کەجەکە: لەدژی داگیرکاری بەرگریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا ئەرکی هەموو کەسێکە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕشی هاوبەشی هەموو گەلان، ژنان، ژێردەستەکان و مرۆڤەکانە. لەدژی داگیرکاری بەرگریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا ئەرکی هەموو کەسێکە.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕشی هاوبەشی هەموو گەلان، ژنان، ژێردەستەکان و مرۆڤەکانە. لەدژی داگیرکاری بەرگریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا ئەرکی هەموو کەسێکە.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنی ١٩ی تەمووز، ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" ١٠مین ساڵڕۆژی ١٩ی تەمووز شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کە واتادارترین شۆڕشی سەدەی ٢١-ـە، لە هەموو گەلانی ڕۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژنان و گەنجان و هەموو گەلان پیرۆز دەکەین، بەم بۆنەیەوە بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بۆ بەدیهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دیموکراسی شەهید بوون.
شۆڕشی گەلان و ژنانە کە لە سەدەی ٢١دا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە
یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی شۆڕشی ١٩ی تەموز لەسەر بنەمای دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و ئازادی خوازە کە ئامانجی دەسەڵات و دەوڵەت نییە، بەڵکو لەسەر ئیرادەی هاوبەش و ئازادانەی گەل و کۆمەڵگا لە جیاتی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت بنیاتنراوە. ئەم خەسڵەتەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز بوو بەهێوای ئەوەی سیستەمی دەسەڵاتدار بەتەواوی هەڵوەشێتەوە و ئامانجی شۆڕشەکە بۆ گەیشتن بە یۆتۆپیای ژیانی یەکسان و ئازادە. ئەم سەرکەوتنەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ و مێژووییە. لەو کاتەوەی ئەو شۆڕشانەی کە لە لایەن گەلانی چەوساوەوە بە درێژایی مێژوو بە ئامانجی دەسەڵات و دەوڵەت ئەنجامدراون، نەیانتوانی ئامانجە ڕاستەقینەکانیان بەدەست بهێنن و سیستەمی زاڵبوون جارێکی تر حوکمی خۆی پیادە کرد. چونکە پەنابردن بۆ ئامرازەکانی دەوڵەت و دەسەڵات کە ئامرازی سیستەمی باڵادەستن، شۆڕشەکەی لە ئامانجەکانی دوور کردۆتەوە. بۆیە سەرەڕای ئەوەی شۆڕشەکانی باجێکی زۆریان داوە، بەڵام نەیانتوانیەوە سیسمتی دەسەلاتداری هەڵبوەشێننەوە. شۆڕشی ١٩ی تەمووز ئەو بنبەستەی چارەسەر کرد کە لە مێژووی شۆڕشی جیهانیدا بۆتە روویدابوو. بە ئەنجامدانی شۆڕش بەبێ پەنابردن بۆ ئامرازەکانی دەسەڵات و دەوڵەت. ئەم دۆخە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ دەکات لە مێژووی شۆڕشی جیهانیدا. بێشک دروستکەری ئەم بیرۆکەیە ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بە عەقڵییەتی کۆمەڵگای سیاسی ئەخلاقی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتییەوە چارەسەری بۆ کێشەی شۆڕش هێنایە کایەوە و شۆڕشی ١٩ی تەمووز لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەچوو. بۆیە شۆڕشی ی تەمووز لەسەر بنەمای ئەو فکر و هێڵە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ دایناوە.
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە لەسەر بنەمای عەقڵییەتی نەتەوەیی دیموکراتییە
یەکێک لە گرنگترین خەسڵەتەکانی شۆڕشی ١٩ی تەموز ئەوەیە کە لەسەر بنەمای عەقڵییەتی نەتەوەیی دیموکراتییە. سیستەمی نەتەوەیی دیمۆکراتیک کە لەسەر ژیانی هاوبەشی یەکسانی گەلان پێکەوە بنیاتنراوە، وای کردووە کە گەلان و کلتور و کۆمەڵگە باوەڕدارەکان کە بوونەتە گرنگترین کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ناکۆکی لەگەڵ یەکتردا بژین و خۆیان بەڕێوە بەرن. سیستەمی نەتەوەپەرستی و دەوڵەت بەسەر جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپێنراوە کە بە درێژایی مێژوو خەڵک تێیدا پێکەوە ژیاون و بووە هۆی ئەوەی کە کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێکدادانی گەلان لەگەڵ یەکتر و کۆمەڵکوژیەکان زیاتر ببن. ناسیۆنالیزم و سیستەمی دەوڵەت نەتەوە پێچەوانەی تێگەیشتنی پێکەوەژیان و ژیانی هاوبەش بووە کە دیارترین تایبەتمەندی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە ڕاستیدا سیستەمی دەوڵەتی نەتەوە ئامرازێکە کە لە لایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە پەرەی سەندووە و نایەکسانی و ئیستغلالی هەیە لە بەخششی خۆیدا. شۆڕشی ١٩ی تەمووز لەسەر بنەمای عەقڵییەت و سیستمی نەتەوەیی دیموکراتی چارەسەرێکی هێنایە سەر ئەو کێشە قووڵەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قەتیس ببوو و وایکرد گەلان لە سەر بنەمای یەکسانی پێکەوە بژین.
دیارترین تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە کە لەسەر بنەمای ئازادی ژنانە
بێشک دیارترین تایبەتمەندی شۆڕشی ١٩ی تەموز ئەوەیە کە لەسەر بنەمای ژنان و ئازادی ژنان بووە. شۆڕشی ١٩ی تەمووز شۆڕشێکی ژنان بوو بە مانای تەواوی وشە.. ئەمە یەکەم شۆڕشە لە مێژوودا کە شۆڕشێک لەسەر بنەمای ڕزگاری ژنان بە زاڵبوون بەسەر تێگەیشتنی نێرسالاریدا دەرکەوت کە ئەو نێرسالاریە هۆی سەرهەڵدانی دەستبەسەرداگرتن و نایەکسانیە لە مێژوودا و تاوەکو ئێستا. گومان لەوەدا نییە کە لە هەموو شۆڕشێکدا کار و ڕۆڵی ژنان هەبووە، بەڵام شۆڕشی ١٩ی تەموز شۆڕشێکە بە پێشەنگایەتیی ژنان ئەنجامدرا و تێیدا ژن ئیرادەیە. ئەو ڕاستییەی کە شۆڕش لەسەر بنەمای پێشەنگایەتی ژنان بەرپابوو ئیرادەیەکی زۆر گرنگ و مێژووییە. شۆڕشی ١٩ی تەمووز کە چارەسەری بۆ ئەو پێشینانەی هێنا کە لە ڕووی مێژووییەوە ڕووبەڕووی شۆڕشەکان بوونەوە، لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتی و سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی، سیستمێکی بنیادنا بۆ ئەوەی بە پشت بە پێشەنگایەتی و هێزی ژن ببەسترێت.
بەرگریکردن لە شۆڕشی ڕۆژاڤا بە پەلەترین پرسە
لەو پرۆسەیەدا کە ئێمە تێیداین، شۆڕشی ١٩ی تەموز ڕووبەڕووی مەترسییەکی بەرچاو دەبێتەوە و زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسیانە و پاراستنی شۆڕش، بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژاڤا لە بەرامبەر هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بکەین. بنەڕەتیترین و بەپەلەترین و سەرەکیترین پرس، ئەرک و بەرپرسیارییەتی شۆڕشگێڕی و نیشتمانپەروەری پاراستنی شۆڕشە لە دژی هێرشە داگیرکاریەکان فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە کە عەقڵییەتی دژە کوردانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری جینۆسایدی هەیە، بە پەرچەکرداری هێرش و تێکشکاندنی هەموو شتێک کە بە ناوی کوردایەتییەوە بێت، دەیەوێت شۆڕشی ڕۆژاڤا لەناوببات. پێشتر بەشێک لە خاکی ڕۆژاڤا و سووریای داگیرکردووە و بە گۆڕینی دیمۆگرافیا تاوانی جینۆساید ئەنجام دەدات و هەروەها ئەو کردارە نامرۆڤانانە لەو شوێنانەی داگیری کردووە، بەردەوامی پێدەدات. دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە دژە کوردن و دەیانەوێت بە ئەنجامدانی جینۆسایدی کورد، بوونی کورد نەهێڵن. داگیرکردنی ڕۆژاڤا و نەهێشتنی سیستمی دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە یەکێک لە قۆناغە گرنگەکانی گەیشتن بەم ئامانجە دەبینن. بۆ ئەو مەبەستەش بە تەواوی هێزیانەوە هەوڵی داگیرکاری ڕۆژاڤا و لەناوبردنی شۆڕش دەکەن. هەر وەک چۆن فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە کاتی هێرش چەتەکان و بە تایبەتی داعشدا هەوڵی لەناوبردنی شۆڕشەکەی دا، بەڵام شکستی هێنا، دەیەوێت بە بەکارهێنانی چەتەکان جارێکی دیکە شۆڕشێ ڕؤژئاوا لەناوببات. بۆیە، داعشی ڕاستەقینە ئاکەپە - مەهەپەیە و پێویستە هەمووان لە دژی داگیرکاریی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و بە تایبەتی هێز و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستیان هەبێت و بەرگری بکەن. پێوەری کوردبوون و نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێڕی و دیموکراتبوون ئەوەیە کە لە دژی داگیرکاریی ئاکەپە - مەهەپە هەڵوێستی ڕوون هەبێت و دژی بوەستنەوە. ئەوانەی کە ئەم هەڵوەێستەیان نییە، لە لایەن مێژوو و کۆمەڵگاوە قبوڵ ناکرێن. هێزەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا بە بەخشینی هەزاران شەهید لە دژی دڕندەیی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتی شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند. بە تێکشکاندنی داعش هێزەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا نەک تەنها ڕۆژاڤا و سوریا، بەڵکو هەموو جیهانیان لە مەترسییەکی گەورە ڕزگارکرد. چونکە داعش نەک تەنها بۆ ڕۆژاڤا، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی هەڕەشەیە. لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتانی ئەمەریکا و ناتۆ و ئەوروپا کە تا ئێستا لە هەوڵی بەدەستهێنانی پشکی شەڕی دژی داعشدا بوون، بە پشتیوانی ڕاشکاوانە لە سیاسەتی جینۆسایدی کوردان کە ئاکەپە – مەهەپە پەیڕەوی دەکەن و هەمان عەقڵییەتی داعشیان هەیە و پشتگیری داعش دەکەن، پشتگیری لە قسەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەکەن کە دەڵێن گوایە خەمی ئاسایشیان هەیە. ئەمە شێواندنێکی تەواوە. دەوڵەتانی ئەمەریکا و ناتۆ و ئەوروپا باش دەزانن کە ئەمە راست نییە، بەڵکو حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە کێشە، هەڕەشەی ئەمنیە بۆ ڕۆژاڤا و سوریا و تەواوی ناوچەکە، نەک بە پێچەوانەوە. بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی ئابووری و سیاسیدا، پشتیوانی لە سیاسەتەکانی کوردکوژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەکەن. بۆیە ئەم دەوڵەتانە لە سیاسەتی قڕکردنی کورد لە گەڵ فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و ئەو تاوانانەی کە لەلایەن ئاکەپە - مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن، هاوبەشن. ئەم تاوانانە بەناوی ئەو دەوڵەت و گەلانەوە ئەنجام دەدەن کە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە نوێنەرایەتی دەکرێن. لەم ڕوانگەیەوە دەبێت گەل و بازنە دیموکراتییەکانی ئەو وڵاتانە لە دژیان هەڵوێست وەربگرن و دژی سیاسەتی جینۆسایدی کورد بن و پشتیوانی لە پلانی داگیرکاری ڕۆژاڤا نەکەن و خۆیان هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگە بەو کارە نەدەن.
هەر وەک چۆن هێز و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داعشیان تێکشکاند و مرۆڤایەتییان لە بەڵایەکی گەورە ڕزگار کرد بە وەستانەوە لە دژی فاشیزمی داعش، بەو شێوەیە شکست بە ئاکەپە - مەهەپە دەهێنن لە دژی داگیرکاریی فاشیزمی ئاکەپە دەوەستنەوە. لە ڕاستیدا گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەموو شوێنێک لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی سەر کورد لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی بێسنووردان. وەک تەڤگەری ئازادی کورد داوا لە هەموو گەلانی جیهان و کایە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکان دەکەین، کە پشتگیری لە گەلانی ڕۆژاڤا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن و وەک دوێنێ بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژاڤا بکەن.
شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشی هاوبەشی هەموو گەل و ژنان و چەوساوەکان و مرۆڤایەتییە. بەرگریکردن لە شۆڕشی ڕۆژاڤا لە دژی داگیرکاریی ئەرکی هەموو لایەکە. لە ئەنجامی تێکۆشانی هاوبەشی هێز و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پشتیوانی گەل و ژنانی جیهان فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکدەشکێت و شۆڕشی ١٩ی تەموز کە شۆڕشی هاوبەشی گەلان و ژنانە بەردەوام دەبێت. بەم باوەڕەوە جارێکی تر لە ١٠مین ساڵدا یادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دەکەینەوە. پیرۆزبایی لە گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو گەلانی جیهان و ژنان دەکەین."
ف.ق