەمانی ئەم بەرخۆدانە شەهید بوونە. بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی بەپێشەنگایەتی پارتیمان لەكوردستان بەرێوەمان برد و لەهەمانكاتدا پارچەیەك لەتێكۆشانی شۆڕشی دیموكراتیك و دژە فاشیزمی توركیایە. هەموو شەهیدانی قارەمانی ئەم بەرخۆدانە، شەهیدانی هەبەدەهەن. كاتێك ئێمە لێرەوە تەماشا بكەین، هەبەدەهە بزوتنەوەیەكە خاوەن سەدان و هەزاران شەهیدە. دەبێت ئێوە ئەم راستیە جارێكی تر ببینن و ئەمەش زۆر گرنگ و واتادارە.

هەبەدەهە دەست لەرێبازی خۆی بەرخۆدان بەرنادات. ئەم رێباز و تێكۆشانە راست و واتادارە. لەدژی فاشیزم لەسەر رێبازی شۆڕشگێڕی پێكهاتووە كە نوێنەرایەتی توركیایەكی دیموكراتیك دەكات. 

بێگۆمان هێزی تریش هەن كە تێكۆشانی دیموكراتیك بەرێوە دەبەن، واتا و گرنگی ئەوانیش هەیە. ئیمە دەیاننرخێنین، ئێمە شتێك ناڵێین، بەڵام دەبێت بزانین كە هەبوونی سیاسەتی دیموكراتیك بەگشتی پەیوەستە بەهەبوونی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕییەوە. ئەگەر هەبەدەهە نەبێت، ئێدی لەتوركیادا لەسەرناوی سیاسەتی دیموكراتیك شتێك بوونی نامێنێت. بەڵام ئێستاكە بزوتنەوەیەكی سیاسی و دیموكراتیك بەئەندازەیەكە كە لەبەرامبەر بە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە ئەڵتەرناتیڤێكی بئافرێنێت بوونی هەیە. دەبێت ئێمە ئەوە ببینین و تێبگەهێین. دەبێت ئێمە بزانین كە ئەم دەرفەتە سیاسیەی كە بەتێكۆشانی هەبەدەهە ئافرێندراوە، بوونی هەیە. لەبەر ئەوەش هەبەدەهە بارێكی قورسی هەڵگرتووە. تێكۆشانی سەرەكی لەلایەن هەبەدەهەوە بەرێوە دەچێت. لەم واتایەدا رەهەندێكە كە دەبێت بەسەرەنجەوە نرخاندنی بۆ بكرێت.

لەلایەكی ترەوە، تەمەنی"ئا دی یۆ د" لە"ئیف كەی بی دی سی"زۆر كەمتر بوو. نەیانتوانی ساڵێك بەرێك و پێكی تێپەڕێنن. هەبەدەهە شەش ساڵە بەرخۆدان و تێدەكۆشێت. گرنگە كە بەو شێوەیە بووەتە هاوپەیمانێكی هەرە بەتەمەن. ئەمەش نمونەیەكی گرنگی پەیوەندی نیشان دەدات. لەبواری رۆحی، هەست و هزرەوە هاوبەشبوون و پێشكەوتنی گرنگی ئافراند. ئێمە ئەمە دەبینین. ئێمە لەبەرامبەر بەو هێرشە قورسانە لەبەرخۆدانداین. ئەگەر ئێمە نەمانتوانیبا بەیەكەوە پەیوەندی و دیالۆگێكی باش بەیەكەوە بەرێوە ببەین، هەر كەس بۆ بەجێهێنانی بەرپرسیاریەتی بۆ یەكێتی تێكۆشان دەكات. ئەمەش نیشانی دەدات كە هەبەدەهە راستە. بۆ تێكۆشانێكی هاوبەش لەتوركیا و كوردستاندا لەدژی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەبزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەكیبووی گەلان ناسنامەیەكی نوێ ئافرێندرا. بەرەیەكی تری شەڕ كراوەتەوە. گۆڕەپانێكی تێكۆشان دامەزراوە. هەركەس دەتوانێت لەسەر رێبازی هەبەدەهە لەژێر ئاڵای هەبەدەهەدا بێنە لای یەك و تێكۆشانی دژە فاشیزم، دیموكراتیك و ئازادیخواز بەرێوە ببەن. ئاڵایەكی وەهای تێكۆشان بەرزكراوەتەوە. لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا نیشاندرا و پشتڕاستكرایەوە كە هێز لەسەركەوتندا پێداگرە و دەتوانێت سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

بێگۆمان كەم و كوڕتی هەر ده‌بێت

ئێمه‌ ئه‌م تێكۆشانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێپێوان له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتنی به‌م جۆره‌، به‌رخودانی شه‌ش ساڵه‌، گرنگی مێژوویی و گه‌وره‌ی هه‌موو كات له‌به‌ر چاو ده‌گرین، هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتییه‌كانی تێكۆشانیش ده‌بینین. چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن كه‌ ده‌بێت به‌ پێی كه‌موكوڕییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. كاتێك فاشیزم ئه‌وه‌نده‌ هێرش ده‌كات، كاتێك كه‌ گه‌لانی توركیا ئه‌و هه‌مووه‌ هێز و توانایان هه‌یه‌، بۆچی زۆر به‌رخودان ناكرێت؟ هێزی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ نه‌كراوه‌. كێشه‌كانی تێكۆشان ئه‌وانه‌ن ئێمه‌ ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كانی به‌شدار له‌ ناو هه‌به‌ده‌هه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ین. هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای وانه‌ وه‌رگرتن به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی و ره‌خنه‌دان ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ هۆكارێكی ره‌خنه‌دانه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌بووایه‌ كاریگه‌ری هه‌به‌ده‌هه‌ زۆر به‌هێزتربوایه‌، ده‌بوایه‌ هه‌ندێك گورزی كوشنده‌یان له‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بدایه‌. له‌م واتایه‌دا كه‌موكوڕی، سستی و لاوازی هه‌یه‌. ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین. وه‌ك ده‌ویسترا به‌ كرده‌یی نه‌بوون. به‌ وته‌یه‌كی تر، نه‌رمه‌ وزه‌ی شۆڕشگێڕ-دیموكراتیكی توركیا و كوردستان نه‌یتوانی به‌ شێوه‌ی كاریگه‌ر به‌رخودانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بخاته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌و نه‌رمه‌ وزه‌یه‌ زانایی له‌سه‌ر دروست نه‌كراوه‌، رێكنه‌خراوه‌ و رانێكێشراوه‌ بۆ شه‌ڕ. شه‌ڕ به‌ قورسی له‌سه‌ر شانی گه‌ریلا و پێشه‌نگه‌كان مایه‌وه‌. ناتوانین به‌ په‌روه‌رده‌كردن و رێكخستن كۆمه‌ڵگا به‌ ته‌واوه‌تی رابكێشێته‌ ناو شه‌ڕه‌وه‌.

ئێمه‌ نه‌مانتوانی به‌رخودانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رخودانی جه‌ماوه‌ری له‌ ئاستێكی هه‌میشه‌یی و سه‌ركه‌وتوانه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ین. ئه‌وانه‌ هه‌موو كات كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ن، كه‌ ده‌بێت ئێمه‌ له‌ قۆناغی به‌رده‌ممان به‌ره‌وپێشیان ببه‌ین. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ بواری پێگه‌یاندنیان ره‌خساوه‌. بناخه‌كه‌ی دانراوه‌، هێڵه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، ئاڵاكه‌ی وه‌ك هه‌به‌ده‌هه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ لایه‌نی پراكتیك، په‌روه‌رده‌، رێكخستن و چالاكییه‌. ئه‌وه‌ش به‌ پراكتیكی هه‌موو شۆڕشگێڕان و رێكخراوه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.

پێویسته‌ ئێمه‌ باس له‌ هێرشه‌كانی دوژمن بۆ رێگری كردن له‌ هه‌به‌ده‌هه‌ بكه‌ین. پێویسته‌ ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كرێت كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ زۆرترین ترسی له‌ هه‌به‌ده‌هه‌ هه‌یه‌. له‌ شه‌ش ساڵی رابردوودا زیاترین هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌به‌ده‌هه‌، به‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌كی بینراو و به‌رچاو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سیاسه‌تی دیموكراتیك و رێكخراوه‌ جیاوازه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان. له‌پێشه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ده‌په‌، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌كانی ژنان و گه‌نجان و دایانده‌خات. به‌ده‌یان هه‌زار كه‌سیان گرت، ئێستا گوشار ده‌هێنێت، له‌ زیندانه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مان دیار و به‌رچاون. هه‌روه‌ها گوشار و هێرشی شاراوه‌ و نه‌بینراویش بوونیان هه‌یه‌. ئه‌و هێرشانه‌ش له‌ دژی هه‌به‌ده‌هه‌ ده‌كرێن.

فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌به‌ده‌هه‌ی له‌سه‌ر خۆی به‌ گه‌وه‌ترین مه‌ترسی داده‌نا، له‌ دژی ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌شداربوون له‌ هه‌به‌ده‌هه‌دا به‌پلانی ساڵانه‌ و شه‌ش مانگه‌ هێرشی ئه‌نجامدا و ئۆپراسیۆنی به‌ ئامانجی گورزی قورس ساز كرد. له‌ شار و گونده‌كان ئه‌وه‌ی كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له‌ هه‌به‌ده‌هه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌ و به‌ یه‌كه‌م مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی داینا و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ناو ببات هه‌موو هێزی خۆی بۆ هێرشی له‌ناوبردن خسته‌گه‌ڕ. هه‌به‌ده‌هه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌بێته‌وه‌.

رێكخراوه‌كانی ناو هه‌به‌ده‌هه‌ رووبه‌ڕووی ده‌یان هێرشی پلانبۆداڕێژراو بوونه‌وه‌. شه‌هیدیان دا. به‌ سه‌دان خه‌باتكارییان ده‌ستگیركران و خرانه‌ زیندانه‌وه‌. به‌ هه‌زاران لایه‌نگر زیندانی كران. فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌به‌ده‌هه‌ به‌كرده‌یی نه‌بێت، هه‌موو تواناكانی توركیای سه‌فه‌ربه‌ر كرد، گوشار و تیرۆری فاشیستی پێكهێنا و هێرشی كرد. ده‌بێت ئه‌وه‌ ببینرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌و هێرشانه‌ ببینن و ناتوانن به‌ریان پێبگرن، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ره‌وپێشچوونی پراكتیك لاواز بكرێت.

ئێستا دژواری له‌ ئارادایه‌، زۆر ئاسته‌نگی بوونی هه‌یه‌. ئه‌و دژوارییانه‌ی كه‌ له‌به‌ر هێرشه‌كانی دوژمن دێنه‌ ئاراوه‌ ئه‌مانه‌ن. له‌ كوردستان و له‌ توركیاش هه‌یه‌. ئێمه‌ ئه‌و دۆخه‌ تێده‌په‌ڕێنین. له‌ دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هێرش هه‌یه‌. ده‌خوازرێت كه‌ هێڵی زاپ، ئاڤاشین بێده‌نگ بكرێت. له‌ دژی رۆژئاوا و شه‌نگال به‌رده‌وام هێرش هه‌یه‌. له‌ توركیا و باكوری كوردستان هه‌موو كات هێرش، گرتن، ئۆپراسیۆنی و ئه‌شكه‌نجه‌ هه‌یه‌. فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌ هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌دایه‌. وه‌ك هه‌به‌ده‌هه‌، بزوتنه‌وه‌ی به‌رخودانی هاوبه‌شی گه‌لانی توركیا و كوردستان، كرێكاران و ره‌نجده‌ران، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ هێزه‌كانی خۆمان زیاتر ره‌وانه‌ی تێكۆشان بكه‌ین، نه‌رمه‌وزه‌ی خۆمان هێنده‌ زیاتر په‌روه‌رده‌ و رێكخراو بكه‌ین و ئه‌وانه‌ بخه‌نه‌ ناو تێكۆشانه‌وه‌ و له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ ئاستی سه‌فه‌ربه‌ریدا به‌رخودانی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌روپێش ببه‌ن. ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وانه‌ به‌ره‌و پێش ببه‌ین.

هه‌ڵبه‌ته‌ ئێستا فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كۆتا هه‌وڵی گه‌ریلا سه‌ركوت بكات، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر زاپ و ئاڤاشین. ئه‌وه‌ دوایین هه‌وڵه‌. گه‌ریلا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خۆڕاگری ده‌كات، گه‌ل خۆڕاگری ده‌كات. ده‌بێت ئه‌و به‌رخودانه‌ زیاتر له‌ توركیا بڵاوببێته‌وه‌. كاتێك فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ده‌یه‌وێت دیكتاتۆری فاشیست به‌ هێرشه‌كانی سه‌ر زاپ، ئاڤاشین، رۆژئاوا و شه‌نگال به‌ شكاندنی به‌رخودانی شۆڕشگێڕی له‌وێ باڵاده‌ست بكات و ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه‌، پێویسته‌ ئێمه‌ به‌رخودانی شۆڕشگێڕی له‌ چیا، ده‌شت و شاره‌كانی توركیا زیاتر بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین. پێویسته‌ ئێمه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئابوری، سیاسی و سه‌ربازیدا بكه‌ینه‌ ئامانج، هێنده‌ی تر زیاتر شه‌ڕ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، له‌ كوێ لاواز بێت له‌ دوژمن بده‌ین، له‌ هێڵی كه‌ناره‌وه‌، له‌ ناوخۆ و پشته‌وه‌ له‌ فاشیزم بده‌ین. تاقه‌ رێگه‌ی رووخاندنی فاشیزم ئه‌وه‌یه‌. ئه‌ركی هه‌به‌ده‌هه‌ ئه‌وه‌یه‌.

له‌م قۆناغه‌دا هه‌به‌ده‌هه‌ گه‌نجان و ژنانی توركیا زیاتر سه‌فه‌ربه‌ر بكات و به‌رخودان له‌ شاره‌كان زیاتر په‌ره‌پێبدات. جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ هێرش له‌ دای هێرش ئه‌نجام بدات. كاتێك فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ده‌یویست له‌ زاپ و ئازاشین به‌ره‌ بكات و گه‌ریلاكانی ئه‌وێ سه‌ركوت بكات، پێویست بوو هه‌به‌ده‌هه‌ هه‌موو شاره‌كانی توركیا له‌ ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ تا ئیزمیر، له‌ ده‌ریای ره‌شه‌وه‌ تا چوكورۆڤا تا ئه‌نقه‌ره‌ی بگۆڕیایه‌ بۆ به‌ره‌كانی به‌رخودانی شۆڕشگێڕی. له‌و شوێنه‌ی فاشیزم پێشبینی و چاوه‌ڕوانی ناكات چالاكی ئه‌نجام بدات و ساڵی ٢٠٢٢ بكاته‌ ساڵی روخاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌. بڕیاریی ئێمه‌، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌. هه‌به‌ده‌هه‌ ئیتر كه‌موموڕییه‌كانی خۆی له‌ قۆناغی رابردوودا به‌ به‌ره‌وپێشبردنی تێكۆشان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ تێپه‌ڕێنێت و نه‌یهێڵێت. بانگه‌شه‌ و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌دان له‌ باره‌ی پراكتیكی پێشوو ده‌رده‌هێنێت و له‌ ماوه‌ی داهاتوودا هه‌موو شوێنێك ده‌كاته‌ گۆڕه‌پانی تێكۆشان و هه‌موو رۆژێك ده‌كاته‌ رۆژی چالاكی له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی ئیراده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزم.   

ژ. ت/ ف. ق/ هـ . ب