هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به بۆنه‌ی حه‌وته‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، كه هیوای هاوبه‌شی ژیانی ئازادی شه‌هیدانی پرسوس ده‌هێننه‌دی.
راگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه له كه‌سایه‌تی ٣٣ ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا كه له هێرشی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌ی ٢٠ی ته‌مموزی ٢٠١٥ شه‌هیدبوون، هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش و دیموكراسی به رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه، ئێمه جارێكی تر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ست بین به یادی شه‌هیدان و تێكۆشانیان به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین، دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. شه‌هیدانی پرسوس وێنا و نمونه‌ی پشتیوانی و تێكۆشانی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕی توركیا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد پێكه‌وه‌یه و ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد، جارێكی تر ده‌ڵێن كه ئێمه ئێكۆشانێك كه شه‌هیدانی پرسوس پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆر زیاتر گه‌وره بكه‌ین و به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌وان بیهێنینه دی.
ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕ و شۆڕشگێرشانی توركیا بۆ پشتیوانی و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ هاتنه پرسوس. ئه‌و گه‌نجانه‌ی خاوه‌ن هه‌ست و هزری شۆڕشگێڕی بوون به پێی هیچ یاسایه‌ك، هیچ چالاكییه‌ك كه ببێته تاوان نه‌یانكردبوو. ئه‌وان، ده‌یانویست به هزری شۆڕشگێڕ، پشتیوانی گه‌لی كورد بكه‌ن و به‌و بۆنه‌یه‌وه هاتبوونه پرسوس. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌ی فاشیست به هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه له كۆبانێ وه‌ك داعش كۆمه‌ڵكوژیی گه‌وره‌یان كرد.
فاشیزمی ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی كۆبانێ بكه‌نه‌وه، ئاماده‌كاری كۆمه‌ڵكوژی پرسوسیان كرد و ئه‌نجامیاندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خستنی كۆبانێ پلانێكی ستراتیژیكی ئاكه‌په- مه‌هه‌په بوو. ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌یویست به‌ده‌ست داعش كۆبانێ بخات بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا كه هێشتا تازه ئه‌نجام ده‌درا له ناو ببه‌ن و ده‌وڵه‌تێكی نوێ له ژێر باڵاده‌ستی چه‌ته‌ی دیندار-فاشیست له سوریا دابمه‌زرێنن. به‌ڵام به نه‌كه‌وتنی كۆبانێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئاكه‌په- مه‌هه‌په بووه بڵقی سه‌ر ئاو. ئاكه‌په- مه‌هه‌په به‌و دۆخه توڕه‌بوو ویستی تۆڵه‌ی خۆی له هه‌موو كه‌سێك بكاته‌وه كه له دژی داعش پشتگیری كوردیان كردبوو و رۆڵیان له رزگاركردنی كۆبانێدا هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی پرسوس له دژی كوردان شه‌ڕ ده‌ستیپێكرا
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی كه له پرسوس روویدا، فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌ستی به شه‌ڕی قڕكردنی كوردان كرد. به نه‌كه‌وتنی كۆبانێ، پلانی ئاكه‌په- مه‌هه‌په پوچه‌ڵ بووه‌وه. ٧ی حوزه‌یران به سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی گه‌لی كورد و لایه‌نه شۆڕشگێڕ و دیموكراتیكه‌كان له توركیا، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په هات و هه‌نگاوی گرنگی كه‌وتنه ناو قۆناغی نوێ له توركیا هه‌ڵگیرا. به كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په ئاسته‌نگه‌كان له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی پرسی كورد و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیك، له توركیا هه‌ڵده‌گیرێت. به چارسه‌ركردنی دیموكراتیكی كورد و دیموكراتیكبوونی توركیا، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌ست به دیموكراتیبوون ده‌كرێت، له هه‌رێمه‌كه قۆناغێكی نوێی برایه‌تی گه‌لان و به‌پێی ئیراده‌ی یه‌كسان و ژیانی هاوبه‌ش ده‌ستپێده‌كات. خۆی له خۆیدا سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ به واتای دامه‌زراندنی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك بوو و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕانی توركیا به‌و ئامانجه‌وه هاتبوونه پرسوس. تا ئه‌وه‌ی ئاكه‌په-مه‌هه‌په، دامه‌زراوه‌كانی قوڵی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاستهنگكردنی چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی پرسی كورد و دیموكراتیكبوونی توركیا، به‌رده‌وامیدان به هه‌بوونی سیستمی قڕكه‌ر و كۆلۆنیالیستی ده‌وڵه‌ت، هاوپه‌یمانیه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، نه‌ژادپه‌ره‌ست و نه‌یاری كوردیان دامه‌زراند و به كۆمه‌ڵكوژی پرسوس ده‌ستیان به‌م قۆناغه كرد. به‌م جۆره شه‌ڕی به گشتیی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بۆ له‌ناوبردنی كوردان له ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ به كۆمه‌ڵكوژیی پرسوس ده‌ستیپێكرد.
به نه‌كه‌وتنی كۆبانێ، كۆتایی به شێفی فاشیست ته‌یب ئه‌ردۆغان هات و قۆناغێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیك بوونی توركیا ده‌ستیپێكرد. به سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په به پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی كورد و سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا، ژن و لایه‌نه ئیسلامیه دیموكراتیكه‌كان، عه‌له‌وی، ره‌نجده‌ران و لایه‌نه دیموكراسیخوازه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٥دا، شكستی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په جارێكی تر خۆی نیشاندا. به‌ڵام، شێفی فاشیست ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ نه‌یاری كوردان ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و هێزه‌كانی قوڵی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵكوژی كوردان هاوپه‌یمانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به له ناوچوونی خۆی بگرێت و به‌م جۆره سیستمی فاشیزم له توركیا دامه‌زرا. وه‌ك ده‌زانرێت: ئاكه‌په – مه‌هه‌په له چوارچێوه‌ی پلانی چالاكی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد و هێزه سۆسیالیست و دیموكراسییه‌كانی توركیا شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌رییان ده‌ستپێكرد و ده‌ستیان به كۆمه‌ڵكوژی كرد. یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژی، كۆمه‌ڵكوژی پرسوس بوو. دوای كۆمه‌ڵكوژی پرسوس، ٢٤ی تهمموز ده‌ستیان به قۆناغی قڕكردن و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد و گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كرد و روویان كرده هێزه دیموكراسیه‌كان و گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی دیموكراتیكیش. له دژی كۆمه‌ڵگاش ده‌ستیان به‌شه‌ڕی تایبه‌ت كرد و ده‌ست به قۆناغی گوشارخستنه‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا كرا. به كورتی و كرمانجی توركیا و باكوری كوردستانیان خسته تۆڕی فاشیزم و ئه‌م قۆناغه تائێستا به‌رده‌وامه. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په ئه‌وان نه‌یانتوانی به‌ر به شكستی خۆیان به به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی كۆبانێوه بگرن و تا هاتووه به خێرایی به‌ره‌و شكست و له‌ناوچوون چووه كه‌وتووه‌ته به‌ر كه‌وتن.
كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان/باخچه‌لی و هێزه قوڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا
كۆمه‌ڵكوژی پرسوس له رێككه‌وتنی ته‌یب ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و هێزه قوڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌وه كرا. نیشانیدانی ئه‌وه‌ی كه داعش كۆمه‌ڵكوژی كردبێت، شێوازێكی شاردنه‌وه‌ی راستیه. خۆی له خۆیدا ئه‌وه‌ی پشتیوانی داعشی كردووه و بۆ سه‌ر كوردان ئاراسته‌ی كردووه، فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌یه. دیاره و هه‌موو كه‌س ده‌زانێت. هۆكاری بنه‌ڕه‌تی ئاكه‌په- مه‌هه‌په، له پرسوس روویان له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست ئه‌وه بوو كه رۆڵی ئه‌وان له پاراستنی كۆبانێ له دژی داعش هه‌بوو. وه‌ك ده‌زانرێت به سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ له پێشه‌وه گه‌له‌كه‌مان له باكور و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی سۆسیالیستی توركیا، به سایه‌ی پشتیوانی و پشتگیری دۆستانی كورد و هه‌موو لایه‌نه دیموكراتیكه‌كان و ئازادیخوازان بوو. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به واتای له‌ناوچوونی شێفی فاشیست ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په‌یه، روویان كرده گه‌نجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێری توركیا و كه رۆڵی گرنگیان له پاراستن و سه‌رخستنی كۆبانێ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵكوژی پرسی تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژی پرسوسدا شه‌هیدبوون له‌سه‌ر رێبازی پێشه‌نگانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا ده‌نیز گه‌زمیش، ماهیر چایان، ئیراهیم كایپاكایا و حیكمه‌ت كڤیلجمان رێ‌یان كردووه. پێشه‌نگانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا، له‌و بڕوایه‌دابوون كه رزگاری گه‌لی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای تێكۆشانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و خوشك و برایه‌تی گه‌لان ده‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ش تێكۆشاون. به هاواری ده‌نیز گه‌زمیش له‌سه‌ر سێ پایه‌ی له‌سێداره‌دان بۆ خوشك و برایه‌تی گه‌لی كورد و تورك هاتووته ئاراوه و ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه. رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ش هه‌موو كات گرنگیان به تێكۆشانی هاوبه‌شی گه‌لی كورد و تورك و رێكخستنی شۆڕشی توركیا له‌گه‌ڵ شۆڕشی كوردستانی ئیبراهیم، ده‌نیز، ماهیر و كڤلیجمان داوه و بۆ ئه‌وه‌ش له ناو هه‌وڵدا بوون. له پاراستنی كۆبانێدا نمونه‌ی پشتیوانی كه بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا خستیه‌ڕوو و ده‌نیزه شه‌هیده‌كانی پرسوس ده‌ستیان پێكرد و ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ په‌یوه‌ست بوو پێوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بێته دی، خرایه‌ڕوو. له‌و رووه‌وه شه‌هیدانی پرسوس، هێمای خوشك و برایه‌تی گه‌لان، جه‌نگاوه‌رانی شۆڕشگێڕی پێشه‌نگ و گیانبازانی ستراتیژ تێكۆشانی هاوبه‌شن. ئه‌وانه هاوڕێی ده‌نیز، ماهیر، ئیراهیم، حه‌قی، كه‌مال، مه‌زڵوم و رێبه‌ر ئاپۆن.
ده‌بێت گه‌نجان له هه‌موو شوێنێك خۆیان رێكبخه‌ن
به‌رپرسیارێتی گه‌نجانه كه خاوه‌نداری له یاد و تێكۆشانی گه‌نجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ توركیا بكه‌ن و شوێن رێچكه‌ی تێكۆشانی ئه‌وان بكه‌ونه و به بنه‌مای بگرن و ده‌بێت به‌و به‌رپرسیارێتیه‌وه بكه‌ونه خۆ. خوشك و برایه‌تی گه‌لان، پێشخشتنی تێكۆشانی هاوبه‌شی شۆڕشی كوردستان و شۆڕشی توركیا به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. وه‌ك پێشه‌نگانی بزوتنه‌وه‌كانی گه‌نجان، پێشه‌نگایه‌تیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا كرد، بوونه خاوه‌نی پێشكه‌وتنی مێژوویی گه‌وره و به‌های گه‌وره‌یان ئافراند. په‌كه‌كه‌ش وه‌ك به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی توركیا به‌روپێشچوو و هه‌موو كات به‌و رۆحه‌وه تێكۆشا. رێبه‌ر ئاپۆ به وتنی "ئێمه به‌گه‌نجی ده‌ستمان پێكرد و ئێمه به گه‌نجی سه‌رده‌كه‌وین" رۆح و كه‌سایه‌تی شۆڕشی كوردستانی هێنایه ئاراوه. ده‌بێت گه‌نجانیش به‌م رۆح و ناسنامه‌ی شۆڕشگێڕییه‌وه، خۆیان له هه‌موو شوێنێك رێكبخه‌ن و تێكۆشان گه‌وره‌تر بكه‌ن.
ده‌بێت له رووی په‌روه‌رده و رێكخستنی گه‌نجانی زانكۆكاندا، پێشه‌نگایه‌تی بكه‌ن. به‌رپرسیارێتییه‌كی به‌م جۆره‌ی گه‌نجانی رۆشنبیر به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ر هه‌یه. سیستمی مۆدێرنیته‌ی قڕكه‌ر، كۆلۆنیالیست و سه‌رمایه‌دار گه‌نجان به كۆلۆنیالیستی و وڕكردن و له هۆش خۆبردن به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌و رووه‌وه زۆر گرنگه كه گه‌نجان هه‌ڵسنه سه‌رپێ و پێشه‌نگایه‌تی شۆڕش بكه‌ن. جێبه‌جێكردنی ئه‌مه‌ش له پێشه‌وه ئه‌ركی گه‌نجانی رۆشنبیر، گه‌نجانی زانكۆكانه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریش روویدا، ده‌بێت ئه‌مڕۆش گه‌نجان زانكۆكانی توركیا و كوردستان خاوه‌نداری له‌و به‌رپرسیارێتییه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیه بكه‌ن، كۆمه‌ڵانی گه‌نجان به رێكخراوی بخه‌نه ناو جموجۆڵه‌وه و پێشه‌نگایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگا بكه‌ن. گه‌نجان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه ده‌توانن خاوه‌نداری له‌و گه‌نجانه بكه‌ن كه له پرسوس شه‌هیدبوون و به به‌ره‌وپێشبردنی تێكۆشانی ئه‌وان شایه‌نی ئه‌وان بن.
تێكۆشانی هاوبه‌ش
له ئه‌نجامی تێكۆشانی هاوبه‌شی گه‌لانی كوردستان و توركیادا فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كه‌وتووه‌ته به‌ر رووخان. ئه‌و هێرش و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی تائێستای ئاكه‌په- مه‌هه‌په ئه‌نجامی داون نه‌یتوانیوه له رووخان رزگاری بكات، ناشتوانێت ئه‌و رووخانه رابگرێت و له له‌ناوچوون دووریبخاته‌وه. ئه‌م فاشیزمه‌ی ئاكه‌په- مه‌هه‌په به دڵنیاییه‌وه ده‌ڕوخێت. تێكۆشانی هاوبه‌شی گه‌لانی كوردستان و توركیا له هێڵی شه‌هیدانی پرسوسدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ناوچوونی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی پرسی كوردیش دیموكراتیكبوونی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مسۆگه‌ر ده‌كات. رژێمی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به رووخانی خۆی بگرێت و ئامانجه‌كانی خۆی كه به تێكۆشانی شه‌هیدانی پرسوس تێكچوون، بهێنێته‌دی، ئه‌مڕۆش هه‌ڕه‌شه‌ی قڕكردنی رۆژئاوا ده‌كات. وه‌ك چۆن دوێنێ شه‌هیدانی پرسوس خاوه‌ندارییان له شۆڕشی رۆژئاوا كرد، ده‌بێت ئه‌مڕۆش به هه‌مان رۆحه‌وه خاوه‌نداری له شۆڕشی رۆژئاوا بكرێت و فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په له‌ناو ببرێت. بۆ تێكۆشانی مێژوویی به‌رامبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په به‌ڕێوه‌ده‌چێت بگاته سه‌ركه‌وتن پێویسته سه‌ره‌تا گه‌نجانی كوردستان و توركیا، داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه له هێڵی شه‌هیدانی پرسوسدا بێنه‌لای یه‌ك و تێكۆشانی هاوبه‌ش گه‌وره‌تر بكه‌ن.
ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد، جارێكی تر ئاشكرای ده‌كه‌ین كه به پێی به‌ڵێنێك كه ئێمه به شه‌هیدانی پرسوس و هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش و دیموكراسیمانداوه، ئێمه تێكۆشانی هاوبه‌ش هێنده‌ی تر گه‌ش ده‌كه‌ین و له تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسیدا سه‌ركه‌وتن به ده‌ستده‌هێنین و هیوای هاوبه‌شی ژیانی ئازادی گه‌لانی توركیا و كوردستان ده‌هێنینه‌دی. به‌و بیر و بڕوایه‌وه جارێكی تر له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی پرسوسدا هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش و دیموكراسی به رێز و پێزانینه‌وه به بیرده‌هێنه‌وه. ئێمه جارێكی تر به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشانی شه‌هیدان بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
هـ . ب