خدر چیچەکی هەدەپەیی دەستگیرکرا

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی شاری دێرسیم خدر چیچەک دەستگگیرکرا.

پۆلیسەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوسەرۆکی پێشووی دێرسیمی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) خدر چیچەک لە گەڕەکی سهانکێ. دوای پشکنینی ماڵەکەی چیچەک دەستگیرکرا.

خدر چیچەک گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.

هـ . ب