خەڵکی شەنگال سەردانی یەبەشەیان کرد
خەڵکی شەنگال لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر شەنگال سەردانی ناوەندی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە-یان کرد. گەل وشەڕڤانانی یەبەشە دەستنیشانیانکرد کە ئەوان ڕێگە بەداگیرکاری نادەن.
خەڵکی شەنگال لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر شەنگال سەردانی ناوەندی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە-یان کرد. گەل وشەڕڤانانی یەبەشە دەستنیشانیانکرد کە ئەوان ڕێگە بەداگیرکاری نادەن.
گەلی شەنگال بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرخۆدانییەکی بێوێنەدان.
بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە و نیشاندانی دژایەتی لەگەڵ هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شەنگال سەردانی ناوەندی یەبەشەیان کرد لە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگال و لە بەردەم درگای ناوەندی یەبەش ڕاگەیاندراوێک لەلایەن سەمیر دەروێش خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی چەتەکان ناوی هێنرا وترا،" جارێکی دیکە سەرۆکی چەتەکان، ئەردۆغانی فاشیست، هەڕەشەی داگیرکردنی شەنگال دەکات، وەک خەڵکی ئێزدی لە هێرش و هەڕەشەی ئەوان ناترسین و تا کۆتایی پشتیوانی لە هێزەکانی پاراستنمان دەکەین، ئەردۆغان دەیەوێت خەونی عوسمانی خۆی بەدیبێنێت، بەڵام ڕێگە نادەین ئەم خەونە لەسەر خاکی ئێمە پێکبێت."
دوای ڕاگەیەنراوەکە یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە بەناوی دژوار فەقیر، قسەیکرد و وتی: "دەنگۆیەک لەسەر هێرش کردنە سەر شەنگال هەیە، هەڵویستی خەڵکەکەمان بەرامبەر ئەم هەڕەشەیە پیرۆزە، هەڵویستی ئێمەش وەک هێزەکانی پاراستن ڕوونە، شەنگال شوێنی بەرخۆدانە، هەر کەسێک بیەوێت خاکمان داگیر بکات، فیداییەکانی ئێزدیخان لە بەرامبەر خۆی دەبینێتەوە."
دژوار فەقیر ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر هێرش بکرێت، داگیرکەر جیاوازی ناخاتە نێوان چەکدار و مەدەنی و وتی: بۆیە خەڵک هەڵویست نیشان دەدات، سەردانی خەڵکەکەمان بۆلای هێزەکانی یەبەشە، یەژەشە و ئاسایشی ئێزدیخان، جێگای دڵخۆشیی و ورەیەکئ گەورەیە.
لە کۆتاییشدا، جەماوەرەکە، کە لە بەردەم ناوەندی یەبەشە کۆببوونەوە، دروشمەکانی؛ “بژی بەرخۆدانی شەنگال، بژی بەرخۆدانی یەبەشە و یەژەشە”ـیان وتەوە.
ک-ش