کچە ئێزدیەک لە کەمپی هۆڵ رزگارکرا و رادەستی کەسوکاری کرایەوە
کچە ئێزدیەک ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و کەسوکارەکەشی داوایانکرد قەسەدە بەردەوام بێت لە گەڕاندنەوەی ژنە ڕفێندراوە ئێزدیەکان.
کچە ئێزدیەک ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و کەسوکارەکەشی داوایانکرد قەسەدە بەردەوام بێت لە گەڕاندنەوەی ژنە ڕفێندراوە ئێزدیەکان.
وەفا عەلی عەباس، ئەو کچە ئێزدییەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قەسەدە لە کامپی هۆڵ ڕزگارکرا، ئەمڕۆ ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.
ژنێکی گەنجی ئێزدی بەناوی وەفا عەلی عەباس، تەمەن ١٨ ساڵ لە گوندی کۆچۆ لە تەمەنی٩ ساڵیدا لەگەڵ خوشکە نابیسەکەی کە تەمەنی ١٣ ساڵ بووە، لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال ڕفێنرا، لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی مرۆڤ و ئاسایش بە سەرۆکایەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بە پشتیوانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە لە کامپی هۆل ڕزگارکرا، ئەمڕۆ لە دەروازەی سنووری ڕەبیعە ڕادەستی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و کەسوکرای کرا.
بنەماڵەی وەفا داود سوپاسی قەسەدەیان کرد بۆ ڕزگارکردنی کچەکەیان و وتیشیان “خەڵکێکی زۆر لەدەستی چەتەکاندا ماونەتەوە، داوا دەکەین گەڕانەکانیان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ئەوانەی ماونەتەوە ڕزگاربکرێن و بگەیەندرێنەوە بە خێزانەکانیان”.
ف.ق