دوران کاڵکان: ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لە زاپ دەڕووخێت-نوێكرایه‌وه‌

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی لە مانا و ئامانجەکانی هێرشەکەی ١٧ی نیسان کرد و وتی، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە زاپ لەبەر یەکهەڵدەوەشێت و دەڕووخێت. کاڵکان داوای لە هەمووان کرد لە دژی فاشیزم چالاکی بکەن.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی لە مانا و ئامانجەکانی هێرشەکەی ١٧ی نیسان کرد و وتی، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە زاپ لەبەر یەکهەڵدەوەشێت و دەڕووخێت. کاڵکان داوای لە هەمووان کرد لە دژی فاشیزم چالاکی بکەن.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٧ی نیسان و ئاماجەکانی ئەو هێرشە و هێزە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی پشت هێرشەکان و ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و تێکۆشانی گەریلاکان لە دژی داگیرکاری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ژی ئایار هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ١٧ی نیسان دا دەستیپێکرد. بە بەرخۆدانی گەریلا ئێستا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و باسیا شەڕی قورس لە ئارادایە. ئامانجی ئەو هێرشانە چیە؟

لە کاتێکدا گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی، هێزە دیموکراتیک - شۆڕشگێڕەکان، کرێکاران و زەحمەتکێشانی تورکیا خۆیان بۆ ١ی ئایار ئامادە دەکەن، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە ١٧ی نیساندا هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوی نوێی بۆ پاکتاوکردن و لە ناوبردن کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. ئەو هێرشە بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین بەشێکە لەو هێرشانە، کە لە دژی هەریمەکانی پاراستنی مەدیا  ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەمە گرنگترین بەشە.

لە ساڵی ٢٠٠٨دا سەرەتا هێرش لە دژی زاپ دەستپێکرد، ئەو هێرشە بۆ لێدان لە ناوەند بوو. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هێرش بۆ سەر پاراستنی مەدیا لە چەند شوێنەوە دەستیپێکردووە و بەرەو ناوەند ڕۆیشت. ئەوە هەوڵێکە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی ساڵی ٢٠٠٨ لەو کاتەدا ویستیان لە ناوەندەوە هێرش بکەنە سەر سیستەمی کۆنتڕۆڵی فەرماندەیی گەریلا و تێکیبشکێنن و لە لایەکی دیکەوە هێرش و پەلاماری ناوچەکانی دیکەی گەریلا بدەن، پلانەکەیان بەو شێوەیە بوو.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هێرشەکان لە لایەنی خواکورک و لە حەفتانینەوە دەستیان پێکرد. هەروەها لە هێڵی سنووری زاپ و ئاڤاشینیش دەستیان بە هێرش کرد. هێرشەکان بە بچووکی ئەنجام دەدراون. لە ساڵی ٢٠٢١دا ویستیان بە هێرش بکنە سەر مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و چەند ئەنجامێک بەدەست بهێنن. ئەوان دەیانخواست خۆیان لە ناوەند نزیک بکەنەوە. هەوڵیاندا ناوچەکان لاواز بکەن و بە زمانی سەربازی نەرمی بکەن.

ئەو هێرشە، کە ئێستا کرایە سەر زاپ و ئاڤاشین هاوشێوەی هێرشەکەی ساڵی ٢٠٠٨ بوو بۆ سەر ناوەند. ئەگەر لێرە سەر بکەون هەوڵدەدەن لە خواکورکەوە تا حەفتانین بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن و بنکە و بارەگاکانی گەریلا لە ناو ببەن.. ئەوە ئامانجی دوژمنە. دەبێت ئەو ڕاستییە ببینرێت.

ئەوان دەیانەوێت بگەنە ناوەند و بە خستنی ئەو شوێنە بەشەکانی تر کۆنترۆڵ بکات و بە تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ناو ببات. بەو شێوەیە دەیانەوێت گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەتەواوی سەرکوت بکرێن. ئامانجەکە ئەوەیە لەو رێگەیەوە پەکەکە لاواز بکەن و لە تێکیبشکێنن و بێکاریگەری بکەن. بێگومان ئەگەر پەکەکە بێ کاریگەر بکرێت ئەوا سەرەی رێکخستنەکانی تری کورد دێت. سەرەکەش دەگاتە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) و ڕۆژئاوا.

ئێستا ئەو هێرشە لەبەر ئەوە لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدرێت، چونکە ئەوەى بە شێوەی بنەڕەتی و سەرەکی بۆ ئازادی و هەبوونی گەلی کورد تێدەکۆشێت پەکەکەیە. هەتا پەکەکە سەرکوت نەکرێت، لە ناو نەبرێت، هێرشکردنە سەر ڕێکخستنەکانی تری کورد، هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی تری گەلی کورد ستراتیژییەکی دروست نابێت. بارودۆخێک بەو شێوەیە و کاریگەریی لەسەر بەهێزبوونی پەکەکە دەکات، کەواتە ئەوان لە پلانی دووەمدان. ئامانجی سەرەکییان سەرکوتکردن و لەناوبردنی بنکەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە ناوبردنی پەکەکەیە. ئامانجی دووەمیش لەگەل لەناوبردنی پەکەکەدا ڕێکخستنەکانی تری کورد لە ناو دەبەن، دەستکەوتەکانی باشور، ڕۆژئاوا و شەنگال لە ناو دەبەن، قەوارە و پێگەی ئێستای کورد لە ناو دەبەن، بەوەش پرۆسەی کۆمەڵکوژکردنی کوردان تەواو دەکەن.

بە دڵنیاییەوە لەوەدا ئامانجی سێیەمیشیان هەیە. ئەگەر سڕینەوە و جینۆسایدی کورد بەو شێوەیە تەواو بێت، ئەمجارە سەرەی عەرەبەکان دەێت و هەوڵ دەدەن لەسەر بنەمای سیاسەتی 'عوسمانیی نوێ' عەرەبستان بخەنە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا. بۆ ئەوەش ڕوو لە موسڵ و کەرکوک دەکەن و بەوەش هەوڵدەدەن بەغدا بخەنە سەر تورکیا. هەروەها بە گوشار لەسەر ڕەقا و حەلەب هەوڵ دەدەن قورسایی بخەنە سەر ئەو ناوچانە و دیمەشق کۆنتڕۆڵ بکەن. واتە ئامانجی سێیەم کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە خاکی عەرەبەکا و وڵاتانی عەرەبی وەک قەتەری ئەمڕۆ بە تورکیاوە دەبەستنەوە. تورکیا ئەو پلانە ستراتیژییەی هەیە. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لەسەر بنەمای پیلانگێڕییەکی لەو شێوەیە کار دەکەن و دەجوڵێنەوە.

لەو کاتەدا ئامانجی سیاسی لەو هێرشانەدا هەیە، کە لە دژی پەکەکە و هەموو کورد، عەرەبەکان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە شەڕانگێزی و شەڕکردن بەکاردەهێنن. ئامانجی سەربازیی ئێستا کۆنترۆڵکردنی هێڵی زاپ و ئاڤاشینە. هەوڵدەدەن بە بۆردومانی چڕوپڕ ئەو ناوچە شاخاوییە ستراتیژییە کۆنترۆڵ بکەن و بە بەکارهێنانی تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە بەرزترین ئاستدا، بەهەموو ئەو دەرفەت و تواناکانی تورکیا، بەو پاڵپشتی و هاوکارییەی لە ئەمریکا و ناتۆ و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) وەریگرتووە، ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات تاوەکو ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکات، بەرخودانی گەریلا تێکبشکێنێت و ئەو جۆگرافیایە کۆنترۆڵ و داگیر بکات. هێرشێکی داگیرکەرییە، هێرشەکە بۆ پاکتاوکردن و سڕنەوە. هێرشێکە بۆ کۆنترۆلکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچە عەرەبییەکان.

هەوڵ دەدەن وای نیشانی بدەن، کە ئۆپەراسیۆنێکی بچووک ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە گۆڕێدا نییە، لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا چڕتر و قورسترە، هێرشێکی سەربازییە، کە ئامانجی مەترسیدار و بەرفراوانی هەیە. شەڕ لە گۆڕێدایە، هێرشێکی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری هەیە. دۆخێکی مەترسیداری شەڕ هەیە. ئەوانەی خۆیان لە ئۆکرانیا نزیک دەکەنەوە، ئەوانەی کێشەی ئۆکرانیا هەڵدەسەنگێنن نایانەوێت ئەم ڕاستییە ببینن و پشتگوێ دەخەن، بەڵام ئەمە ڕاستیەکەیە پێویستە هەموو کەسێک بەم شێوەیە ئەمە هەڵبسەنگێنێت.

شێوەی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکان بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین، شێواز و تاکتیکەکانی ئەو هێرشانە بەپێی هێرش و ئۆپراسیۆنە داگیرکاریەکانی پێشتری دەوڵەتی تورک، کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەنجامی دەدا، چییە و چۆنە؟ ئەو هێرشە بەربڵاوە، کە ئێستا لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت هەمان هاوپەیمانیەتییە. تورکیا پشت بە کام قەیران، یان هاوتەریبیی نێونەتەوەیی دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە؟

پێش هەموو شتێک پێویستە بوترێت: هێرشەکەی ئێوارەی ١٧ی نیسان ڕێکەوت نییە، دۆخێکی چاوەڕوان نەکراو نییە. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە مێژە ئامادەکاری بۆ ئەو جۆرە هێرشە دەکات. ئەو لە زستاندا ئامادەکاری بۆ دەکرد. نەیتوانی بەرگەی شکستەکەی گارە لە شوباتی ٢٠٢١دا بگرێت و ئەو شکستە قبوڵ بکات. ئەو گورزانەى لە ساڵی ٢٠٢١دا لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین لێیدرا پێیان قبوڵ نەکرا و زۆر بۆ قورس بوو. ئەوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی شکاند. ئەوە زۆر تەنگاوی کردن. بۆ ئەوەی ئەوە پێچەوانە بکاتەوە و بەو وانانە، کە لە پراکتیزەکردنی ساڵی ٢٠٢١دا وەریگرتبوو، ئامادەکاریی بۆ خۆی دەکرد. خۆی بۆ هێرشێکی نوێ ئامادە کرد.  هێرشەکەی ئێوارەی ١٧ی نیسان بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین لەو چوارچیوەیەدا بەرنامەی بۆ دانرابوو. ئەمە بە ڕوونی دەبینرا، کە لە ڕووی سەربازییەوە ئامادەکاری دەکرا، لەگەڵ ناتۆ و ئەمریکا کۆبوونەوە.

هەروەها بۆ ئەوە لەگەڵ ڕووسیا کۆبوونەوە. لەگەڵ ئیدارەی عێراق، لەگەڵ ئیدارەی پەدەکە کۆبوونەوە. ئەوان ئەمەیان بە شێوازی جیاواز و جۆراوجۆر باس دەکرد. بۆیە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو و ئامادەکراو بوو و ئەوە بارودۆخێک بوو، کە پێشبینی دەکرا. لە وەڵامی پرسیاری، کاریگەری شەڕی ٢٠٢١ لەسەر تورکیا و لەسەر فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە، بارودۆخێکی چاوەڕوانکراو بوو.

ئاشکرایە بەتەواوی نەشکێنراوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت ئەنجامەکانی ساڵی ٢٠٢١ پێچەوانە بکاتەوە و خۆی بۆ ئەمە ئامادە کردووە. لەسەر ئەم بنەمایە، وەک هێرشێکی کۆتایی، بەتەواوی هێزی خۆی کۆکردووەتەوە. گرنگە ئەوە بەم شێوەیە باس بکرێت و بخرێتەڕوو.

هێرشەکە ئێستا دوایین هێرشی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە، یان بەم هێرشە ئامانجی خۆی دەپێکێت و سەردەکەوێت و تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە ئیدارەدان و دەسەڵاتی خۆی لە تورکیا، یان ئەوەتا تێکدەشکێت و دەسەڵات و ئیدارەی ئاکەپە - مەهەپە دەڕووخێت و لە تورکیا شۆڕشێکی دیموکراتیک بەرپا دەبێت. ئەم پڕۆسەیەی ئێستا پرۆسەیەکی ئاوایە. بۆ ئەوەی شکست نەهێنن و نەڕوخێن، بۆ ئەوەى سەربکەوێت دەرز لە وانەکانی ڕابردوو وەرگرتووە و بە پلان و ڕێکخستنکراوی ئەم هێرشەیان دەستپێکرد.

هیچ نوێبوونەوەیەک لە ڕووی پەیوەندی و هاوپەیمانییەوە نییە، پشتیوانی لە ئەمریکا و ناتۆ وەردەگرێت، پشتگیری لە پەدەکە وەردەگرێت و دەتوانین بڵێین: بەڕاستی ئەمریکا و پەدەکە هانی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەدەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی لەو جۆرە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، چونکە هەوڵ دەدەن بەو پێیە و لەو چوارچێوەیەدا سیاسەت بکەن. ئێمە پێشتر هێرشەکەی ساڵی ٢٠٢١مان وەک هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە هەڵسەنگاندووە. ئەم هێرشە هاوبەشە بەردەوامە. ڕۆڵی عێراق لێرەش زیاتر پەرەیسەندووە. عێراق جاروبار خۆی وا نیشان دەدات، کە لە دژی ئەو هێرشانەیە،  بەڵام سیاسەتی خۆی لەسەر شەنگال بە ڕێکەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم لەگەڵ پەدەکە خستەڕوو. هەروەها خاوەنداری نەکردن و چاوپۆشی لە کوژرانی دوو جەنەراڵەکەی، کە لە خنێرە لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژران نیشانی دەدات، کە ئیدارەی عێراق، ئیدارەی ئێستای کازمی پشتگیری لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. ئەو هێرشە، کە لە ١٧ی نیسانەوە دەستی پێکرد ئەو راستییە زیاتر دەخاتە بەرچاو و ڕوونی دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، هیچ پەیوەندیەکیان بەوەوە نییە. تەیب ئەردۆغان درۆ دەکات، بەڵام تەیب ئەردۆغان بە ئاشکرا دەڵێت، "ئێمە بەپێی پەیوەندی و هاوپەیمانییەکان دەڕۆین" ئەوەی لەپراکتیکدا دەگوزەرێت لێدوانەکەی تەییب ئەردۆغانە. هەر چەند ئیدارەی عێراق دەڵێت، درۆیە، بەڵام هیچ سوودێکی نییە. بۆ ئەمە هیچ مانایەکی پراکتیکی نییە، چونکە لە رووی سیاسی و سەربازییەوە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا نەوەستاوەتەوە بۆ نمونە لەگەڵ پەکەکەدا هاوڕا نین و هاوپەیمانی ناکەن، کە لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەرەنگاری دەکات. پشتیوانی لە گەریلا ناکات. بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدات بچێتە ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی لە پشتەوە گەمارۆی گەریلا بدات. لە ساڵی پارەوە، ڕێبازی کرداری بەم شێوەیە بووە.

لە بواری سیاسییەوە لە پێش هەموانەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار ناکات. لەلای کۆمکاری عەرەبی سکاڵا تۆمار ناکات. لە ڕاستیدا کۆماری عەرەبی لە دژ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک وەستایەوە. هەروەها ئیدارەی عێراقیش لەو بارەیەوە لێدوانێکی دا و وتی: "ئێمە هێرشەکان ڕەتدەکەینەوە"، ئەگەر کۆماری عەرەبی هەڵوێستی نەبوایە، ڕەنگە ئیدارەی عێراقیش لێدوانی لەو شێوەیە نەدابایە، بۆیە هاوپەیمانی ٢٠٢٠-٢١ لە ڕووی پەیوەندی و هاوپەیمانێتییەوە بەردەوامە.

بە دڵنیاییەوە، هەندێک گۆڕانکاری لە تاکتیک و شێوازەکاندا هەیە، بەڵام کۆنەکانیش جێبەجێ دەکەن. بۆ نموونە تا ئێستا بە بەش بەش هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا .ئەو هێرشە بۆ سەر بەشێکە، بەڵام لە بەشی ناوەندییە. بە هێزێکی قورسەوە هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی بەرتەسک. هێرشێکی وەها، کە بە هێزێکی قورسەوە بکرێتە سەر ناوچەیەکی تەسک و قورسایی دەخاتە سەر ناوچەیەکی تەسک. هاوشێوەی هێرشی ١٤ی ئایاری ١٩٩٧. لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧ هێرشیان کردە سەر ناوچەی زاپ و ئەم ناوچەیە. هەروەها هێرشی ٢٩ی شوباتی ٢٠٠٨ بۆ سەر زاپ هێرشێکی هاوشێوە بوو.

ئێستا بە هێزێکی گەورە و قورسەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچەیەکی دیاریکراو و هەوڵ دەدات دەستی بەسەردا بگرێت. پێشتریش هەر لەوێ بوو. جگە لە بۆردومانی چڕی ئاسمانی، جموجوڵی فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی چاودێری و هەروەها لە ژێر بۆردومانی چر و قورسی هاوەن و تۆپخانەدا بوو. هەوڵیان دەدا هێزەکانیان بخەنە سەر شاخە ستراتیژییەکان. هەوڵی دەدا بە بۆردومانی قورس هێرش بکاتە سەر گەریلا تاوەکو نەتوانن چالاکی و جموجوڵ بکەن و پاشان هێزەکانیان بخەنە ناوچەکە و شوێنە شوێنەستراتیژییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧دا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە باشور پشتیوانیی لێدەکرد. هەروەها لە شەڕی ساڵی ١٩٩٢دا، تانکەکانی تورک لە دەروازەی سنووری خابوور تێپەڕین و لە باشوورەوە دەوری حەفتانینیان دا. ئێستا پارتی بەم شێوەیە پشتگیریی لێدەکات. لە بامەرنی و شیلادزێ و لە هەموو شارۆچکەکانی میتی تورک بنکە و بارەگایان هەیە و دامەزراون. بنکەی سەربازی و بنکەى ئاسمانییان دروست کردووە، واتە لەلایەن سەربازییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوکراونەتەوە. ئەوان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناو یەکدان. پەدەکە دەڵێت، "ئێمە پشتگیری ناکەین، ئێمە لە نێوانداین"، بەڵام بنکەکانی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هەموو شوێنێک شان بە شانن و لە تەنیشتی یەکترن، بەڵام هیچ بنکەیەکی پێشمەرگە لە هیچ شوێنێکی نزیک کامپەکانی گەریلا نییە. دەزگا و رێکخراو و بارەگای پەکەکە لە هیچ شارێکدا نییە، بەڵام دەوڵەتی تورک هەیە.

باڵەخانە و بیناکانی میت، بنەکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لەلایەن پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پارێزراون و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەن. ئەوان هەستان و دەڵێن، 'ئێمە پشتگیری ناکەین'. ئاشکرابوو: سەربازانی سوپای تورک بە جلی پێشمەرگەوە بە ئۆتۆمبێلی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەگوازرێنەوە بۆ شێلادزێ. لێرەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کوڕەژارۆ لە عەرزەوە هێزیان گواستەوە  دەستیان بە هێرش کرد.

ئەمە لە شەڕی زاپ لە ساڵی ٢٠٠٨دا نەبوو. ساڵی ٢٠٠٨ پەدەکە لە دژی وەستایەوە. گەلی کورد لە ئامێدی و بامەڕنی و شێلادزێ  لەبەردەم تانکەکانی دەوڵەتی تورک ڕاوەستان و ڕێگرییان لە جموجوڵێان کرد، بۆیە سوپای تورک ویستی لە باکورەوە بە نهێنی بگاتە ناوچەکە و شکەفتا برینداران بگرێت، بەڵام ئێستا ناوچەی باشوور بە ڕووی دەوڵەتی تورک دا کراوەتەوە، بەڵام بۆ گەریلا داخراە. پارتی ئەو دەرفەتەی بە سوپای تورک داوە، کە لە دژی گەریلا شەڕ بکات و ئەو ناوچانە داگیر بکات. بۆ ئەوەى گەریلا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سەرکوت بکرێت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکات.

بەکورتی دەتوانرێت بوترێت فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لە هەموو هێرش و ئۆپراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوورییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وانەى وەرگرتووە و دەیەوێت لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجامە گشتییەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامێک بە دەست بهێنێت. ئەمە دوایین هێرشە، کە تەمەنی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دیاری دەکات. دەبێت بەم شێوەیە هەڵبسەنگێنرێت. بۆ ئەو مەبەستەش لە هێرش و ئۆپراسیۆنەکانی ڕابردوو بۆ داگیرکاری و هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ خۆی وانەى وەرگرتووە. لەو کاتەدا، لە چیدا لاوازبوون و بۆ شکستیان هێنا وە و بۆ هەڵاتن و تیایدا شکستی هێنا، وانەیان لێ وەرگرت و هەوڵیدا ئەم هێرشە لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام بدات.

ئێمە وتمان پەیوەندی و هاوپەیمانێتییەکان هاوشێوەی ئەو پەیوەندییانەیە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هەیە. ئەمریکا و ناتۆی دنەی دەدەن، هانی دەدەن. ئەوان هەر بۆ خۆیان وتیان ئێمە ئێف-١٦ دەدەین. تورکیا بەم شێوەیە بڕیاری لەسەر ئەو هێرشە دا. پارتی ڕایگەیاندووە، پشتیوانی و بەشداری زیاتر دەکات. ئیدارەی عێراق هەموو دەرگاکانی کردەوە و ڕێگەی پێدا. بەوەشەوە نەوەستا سەرنج بدەن، ئەو ڕۆژەی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر زاپ و ئاڤاشین، سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەنگال. هێرشی هاوکات پلانێکی هاوبەشە، بۆیە ئەم هاوپەیمانییە بەردەوامە

فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بەو هێرشانە دەیەوێت سوود لە ئەنجامەکانی شەڕی ئۆکرانیا وەربگرێت. هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، شەڕی سەر ئۆکرانیا، سەرەتا فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی ترساند. لە ڕووی ئابوورییەوە لە ئاستێکی جدی دا هەڕەشەی لێکرابوو. ئەو لە ناوەڕاستدا بوو. پاشان هەوڵیدا بە وتنی 'ئێمە سیاسەتی هاوسەنگی پەیڕەو دەکەین'' هەردوو لا بەڕێوەببات. بێگومان ئەو دەرفەتەی بینی، کە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ دژ بە ڕوسیا بگەڕێنێتەوە و بەو مانایەش ئەو دەرفەتەی بینی، کە چەند چەکێک وەربگرێت،  کە پێشتر نەیدەتوانی بەدەستی بهێنێت. ئێستا پشت بەم بنەمایە دەبەستێت بەم شێوەیە دەیهەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆدا بگەڕێنێتەوە. بەچەند شێوازێک بەرامبەر بەڕووسیا وەستاوە و دەیهەوێت لە بەرەی ناتۆ و ئەمریکادا لە دژی ڕووسیا جێگای خۆی بکاتەوە.

لە راستیدا ناتۆ و ئەمریکا بۆ لابردنی ڕووسیا هەندێک ئیمتیازیان بە دەوڵەتی تورک و فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە داوە. ئەوان وتیان، ئێمە چەکەکە دەدەین و لە پێش هەموو چەکەکانەوە ئێف-١٦یان پێدا. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت لە هێرشێکی نوێی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیدا ئەو پشتیوانییە لە دژی پەکەکە و گەلی کورد بەکاربهێنێت. لەسەر بنەمای دەرفەتەکان، هاودەمی بەم شێوەیە دەیەوێت سوود لە شەڕی ئۆکرانیا وەربگرێت ئەو پێشتر ئەم کارەی بەم شێوەیە دەکرد هێرشیان کردە سەر باب و جەرابلوس و عەفرین و سەرێکانی. هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئێستاش هێرش دەکات. دۆخ و قەیرانی ئێستای جیهان هیچ شتێک لە بەرامبەر ئەو جۆرە هێرشانەدا ناڵێت. ئەوەی هێزی تەواوی هەیە هەڕەشە لە ئەویتر دەکات، بەهێزەکە هێرش دەکاتە سەر لاوازەکە. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەش دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەربگرێت. هیچ بەربەستێکی جیاواز لەبەردەمیاندا نییە.

بێگۆمان لایەنێكی دیكەی ئەم كارە بەرخۆدانە. دەبێت لایەنی بەرخۆدانی بەباشی ببیندرێت. گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بەقارەمانیەتی خۆڕاگریان نواند. واتا ئێمە بۆ ئەوە ئامادەكاریمان كردبوو. هێرشەكەی دەوڵەتی تورك شتێكی سۆپرایز نەبوو، بارودۆخێك بوو كە گۆمانی لێ دەكرا. خۆی لەخۆیدا سەرقاڵی ئامادەكاری بوون. ئێمەش وەكو بزوتنەوە خۆمانمان ئامادەكرد. ئێمەش كۆبوونەوەی خۆمانمان كرد. هەڵسەنگاندنمان بۆی كرد و بەرەی نوێمان ئامادە كرد. خۆمانمان پەروەردە و بەرێكخستن و ئامادە كرد. لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەكاریەكانمان دەست پێكرد و بەرەو نەورۆز هەنگاومان نا.

دەتوانین بڵێین لەگەڵ ئامادەكاریەكانی ئێمەدا هاتنە بەرامبەر بەیەكدی. گەریلا ئێستا بەو ئاوانتاژەوە هەڵسوكەوت دەكات. لەبەرخۆدانی ٢٠٢١ەوە و قۆناخی بەرخۆدانەكانی پێشتر، ئەزموونیان وەرگرت و بەگوێرەی ئەوە هەنگاویان نا. نزیكبوو ئێدی لەئەرزی واقعدا شەڕ دەست پێ بكات، شەڕی تونێلەكان فێر بوون، شەڕی تیمی گەرۆك فێر بوون. لەسەر جۆگرافیا بەساڵانە ئامادەكاری دەكەن و باڵادەستیان بەسەر جۆگرافیادا هەیە. لەسەر ئەو بنەمایانە هەمووی بەقارەمانیەتی بەرخۆدانی كرد. هەلیكۆپتەركانیان نەیانتوانی سەربازەكانیان دابەزێنن. بۆ رزگاركردنیان پەدەكە دەرگای بۆیان خستە سەر پشت. لەدەشتاییەوە سەربازانی توركیان هێنا و هەوڵیاندا خۆیان بگەێننە كۆڕەژارۆ. بێگۆمان گەریلا لەوانەش دەست دەكاتەوە و زەبریان لێدەوەشێنێت. كۆژراوێكی زۆریاندا. هەرچەندە ئێمە لەسەرتای شەڕەكەشدا بین، بەڵام ئەوە پێنج رۆژە شەڕ بەرێوە دەچێت. ئەو ئامارانەی لەلایەن ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەوە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێن، دیارن. گەریلاش شەهیدیان هەیە. ئەمە شەڕێكی قورسە. بەڵام ئەرتەشی تورك رووبەرووی شكست بووەتەوە. خلووسی ئاكار بۆ ئەوەی خۆی لەو رەوشە رزگار بكات، بەپەلە سەردانی هەرێمەكەی كرد. لەسەرەتاوە ژمارەی كۆژراوەكانیان دەشاردەوە. بەڵام پاشان بینیان كە ئەگەر هەندێ كەس ئامارەكان ئاشكرا بكەن، ئەوا ئەوان ناتوانن خۆیان بشارنەوە. چۆنكە كۆژراون زۆر زۆرە. لەبەر ئەوەش بێدەنگ بوون، شاردیانەوە و ئێستاكەش هەوڵدەدەن بیشارنەوە. بەڵام ناتوانن بیشارنەوە.

بەرخۆدانی گەریلا بەراستی قارەمانیەتیەكی مەزن. گەریلا ئامادەیە. ئەوا بەمسۆگەری سەربكەون و هەر سەربكەون. تا ئێستاكە لەو هەرێمەدا سەركەوتوو بووە. ئەوا ئێستاكەش هەر سەركەوتوو دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە فەرماندە و شەرڤان"گەریلا"ی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بۆ هەر هەموویان سڵاوم هەیەو سەركەوتنیان پیرۆز بێت. شەهیدانی ئەم بەرخۆدانە بەرێز و حۆرمەتەوە بەبیردێنمەوە. ئەم شەڕە، شەڕێكی وەهایە كە چارەنووسی مێژوو بگۆرێت و مێژوویەكی نوێ بنووسێتەوە. گەریلا بەم تێگەیشتنەوە هەڵسوكەوت دەكەن. بەرۆحی فیدایانەی ئاپۆچیتی تا كۆتایی بەرخۆدان دەكات.

دەوڵەتی تورك چەندە هاوپەیمانی و پەیوەندیش بۆنیاد بنێت و چەندەش لەدواكەوتوویی و پیسی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری و نۆكەری و خیانەتی كوردیش پشتیوانیش بگرێت، رێبازی قارەمانیەتی و بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیركەری و رێبازی خیانەتكاران بەردەوام بێ. ئەوەی سەركەوتن قازانج بكات، دیسانەوە بەرخۆدانی گەریلایە.

پەدەكە لەم شەڕەدا هاوكاریەكی وەهای دەوڵەتی توركی داگیركەردا دەكات وەكو ئەوانەی رابردووشی بەپێویستیشی نازانێت كە بیشارێتەوە. ئەم هەڵوێستە نۆكەری و خیانەتكاریە لەئێستاوە لەلایەن گەلی كورد و رێكخستنی كوردیەوە هاوكات لەلایەن دۆستانی كوردیشەوە شەرمەزار و ریسوا كرا و ئەمەیان رەتكردەوە. پەدەكە لەو هاوكاریەی خۆی لەگەڵ دۆژمنی كورداندا، ئاخۆ پشتی بەچی بەستووە؟ لەو هێرشانەدا چاوەڕوانی بەرژەوەندیەكی چۆن چۆنیە؟ ئەنجامی ئەم هەڵوێستەی پەدەكە ئاخۆ چۆن بێ؟

دەبێت رەوشی پەدەكە مرۆڤ باش تێبگا و باشیش خوێندنەوەی بۆ بكات. لەپێشدا هەڵوێستی لەگەڵ ئێستاكەیدا زۆر جیاواز نەبووە. بەڵام لەبەر ئەوەی لەپێشدا رێ و رێبازێكی بەرخۆدان و ئازادی وەكو پەكەكە نەبوو، پەدەكەش وەكو ئەوەی كە وەكو بزوتنەوەیەكی نەتەوەیی كوردانە، وەكو ئەوەی كە پێشەنگی خەباتی نەتەوەییە دیار دەبوو. كوردان هەڵدەخەڵەتێندران، بەمشێوەیەش بەرەو رێ خیانەت پاڵیان پێوە دەنا. ئەمەش یاریەك بوو. پەكەكە و رێبەر ئاپۆ ئەم یاریەیان خراپ كرد. راستیەكانیان ئاشكرا كرد، ئەو ماسكەیان لەسەر داكەند و راستیان بۆ هەركەس ئاشكرا كرد. رووی راستی هەركەس بەدەركەوت. رووی راستی پەدەكەش لەسەر ئەم بنەمایە دەركەوت. ئەوەی راستی بێت پەدەكە لەپێشیشدا بزوتنەوەیەكی جیاواز نەبوو. پێشتریش بزوتنەوەیەكی عەشیرەیی و بنەماڵەیی بوو. ئەو بەرێوەبەرایەتیەی لەسەر پەدەكە دەسەڵاتدار بوو، چەمكێكی وەهایان هەبوو. ئەو شەڕەشی كە پەدەكە دەیكرد، شەڕێكی عەشیرەیی بوو. شەڕی بەدەسەڵاتكردنی و گەیشتنە دەسەڵاتی بارزانیەكان لەسەر باشور بوو. ئەو شەڕەشی ئێستاكە بەرێوەی دەبات، شەڕێكی وەهایە.

دەبێت هیچ كەسێك ئەمە لەبیر نەكات. لەبەر ئەوەی عەشیرە هەیە كە لەبەرامبەریدا شەڕ دەكات. وەكو نموونە، برادۆستیەكان، رێكانیەكان، زێباریەكان هەن. ئێستاكەش لەبەرامبەر ئەوانە شەڕ دەكات. پەدەكە چی دەكات؟ هەرێمی برادۆست، هەرێمی رێكانیان، هەرێمی نێورۆیەكان، هەرێمی بەرواریەكان دەداتە دەوڵەتی تورك، واتا فرۆشتوویەتی. گۆشارێكی زۆری خستووەتە سەر زێباریەكان. بەوشێوەیەش ئەرتەشی توركی هێناوەتە سنوری بارزانیەكان، هەرێمی بارزان، گوندی بارزانی بەمشێوە داوەتە ئەرتەشی تورك. لەسەرەوەی بارزانیش گۆڤەندێ، لەگردی خۆدێ هاتنە، هەروەها لەكۆڕەژارۆ، لەشێڵادزێ و لەباڵندا، ئەوا بارزان كۆنترۆڵ بكەن.

گردی بارزان ئێدی لەدەستی ئەرتەشی توركدا بێ. رێكانیەكان و عەشیرەكانی تریان لەشارەكاندا كۆكردەوە. ئەوەی راستی بێت لەدەرەوەی ئامێدێیە، شێڵادزێ، دێرەلووك، شارەكانی تر ئەو كەمپانە بوون كە سەددام حسێن كۆیانی كردبووەوە. هەموو گوندەكانیان چۆڵ كرد. ئێستاكەش پەدەكە گوندەكان چۆڵ دەكات و لەوێدا كۆیان دەكاتەوە. وەكو زیندانێك ئەو عەشیرەتانە لەوێدا بەند دەكەن. هەرێمەكشیان دەدەنە دەوڵەتی تورك، پاراستنی خۆشی لەكردەوەدا دەیەوێت بداتە دەست ئەرتەشی توركەوە. هەموو هەرێمەكانی ئەو عەشیرەتانە دەیەوێت لەگەڵ دەوڵەتی توركدا بۆ سەرلەنوێ پاراستنی خۆی لەبەرنامەیدایە و دەیەوێت باڵادەستی خۆی بسەپێنێت.

لەراستیدا بەرێوەبەرایەتیەكی باشوری كوردستان بوونی نییە. لەراستیدا كێشەی پاراستنی عەشیرەی بارزانی هەیە. ئێستا بەو هێرشە زیاتر دەیەوێت ئەو كارە بكات. 

بابەتی دووهەمینیش بێگۆمان بەرژەوەندی رۆژانەیە. پەدەكە لەو هێرشانەدا بیر لەبەرژەوەندیەكی چۆن چۆنی دەكاتەوە؟ لەگەڵ دەوڵەتی تورك پشتیان بەكەشێكی هێرش كردن و قاچاخچێتی نەوت دەبەستێت. لەسەر هەرێمەكە باڵادەست بوونە. وەكو نموونە، دەڵێین قازانجی دەرگای سنوری ئیبراهیم خەلیل رۆژانە یەك ملیۆن دۆلارە. پەدەكە دەستی بەسەر ئەو قازانجەدا گرتووە. پێشتریش لەگەڵ كۆڕەكەی سەددام حسین ئەو قاچاخچێتی و بازرگانیەیان دەكرد و پاشان ئاشكرا بوو.

ئێستاكەش لەگەڵ دەوڵەتی تورك، لەگەڵ بنەماڵەی تەیب ئەردۆغان و ئاكەپەیەكانی تر ئەم بازرگانیە دەكەن. قاچاخچێتی نەوت دەكەن و رۆژانە ملیۆنان دۆلار قازانج دەكەن. هەر لەئەستەمبۆلەوە بگرە تا واشنتۆن ماڵ و مۆڵكی بارزانیەكان چیان هەیە و لەكوێدا وەبەرهێنانیان كردوە ئاشكرا بوو. پێش دەیانگووت تەنیا لەئەستەمبۆڵ ئەو كارە دەكەن. ئێستا ئاشكرا بوو كە لەئەمریكاش وەبەرهێنانی بارزانیەكان هەیە. تەماشا بكەن لەكوردستان، لەباشوری كوردستان یەكێك لەوانە وەبەرهێنان ناكەن، بۆ بەرێوەبەرایەتی كوردی خەرج و وەبەرهێنان ناكەن. لەئەستەمبۆل و ئەمریكا بوونەتە ملیادری دۆلاران. نەتەنیا بارزانیەك، نە تەنیا نچیرڤان یا مەسرور بارزانی، زۆرێك لەبارزانیەكان بەو شێوەیەن و بوونەتە ملیاردر.

هەوڵدەدەن خانەدانیەكی بارزانی و كاناڵێكی بەرژەوەند و قازانج دابمەزرێنن. سی ساڵە لەژێر ناوی ستاتۆی باشوری كوردستان داگیركەریەك بەمشێوەیە بەرێوە دەبەن. لەكۆتاییدا لەباشوری كوردستان ئێدی چەقو گەیشتووەتە سەر ئیسقان. خەڵك گەیشتوونەتە ئاستێك ئێدی راپەڕن و ناڕەزایەتی نیشان دەدەن. پەدەكە بووەتە كاناڵێكی بەرژەوەند و قازانجی بەمشێوەیە. پاراستنی خۆی داوەتە دەست دەوڵەتی توركەوە، ئێدی لەهەموو بەرەكاندا بارزانی سەربازانی تورك لەسەر سنور بەجێ دەكات و شوێنیان بۆ دابین دەكا. لەهەمانكاتدا قاچاخچێتی نەوت دەكەن. بەشوێنگۆڕكێ پەیوەندی بازرگانی بەردەوامە. باشوری كوردستان بەهاوكاری ئاكەپە ـ پەدەكە دەخنكێندرێت و دەخرێتە ژێر پێلەقەوە. دەبێت بەتایبەتی گەلی باشوری كوردستان ئەمە باش ببینن. رۆشنبیر و سیاسەتمەداری باشوری كوردستان دەبێت ئەم راستیە ببینن.

واتا لەبرادۆستەوە تا حەفتانین"هەرێمی عەشیری گولێیە"، هەرێمەكەیان بەگشتی فرۆشتووەتە دەوڵەتی تورك. لەلایەكی ترەوە ئەوەندە تاڵانكاری هەیە. لەبەرامبەر داگیركەری راناوەستن و بەپێچەوانەوە هاوكاری و پشتیوانیشی دەكەن. چۆنكە لەگەڵ داگیركەران قاچاخچێتی و، پارە قازانج دەكەن و بەرژەوەندیان لەوێدایە. ئەمەش رەوشێكی ئاشكرایە. دەبێت ئەم راستیەی پەدەكە باش ببینن.

دەرئەنجامی ئەو شەڕأنەی لەكوردستان، توركیا و هەرێم و جیهان بەرێوە دەچن، ئاخۆ چییە؟

بێگۆمان ئەوە پەیوەستە بەوەوە كە ئاخۆ ئەو شەڕانە چە ئەنجامێك بەدەست دەهێنن. لەبەر ئەوەی دیار نییە بەبێ شەڕ ئەنجام چۆن بێ. ئەگەر لەشەڕدا دەوڵەتی تورك سەركەوتن قازانج بكات، ئەوەش شتێكی زۆر لاوازە، با كەس نەڵێت شتێكی وەها مۆممكن نییە. پەكەكە بەهەر شێوەیەك بێت بەرخۆدان بكات و هەمیشە سەركەوتووە. بەڵێ، رێبازێكی وەهای پەكەكە هەیە. بۆ سەركەوتنیش تا دوا هەناسەی تێكۆشان دەكات. بەڵام ئەو هێزەی لەبەرامبەرمانە تەنیا دەوڵەتی تورك و پەدەكەیە. هەروەها ئەمریكا و ناتۆش لەو هێرشانەدا بەشدارن. هێزی گەریلا بەتەنیا ماوەی چل ساڵە لەدژی سیستەمی سەربازی وەكو ناتۆ شەڕ دەكات. ئێستاش ئەو سیستەمە بەهەموو هێزیەوە هێرشمان دەكات. لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەو ئیحتماڵەش راوەستێت. هیچ نەبێت ئێمە دەتوانین ئەوەش بڵێین. ئامانجی دەوڵەتی تورك ئەوەیە. ئامانجی دەوڵەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە سەركەوتن و لەناوبردنی پەكەكەیە. جەهەپە و ئی پارتیش پشتیوانی ئەو بۆچوونە دەكەن. لەتوركیادا كێ  لەبەرامبەر بەم شەڕ نەبێت، كێ لەدژی ئەو شەڕە، شەڕ نەكات، ئەو كاتە پشتیوانی دەداتە ئەو شەڕە قڕكەرەی ئاكەپە ـ مەهەپە بەرێوەی دەبەن. دەبێت هەر كەس ئەمە باش بزانێت. لەسەر ئەم بنەمایە ئامانجی دەوڵەتی تورك و ئاكەپە ـ مەهەپە سەركەوتنە. بۆ ئەوەی سەربكەون هێرش دەكەن. دەیانەوێت ئەو هەرێمانە داگیر بكەن. گەریلا بخنكێنن و پەكەكە لەناو ببەن. ئامانجی ئەوان بەمشێوەیە. ئەگەر ئامانجەكەیان پێكبێت، ئەو كاتە چی دەبێت؟ ئەگەر پەكەكە لەناو بچێت ئەو كاتە نۆرەی رێكخستنەكانی تری كوردە. كەس ناتوانێت لەوە رزگاری ببێت. پێش هەركەس پەدەكە، دەوڵەتی تورك پەلاماری هەموویان دەدا و هێرشیان دەكاتە سەر. تەیب ئەردۆغان خۆی چەندین جاری ووتوویەتی ئێمە لەوە كە دەستورمان بەدامەزراندنی ستاتۆی باشورداوە، هەڵەمان  كردوە. ئەوەی لەهەركەس زیاتر دژی ریفراندۆمەكەی ٢٠١٧ی باشور بوو، بەرێوەبەرایەتی ئاكەپە و تەیب ئەردۆغان و ئەكیپەكەی بوون. ئێمە ئەمە باش دەزانین.

پێش تر یاشار بیۆك ئانێت و ئیكەل باشبۆغ لەبەرامبەر بەستاتۆی باشور بوون، ئێستا ئێدی ئاشكرا بوو كە تەیب ئەردۆغان و ئاكەپەش لەسەر هەمان رێبازن. لەبەر ئەوەش شەڕی دژ بەپەكە، شەڕە بۆ لەناوبردنی كوردان بەگشتی. واتا شەڕێكی داگیركاری و لەناوبردنە. ووتیان"ئێمە لەدژی تیرۆر، لەدژی پەكەكە شەڕ دەكەین"، ئەمە درۆیە. با كەس بەمە هەڵنەخەڵەتێت. لەبەر ئەوەش شەڕی لەناوبردنی كوردانە. ئەگەر گەریلا لەناو بچێت و پەكەكە شكست بهێنێ، نۆرە بگاتە تاك بەتاكی كورد، كۆمەڵكۆژی و لەناوبردن لەدژی كوردان بەرێوە ببەن، بەوشێوەیە هەموو رێكخستن و دەسكەوتی كوردان لەناو ببەن. بێگۆمان لەوێدا زەرەری هەرە مەزنیش لەباشوری كوردستان و رۆژئاوا بكەوێت. واتا شتێك لەسەرناوی ستاتۆی كوردان نەمێنێت. ئەوا هەمووی لەناو بچن و هەموو بكەونە ژێر دەسەڵاتداریەتی توركیا و ببنە تورك.

ئێمە ئاماژەمان پێدا، ئەگەر كوردستان بكەوێتە رەوشێكی وەها، ئەو كاتە نۆرەی عەرەبەكانە. بۆرژۆا و سەرمایەی تورك، ئەو بەرێوەبەرایەتی ئێستای دەوڵەتی تورك و ئەو هێزەی كە ئاكەپە ـ مەهەپە بەرێوە دەبەن، دەیانەوێت جارێكی تر عەرەبەكان بخەنەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە و بگەڕێنەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی عۆسمانی. ئەمە تەنیا بیركردنەوەی ئاكەپە ـ مەهەپە نیە، بیركردنەوەی دەوڵەتی توركە. سیاسەتی ئەو دەوڵەتەی پێ دەگۆترێت دەوڵەتی تورك ئەوەیە، بیركردنەوەی ستراتیژیكیان ئەوەیە. لەبەر ئەوەش لەشەڕێكی وەهادا ئەگەر دەوڵەتی تورك سەركەوتن قازانج بكات، كوردان لەناو ببەن. توركیاش بكەوێتە ژێردەستی رژێمی وەحشەت و تیرۆر و گۆشار و ببێتە دیكتاتۆرێك. رۆژهەڵاتی ناوین بكەوێت ژێر كاریگەری توركیاو لەجیهانیشدا سیاسەت و مێشكی فاشیست ـ قڕكەر باڵادەست بێت. ئەو دەوڵەتی تورك كە كوردان لەناو ببات و هەرێمەكە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، ئەوا سیاسەت و مێشكی فاشیستی ـ قڕكەر لەهەموو جیهان باڵادەست بكات. ئاشكرایە كە ئەمەش بۆ هەموو جیهان ببێتە كارەساتێكی هەرە مەزن. بەڵام  ئەوەش شتێك نییە كە روو نەدا. هیتلر لەدنیا چۆن باڵادەست بوو؟ دەبێت ئێمە باش بزانین و لەبیری نەكەین! دەبێت مرۆڤ دەوڵەتی تورك هەروا سووك تەماشا نەكات. دەبێت كەس بەبچۆكی نەزانێت.

بێگۆمان ئەنجامێكی دووهەمینی ئەم شەڕەش هەیە. بێگۆمان دوو لایەنە بوونی هەرە مەزنیش ئەوەیە. ئێمە دەڵێن سەداسەد سەركەوتن بەدەست دەهێنین. وەكو بزوتنەوە هەمیشە ئەوەمان ووتووە. شكستی دەوڵەتی تورك، ئاكەپە ـ مەهەپە لەزاپ و ئاڤاشین بەواتای بەكۆتاهاتنی ئەم هێرشانەیە. ئەم وتووێژانە زۆر بەهێزە. ساڵی ٢٠٠٨ بەمشێوەیە بوو، پێش ئەوەش هەروا بوو. لەساڵی ١٩٨٣ەوە لەزۆرینەی هێرشەكانی دەرەوەی سنور وەها بووە. دەوڵەتی تورك زەبری هەرە قورسی لەم هەرێمانەدا خواردۆوە و لەو هەرێمانەدا شكستی هێناوە و جارێكی تریش شكست بهێنن.

ئەگەر ئەم هێرشانە لەزاپ و ئاڤاشین شكست بهێنن رەوش چی دەبێت؟ فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەیەكجارەكی هەڵوەشێت. لەتوركیادا قۆناخێكی نوێ دەست پێ بكات. رەوشێكی دیموكراتیك بێتە ئاراوە. بۆ دیموكراتیكبوونی توركیا پێشكەوتنی مەزن پێكبێت. توركیایەكی دیموكراتیك، كاریگەری لەسەر  بەدیموكراتیكبوونی هەرێمەكە و جیهانیش درۆست بكات. توركیایەكی دیموكراتیك، ئەوە بەواتای رۆژهەڵاتی ناوینی دیموكراتیكە، رۆژهەڵاتی ناوینی دیموكراتیكیش بەواتای كۆنفدرالیزمی جیهانی دیموكراتیك بێت. ئەو كاتە داگیركەری و گۆشارەكانی فاشیزمی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نەمێنێت. مرۆڤایەتی لەگۆشارەكانی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری و ئەو سیستەمەی كە شێرپەنجە، نەخۆشی و شەڕ دەئافرێنن، رزگاری دەبێت.

بێگۆمان لەشەڕی زاپ و ئاڤاشیندا رۆڵێكی بەمشێوەیە، دەگێڕن. خۆی لەخۆیدا، ناوی"كلیدی"ی لێكردووە. ئەمەش بەو واتایە دێ كە هەندێ شوێن بگرێت و هەندێ شوێنیش چۆڵ بكات. راستە، لەبەر ئەوەش دەڵێن، شەڕی مان و نەمان. بۆ كوردان، بۆ گەلانی توركیا، رۆژهەڵاتی ناوینیش بەمشێوەیە، بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی بەمشێوەیە. لەهەمانكاتیشدا بۆ فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە و دەوڵەتی توركیش بەمشێوەیە. شەڕێكە كە بۆ هەركەس لەمان و نەماندا ماوەتەوە. لەئەنجامی ئەو شەڕدا لایەنێك لەناو بچێت و لایەنێكی تریش ئامانجەكانی خۆی بپێكێت. شەڕێكی وەها لەئارادایە. ئەو شەڕەی لەزاپ و ئاڤاشین بەرێوە دەچێت، شەڕێكی وەهایە.

ساڵی ٢٠٠٨ بەو شێوەیە بوو. ئەو كاتە لەوێوە هێرش دەستی پێكرد. شەڕەكە لەو هەرێمەوە دەستی پێ كرد. واتای خۆشی بەمشێوەیە بوو، شەڕ لەهەرێمەكانی تردا وەكو پاڵپشتیەك بوو، لەسەر هەمان بنەما و هاوشێوە لەئارادایە و لەمان و نەماندا ماوەتەوە. ئەنجامەكانی زۆر گەورە و بەكاریگەر بێ. دەرئەنجامی سیاسی و سەربازی لەكوردستان، توركیا و رۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش مەزن و بەكاریگەر بن. ئەگەر لەشەڕەكەدا گەریلا سەركەوتن، ئەوا توركیا، رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دیموكراتیزە ببێت. مرۆڤایەتی بەرەو ژیانێكی ئازاد پەڵكێش بكات، هەبوون و ئازادی كوردانیش مسۆگەر ببێت و سەركەوێت. بێگۆمان ئەگەر داگیركەرانی ئاكەپە ـ مەهەپە سەركەوتن، ئەوا كوردان لەناو ببەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەتوركیا، رۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش كارەساتی فاشیستی باڵادەست بێت. ئەوا زیهنیەتێكی فاشیستانە و زۆردار دەسەڵاتدار بێ.

فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە كە پشتیوانیەكی مەزن دەدەنە داعش لە ١٧ی نیساندا هێرشی زاپ و ئاڤاشین كرد. لەهەمان رۆژدا ئەرتەشی عێراق هێرشی شەنگاڵ كرد، ئاخۆ ئەو هێرشانە بەرێككەوت پێكهاتوون؟ لەپشت ئەو هێرشانەوە راستیەكی چۆن شاراوەیە؟

ئەو هێرشەی عێراق بۆ سەر شەنگاڵ پەیوەندی بە پێشكەوتنەكانی پێش و ئێستاوە هەیە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەنێوان پەدەكە و حكومەتی عێراقدا رێككەوتنێك واژۆ كرا. ئێستا دەیانەوێت ئەوە پێكبهێنن. لەپشت ئەو رێككەوتنەش رژێمی تورك هەیە. لەو بەروارە بەدواوە گۆشار دەخەنە سەر شەنگاڵ. ئێستاكەش لە ١٧ی نیسانەوە هاوكات لەگەڵ هێرشی قڕكردن و داگیركاری لەسەر زاپ و ئاڤاشین، ئەرتەشی عێراق هێرشی شەنگاڵی كرد. ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەمانە لەیەكدی جیاوازترن؟ كاتێك دەڵێن تەیب ئەردۆغان هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا رێككەوتننامەیەكیان واژۆ كردوە و بەیەكەوە جمۆجوڵ دەكەن، ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەم هێرشانە پەیوەندیان بەیەكەوە نییە و جیاوازن؟ مرۆڤ دەتوانێت لێدوانەكانی رایەداران لەو شوێنانەدا بەهەند وەربگرێت. بێگۆمان مرۆڤ ناتوانێت بڵێت كە بەراستی جددین. ئەمەش نیشانی دەدات كە چۆن بەپلان دەجوڵێنەوە. رێوەبەری كازمی چۆن لەگەڵ فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەیەكەوە گرێیان خواردوە. عێراقبوون لەكوێدا ماوە؟ دەبێت هەموو هێزی عێراقی لەبەرامبەر بەو هێرشانە راوەستن. دەبێت شێعە و سووننە و هەموو سیاسەت و سیاسەتمەداری عێراق لەدژی ئەو هێرشانە راوەستن.

با سه‌رنجی ئه‌وه‌ بده‌ین كاتێك له‌ عێراق هێرشه‌كانی داعش ئه‌نجامدران، دوو شوێن هه‌بوون كه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ خۆڕاگرییان كرد و داعشیان شكستدا. یه‌كێكیان شه‌نگال و ئه‌ویتر مه‌خمور بوو. ئێستا مه‌خمور ده‌وروبه‌ری گیراوه‌، سوپای عێراق هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شه‌نگال. ده‌وڵه‌تی عێراق هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر دوو شوێن. كاتێك موسڵ كه‌وته‌ ده‌ست داعش، ده‌وڵه‌تی عێراق تا به‌غدا هه‌لات، له‌به‌رامبه‌ر داعشدا گه‌لی مه‌خمور و شه‌نگال خۆڕاگرییان كرد و شكۆی عێراقیان پاراست. ئه‌وان وایان كرد كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار داعش تێكبشكێت. ئێستاش وه‌ك ئه‌وه‌ی دواهه‌مین هێرشی داعشه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر داعش وه‌رده‌گیرێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا تاوانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مه‌خمور و شه‌نگال. ئاخۆ هیچ لایه‌نێكی ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ قبوڵی بكات؟ دواتر له‌ موسڵ شه‌ڕ له‌ دژی داعش كرا و موسڵ له‌ داعش سه‌نرایه‌وه‌. گه‌لی شه‌نگال به‌رامبه‌ر به‌ داعش شه‌ڕیان كرد، شه‌نگالیان رزگار كرد. ده‌یانه‌وێت ئه‌و شوێنه‌ی رزگارییان كردووه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن. له‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی كورد هه‌یه‌. بۆچی هه‌ندێك شوێن له‌ باشوری كوردستان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ و جیاوازه‌ و بۆچی كوردبوون له‌ شه‌نگال جیاواز نییه‌ و ناتوانێت خۆی به‌ڕێوه‌ ببات. له‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئێزدی كوردان هه‌یه‌، كه‌ ٧٣فه‌رمانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئایینی و كولتوری بژی و وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌ باشوری كوردستان و عێراق خۆی به‌ڕێوه‌ببات. بۆچی دژی ئه‌وه‌ ده‌وستنه‌وه‌؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ له‌ دژی دیموكراسی و ئازادی عێراقه‌؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێوه‌ری دیموكراسی و ئازادی له‌ عێراق ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگاله‌.

خۆی له‌ خۆیدا ئه‌و هێرشانه‌ زۆر خراپن. هه‌موو عێراق ده‌كه‌ونه‌ ژێر به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌وه‌. باشوری كوردستان له‌ ژێر تۆمه‌تدا ده‌هێڵێته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كازمی و په‌ده‌كه‌ ده‌كاته‌ هاوبه‌شی فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ و به‌وه‌ش ده‌بن كلك و هاوكار. پێویسته‌ هه‌موو گه‌لانی ئێمه‌ له‌ باشوری كوردستان و هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق له‌ دژی ئه‌وه‌ بوه‌ستنه‌وه‌. پێویسته‌ هیچ كه‌سێك نه‌هێڵێت كه‌ ئه‌و رووڕه‌شیه‌یان به‌سه‌ردا بێت. گه‌لی شه‌نگال خۆڕاگری كرد و نه‌یهێشت عێراق تووشی شه‌رمه‌زاری و رووڕه‌شی بێت.  گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستار خۆرشاگرییان كرد و رێگه‌یان به‌وه‌ نه‌دا. ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ بڵێین كۆمه‌ڵگای ئێزدی خۆی رێكخستووه‌ تا ده‌یانه‌وێت با دیوار ساز بكه‌ن، به‌ ته‌لبه‌ند ده‌وریان بگرن، ئه‌و گه‌له‌ هه‌تا دوایین كه‌س خۆڕاگری ده‌كات. ئه‌مه‌ به‌و جۆره‌ ده‌بینرێت و راگه‌یه‌نراوی ئه‌وان به‌م شێوه‌یه‌. له‌لای ئێمه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ واتایه‌ و رێزمان بۆی هه‌یه‌.

ئێمه‌ هه‌موو جاریچك وتمان په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی شه‌نگالدایه‌، له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردی ئێزدیدایه‌. هێرش بۆ سه‌ر ئه‌وان هێرشه‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ وه‌ك بۆ سه‌ر خۆی ده‌بینێت، به‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستی خۆی دیاریده‌كات. ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ بزانێت.

له‌م شه‌ڕه‌ گه‌وره‌یه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌بوون و ئازادی گه‌لی كورد ده‌كرێت، ئه‌ركی كه‌سه‌كان چییه‌؟ به‌پێی ئه‌وه‌ پێویسته‌ چی بكرێت؟

ئێمه‌ واتا و ئامانجی هێرشه‌كانی ١٧ی نیسانمان ده‌ستنیشان كرد. ئه‌وه‌ درێژه‌ی ئه‌و هێرشه‌یه‌ كه‌ له‌ ٢٣ ی نیسانی ٢٠٢١دا ده‌ستیپێكرابوو. له‌ راستیدا له‌ ئابی ٢٠١٦دا له‌ چه‌لێ و زاپ هێرشه‌ داگیركارییه‌كان ده‌ستیان پێكرابوون و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ كۆتا ئه‌ڵقه‌ی هێرشی داگیركه‌ری. به‌م هێرشه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی پاراستنی مێدیا له‌ناو ببه‌ن، گه‌ریلا شكست بده‌ن، گه‌لی كورد قڕ بكه‌ن. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا گه‌ریلا شه‌ش ساڵه‌ به‌ قاره‌مانی خۆڕاگری ده‌كات. هه‌زاران شه‌هیدی داوه‌. له‌ هه‌فتانین، مه‌تینا، زاپ، ئاڤاشین، جیلۆ، خواكورك و گاره‌ خۆڕاگری كردووه‌ و سه‌ركه‌وتوه‌. له‌ ناو به‌رخودانه‌ واتادارترین و دوا به‌رخودان له‌ زاپ و ئاڤاشین له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ ١٧ی نیسانه‌. بۆ گه‌لی كورد ئه‌وه‌ شه‌ڕێكه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیدا بشكێته‌وه‌. هه‌بوون و ئازادی گه‌لی كورد په‌یوه‌ست به‌ سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌یات كۆمه‌ڵكوژی رووده‌دات. ه‌گه‌ر لێره‌ سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بێت هه‌بوون و ئازادی گه‌لی كورد مسۆگه‌ر ده‌كات. له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی كوردان توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراتیك ده‌بێت. كوردستانێكی نوێ، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێته‌ ئاراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌موو كه‌س ئه‌ركی هه‌یه‌. ئه‌م شه‌ڕه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌. له‌ شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا و سه‌رفرازی ئه‌و په‌یوه‌ست به‌ هه‌موو كه‌سه‌وه‌. بۆ هه‌مووان به‌ واتای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه‌.

پێویسته‌ مرۆڤ نه‌بێته‌ ته‌ماشاكاری ئه‌م شه‌ڕه‌ و له‌ دوور شه‌ڕه‌كه‌وه‌ نه‌وه‌ستێت. شتێكی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ ته‌نیا شه‌ڕ له‌ زاپ و ئاڤاشین نه‌بینێت. پێویسته‌ مرۆڤ هه‌موو شوێنێك وه‌ك گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ببینێت. له‌ هه‌موو شوێنێك كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ هه‌یه‌ ده‌بێت مرۆڤ ئامانج بۆ خۆی دابنێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌شداری ئه‌م تێكۆشانه‌ بكات.

لەم چوارچێوەیەدا دەتوانم بۆ گەریلاكانمان ئەوانە بڵێم. ئەوەی تریش، دەبێت هەموو هێز، شەرڤان، فەرماندە و تیمەكانی گەریلا بەدەستپێشخەر بن. دەبێت دەرفەتەكان بەباشی هەڵسەنگێنن، دەبێت چاوەڕوانی شوێنێكی تر نەبن. دەبێت چاوەڕوانی فەرمان نەبن. شەڕ دەستی پێكردوە، فەرمانیش دەركراوە. ئێدی لەسەر پراكتیزەكردن وەستاوە. ئەمەش دەتواندرێت بەدەستپێشخەریەكی بەهێز پێكبێت. دەبێت هەموو شەرڤانانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار وەكو بەرپرسی ئەم شەڕە بەدەستپێشخەریەكی مەزنەوە هەڵسۆكەوت بكەن. هەموو دەرفەتەكان بەباشی بەكاربهێنن و بۆ فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە، داگیركەری دەوڵەتی تورك لەزاپ شكست پێ بهێنن چی پێویست بێت دەبێت پێكی بهێنن. گەریلا دەبێت پشت بەئەزموون و بەرخۆدانی قۆناخەكانی رابردوو ببەستێت و بەرۆحی فیدایانە داگیركەری تورك و خیانەتی كوردی لەزاپ و ئاڤاشین شكست پێ بهێنن. دەبێت هەموو شەرڤانانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بزانن شەڕ تەنیا لەزاپ و ئاڤاشین نیە. ئەگەر لەئێستادا ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورك رووی لەلێرە كردوە، ئەوا بەو واتایە نییە كە شەڕەكە تەنیا لەلێرەیە. ئێمە لەهەر شوێنێك لەناو شەڕداین و شەڕ بەرێوە دەبەین. ئێمە دەستمان بەتێكۆشانێك كردوە. ئێمە دەستمان بە پێنجاهەمین ساڵی  تێكۆشان كردوە. ئەمە قۆناخی شەڕی  شۆڕشگێڕیە. هەموو هەرێمی پاراستنی مێدیا لەحەفتانینەوە بگرە تا خاكوورك دەبێت بەشداری شەڕ ببن. لەبەرامبەر بەفاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە دەبێت هەر گۆڕەپانێك، ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخۆدان. رۆژ، رۆژی تەماشاكردن نیە. رۆژ، رۆژی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیە، پراكتیكە، زەبر وەشاندن و قازانجكردنی سەركەوتنە.

دەبێت ئێمە لەسەر بنەمای ئەم بیروباوەڕیە و بەم رۆحەوە هەڵسوكەوت بكەین. پێش هەرشت دەبێت پێشەنگی گەریلا وەها هەڵسۆكەوت بكەن. هەموو گەریلاكان لەهەر شوێنێك بن زەبر لەدۆژمن بدەن بۆ ئەوەی دۆژمن بەهەموو هێزەكەیەوە لەزاپ و ئاڤاشین هێرش نەكات. ئەم تێكۆشانە، بەتەنیا تێكۆشانی گەریلا نییە. ئەم هێرشە بۆ سەر هەموو گەلە، لەبەرامبەر بەهەبوونی گەلی كوردە، لەبەرامبەر بەپێشەنگی كوردانە. بەرخۆدان لەبەرامبەر بەو هێرشەش، نەتەنیا بەرخۆدانی گەریلا و پێشەنگەكانی پارتیمانە، بەرخۆدانی هەموو گەلی كوردە. گەلی كورد دەبێ لەهەر شوێنێك بەرخۆدان و تێكۆشان بكات. لەهەرچوار بەشی كوردستان، گەلەكەمان لەدەرەوەی وڵات، دەبێت دەست بەتێكۆشان بكەن و  فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە ریسوا و شەرمەزار بكەن. دەبێت هەركەس پشتیوانی و هێز بداتە ئەم تێكۆشانە و تێبكۆشێت. رێبەر ئاپۆ دەڵێ؛ ئەو كەسەی ناتوانێت هیچ شتێك بكات، دەبێت بۆ سەرفرازی گەریلا، تێكۆشان و پارتەكەمان دۆعا بكات"، ئەمەش خۆی لەخۆیدا گرنگە.

گەنجانی كورد دەبێت بەرپرسیاریەتی و ئەركی خۆیان بەجێ بهێنن. تێكۆشان لەهەر شوێنێكە، شەڕیش لەهەموو شوێنێكە. لەباشوری كوردستان و لەتوركیا دەبێت گەنجانی كورد ئەرك و بەرپرسیاریەتی مەزنیان لەسەرشانە، دەبێت لەهەموو گۆڕەپانەكاندا ئاكتیڤ بن. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی لێدوانی دا. ووتی؛ هەموو شوێنێك، گۆڕەپانی شەڕە. دەبێت گەنجان لەهەر شوێنێكدا، هەر جۆرە چالاكیەك پێكبهێنن. دەتوانن لەلایەن ئابوری، سیاسی و سەربازیدا زەبری جەڕگبڕ لە فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە وەشێنن. ئەوانەی بیانەوێت دەتوانن بەشداری ریزەكانی گەریلا بن. دەبێت هەر شوێنێك وەكو گۆڕەپانی تێكۆشان ببینن، دەبێت هەموو گەنجان خۆیان وەكو هێزی شەڕكەر و بەرخۆدانڤان ببینن، لەهەر شوێنێك دەرفەت بڕەخسێنن و لەبەرامبەر بەفاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە چالاكی پێكبهێنن.

دەبێت رۆشنبیران، هۆنەرمەندان، نوسەران، سیاسەتمەداران و هەموو گەلی كوردستان لەبەرامبەر بەم داگیركەری و خیانەت یەكبگرن و تێكۆشان بكەن. بەتایبەتی هەڵوێستی گەلی باشوری كوردستان و تێكۆشانەكەیان زۆر زۆر گرنگە. هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا جۆگرافیای هەرە ستراتیژیكی باشوری كوردستانە. لەچواربەش، بەشێكە. ئەوەش بەواتای ئەوەیە كە جۆگرافیای هەرە ستراتیژی یا لەهەرچواربەش، بەشێكیان لەباشوری كوردستان بەدەوڵەتی داگیركەر تورك فرۆشتووە. ئاخۆ عێراق ئەم شتە قەبووڵ بكات. ئاخۆ گەلی باشوری كوردستان ئەمە قەبووڵ بكات؟ ئەگەر ئەوە قەبووڵ ناكەن دەبێت خۆبەخۆ هەڵوێستی ئەوان هەبێت و لەدژی تێكۆشان بكەن. ئاخۆ سیاسەتمەدارانی باشوری كوردستان ئەمە قەبووڵ دەكەن؟ بێگۆمان دەبێت قەبووڵی نەكەن. دەبێت بۆ ئەوەش تێكۆشان بكەن. دەبێت هەموو نوسەر،  رۆشنبیر و سیاسەتمەداری كورد لەبەرامبەر بەم رەوشە هەڵوێست نیشان بدەن. نابێت بڵێین، كە مرۆڤ دەبێـت لەبەرامبەر بەو شتانە بەشێوەیەكی وشك راوەستێ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا جۆرێكە لەسیاسەت. ئەمەش لەخیانەت خراپترە. دەیانەوێت كوردان تووشی ماڵوێرانی بكەن. دەبێت رێگە بەوە نەدرێت. 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یه‌ك له‌و هێزانه‌ی كه‌ ده‌توانێت له‌ قۆناغێكی به‌م جۆره‌دا رۆڵی خۆی جێبه‌جێ بكات، گه‌نج، ژنان و هێزه‌ شۆڕشگێڕ و دیموكراتیكه‌كانی توركیان. هێرشه‌كانی سه‌ر زاپ و ئاڤاشین به‌ واتای تیرۆر و گوشاری فاشیستین له‌ ئیسته‌نبوڵ، ئه‌نقه‌ره‌، ئیزمیر و ده‌ریای ره‌ش. به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ گرتن، بێكاری و برسێتی دێته‌ ئاراوه‌. خۆی له‌ خۆیدا برسێتی گه‌ل زیادی كردووه‌. له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ڕێك كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ بردوویه‌تیه‌ سه‌ر زاپ یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ پێویسته‌ زیاتر تێبكۆشێت و خۆڕاگری بكات ناوچه‌یه‌ توركیایه‌. پێویسته‌ گه‌نجانی توركیا، هێزه‌ شۆڕشگێڕ و دیموكراتیكه‌كان، دۆستانمان له‌ ناو هه‌به‌ده‌هه‌ بتوانن ئه‌و قۆناغه‌ بگۆڕن بۆ قۆناغی به‌رخودان و سه‌رهه‌ڵدان. ئێمه‌ پێده‌نێینه‌ ١ی گوڵان. به‌راستیش یه‌كی گوڵان ده‌بێت بتوانێت به‌رخودانێكی نوێ بێنێته‌ ئاراوه‌ پێویسته‌ سه‌رهه‌ڵدانێك كه‌ بتوانێت ئه‌م بیركردنه‌وه‌ و سیاسه‌ته‌ پاكتاوكاره‌ی توركیا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، بێته‌ ئاراوه‌. ده‌بێت هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا جگه‌ له‌ لایه‌نگرانی فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ بزانن كه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ بۆ ئه‌وانیش بابه‌تێك یه‌كلا بكاته‌وه‌. ئاخۆ له‌ ناو فاشیزمدا خۆڕاگری بكه‌ن یان له‌ ژێر میچی دیموكراسیدا به‌ ئازادی بژین؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو دیموكراسیدا به‌ ئازادی بژین پێویسته‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ناو بچێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته‌ زیاتر گه‌ل، هێزه‌ شۆڕشگێڕ و دیموكراسیه‌كانی توركیا به‌شداری تێكۆشان ببن.

ئێمه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ستنیشانمانكرد. دوای كورد نۆره‌ی عه‌ره‌به‌كانه‌. كاتێك عه‌ره‌به‌كانیشیان خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌ نۆره‌ی ئێرانه‌. ده‌یانه‌وێت جارێكی تر خه‌ونه‌كانی پێشووی توركیا زیندوو بكه‌نه‌وه‌. ئه‌و كاته‌ پێویسته‌ رۆشنبیران، نوسه‌ران، سیاسه‌تمه‌داران، هێزه‌ شۆڕشگێڕ و دیموكراتیكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران دژی ئه‌و هێرشكارییه‌ فاشیستیه‌ بن، پێویسته‌ پشتگیری له‌ تێكۆشانی ئازادی كوردان و گه‌لی كورد بكه‌ن. پێویسته‌ دور له‌ شه‌ڕ رانه‌وستن سبه‌ینێ نۆره‌ی ئه‌وانیش دێت. ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت نۆره‌ی ئه‌وانیش بێت بۆ له‌ناوبردنی فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ زاپ پێویسته‌ پشتگیری بكه‌ن.

به‌ راستی جیهانێكی به‌و جۆره‌یان ده‌وێت كه‌ وه‌ك چۆن ئه‌رمه‌نی كۆمه‌ڵكوژكران به‌و جۆره‌ش كورد پاكتاو بكرێن، یان دونیایه‌كی به‌و جۆره‌یان ده‌وێت كه‌ پشت به‌ ئازادی كوردان ده‌سپێرێت و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به‌ ئازادی تێیدا بژیت. شه‌ڕ له‌ كوردستان ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ كورده‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌یه‌. ئه‌گه‌ر كورد بكوژرێن، له‌ جیهان هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئازاد بێت و له‌ دیموكراسیدا بژیت. به‌ڵام هه‌بوون و ئازادی كوردان له‌ هه‌موو شوێنێكی جیهان مرۆڤه‌كان ئازاد و دیموكراتیك ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌س راستییه‌كه‌ ببینێت، له‌ به‌رامبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ پێویسته‌ له‌ ئاستێكی جیهانیدا هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ناتۆ كه‌ پشتگیری لێده‌كه‌ن پێویسته‌ تێكۆشانێكی به‌هێز به‌ڕێوه‌ ببرێت. ئه‌وه‌ بۆ پشتیوانی كوردان نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س له‌ جیهان به‌ ئازادی بژیت ئه‌وه‌ پێویسته‌

وه‌ك ئه‌نجام و كۆتایی ده‌توانن ئه‌مه‌ بڵێم. له‌ شوباتی ٢٠٠٨دا یاشار بویوكئانت و ئیلكه‌ر باشبوغ هێرشیان كرده‌ سه‌ر زاپ. ویستیان له‌وێ سه‌ربكه‌ون. ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه‌ شكست. كاریگه‌ری سوپای تورك به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه‌ به‌ شكست له‌ زاپ له‌ ئارادا نه‌ما. ئه‌وه‌ بووه‌ بابه‌تێكی گرنگ. ئاكه‌په‌ له‌وێدا سه‌ركه‌وت و بووه‌ ده‌سه‌ڵاتدار. ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌ هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌و شوێنه‌ی ئیلكه‌ر باشبوغ و یاشار بویوكئانت هێرشیان كرده‌سه‌ر، ئه‌مجاره‌ ه‌وان هێرشیان بۆ هێناوه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئه‌و ده‌یه‌وێت بیكات. به‌ڵام نابێت له‌بیری بكات،چاره‌نووسی ئه‌وانیش به‌سه‌ر ئه‌مدا دێت. وه‌ك چۆك یاشار بویوكئانت و ئیلكه‌ر باشبوغ له‌ زاپ شكستیان هێنا به‌ هه‌مان شێوه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ش له‌ زاپ تێكچوون. شه‌ڕی زاپ دوایین شه‌ڕه‌. ئه‌و شه‌ڕه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. له‌ئێستا به‌دواوه‌ شتێك نامێنێت كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ هێرشی بكاته‌ سه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌. كاتێك له‌ زاپ تێكده‌شكێ، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ش تێكده‌شكێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌په‌ پێویسته‌ له‌ زاپ ئێمه‌ سه‌ربكه‌وین. پێویسته‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ بێت.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ هێرشه‌كانی زاپدا تێكده‌شكێن و ده‌ڕوخێن. گه‌ریلا له‌ زاپ سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌ واتای كوردستانی ئازاد و توركیای دیموكراتیكه‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داوا له‌ هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م كه‌ خاوه‌نداری له‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان بكه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ر هزر و سیاسه‌تی فاشیست تێبكۆشن. ئێمه‌ ده‌ڵێین، سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌ریلا، گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ ده‌بێت. ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ دژی فاشیزم، له‌ دژی هزر و سیاسه‌تی فاشیست و قڕكه‌ر ده‌بێته‌ دوایین شه‌ڕ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین!

ژ. ت/ هـ . ب