خەڵکی ئێلح هێرشەکانی سەر تشرینیان شەرمەزار کرد

لە ئێلح هێرشە داگیرکارییەکانی سەر تشرین و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنی شەرمەزارکران، ڕێکخستنی دەم پارتی ئێلح کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد.

شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکاری

لە چالاکییەکەی پارکی یەڵماز گونەی پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمە" و درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.

تەژەئا و دایکانی ئاشتی و دەبەپە بەشداری چالاکییەکە بوون.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح مەسعود تەکیک هێرشە داگیرکارییەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئێمە پارێزگاری لە سیاسەتی دیموکراسی و ئاشتی و دیالۆگ و دادپەروەری و یەکسانی دەکەین".

"ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل شەهیدکران"

تەکیک تیشکی خستەسەر هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و گوتی: "هونەرمەند و ژن و سیاسەتمەدار و گەنجان و چەندین سڤیل شەهید دەکرێن. بەتوندی ئەم ڕەوشە بەتوندی شەرمەزار دەکەین".

هاوسەرۆکی دەبەپە ڕەسوڵ چەتین داوای کرد سیاسەتی هێرشکردن دەستبەجێ بوەستێنرێت و داوای کرد یاسای نێونەتەوەیی پەیڕەو بکرێت.