کەجەکە: پێویستە بە ئیرادە و پێداگرییەوە خاوەنداری لە زمانمان بکەین

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە ئاماژەی بەوەدا پێویستە گەلی کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو کات و ساتێکدا بە کوردی قسەبکات و وتی: "پێویستە بە ئیرادە و پێداگرییەوە خاوەنداری لە ناسنامە و زمانمان بکەین."

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دامەزراوە پەروەردەییەکانی زمانی کوردی بە گشتی و بە تایبەت هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەر لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا هێرشی سەر گەلی کورد دەکات و ئەوە دەستنیشانکراوە کە گۆشەگیری سەختی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد نیشانەی ئەم هێرشە دڕندانەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ "بێگومان مامەڵەکردن لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ، مامەڵەکردنە لە گەڵ گەلی کورد. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی دژی هەبوون، زمان و کلتور دابڕاوی یەکترنین. لەمڕۆدا دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد شەڕێکی فرەلایەنە بەڕێوەدەبات. لە ڕووی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، سەربازی و کولتورییەوە لە ژێر هێرشێکی سەختدایە. وێڕای هەموو هێرشە قورسەکان؛ ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک پێشەنگایەتی بەرخۆدانێکی بێ هاوتا دەکەن.

گەلی کورد لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکی قڕکاری و داگیرکارییدا سەری دانەنواندوە، هێزی خۆی لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە وەردەگرێت و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. ئەوە سەد ساڵە دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی کوردان، زمان و کلتوری دێرینی هەزاران ساڵە، هەموو جۆرە هێرشێکی دژە-مرۆڤانە پێکدێنیت. لە دامەزراندنی کۆماری فاشیستەوە، گەلی کورد دوچاری هێرشی قڕکردنی گەورە بووەتەوە. ناوی گوند و شارەکان گۆڕدران، ناونانی منداڵان بە کوردی قەدەغەکرا، قسەکردن بە زمانی کوردی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لابرا، پۆشینی جل و بەرگی کوردی لە هەموو گۆڕەپانێک قەدەغەکرا و لە دژی هەموو شتێکن کە پەیوەندی بە فەرهەنگی گەلی کوردەوە هەیبنانی منداڵان بە کوردی قەدەغەکرا، قسەکردن بە زمانی کوردی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لابرا، پۆشینی جل و بەرگی کوردی لە هەموو گۆڕەپانێک قەدەغەکرا و لە دژی هەموو شتێکن کە پەیوەندی بە فەرهەنگی گەلی کوردەوە هەبێت. بە سەدان هەزار مرۆڤ لە جێگە و واری خۆیان دەربەدەرکران، کوژران، دوچاری ئەشکەنجەی دڕندانە بوونەوە، بەڵام گەلی کورد تەسلیم نەبوو و چۆکی دانەدا. ئەم ماوەی سەد ساڵە گەلی کوردی لە دژی هەموو جۆرە تواندنەوە (ئەسیمیلاسیۆن) لە بەرخۆداندایە. ئەم سەد ساڵە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە داگیرکاری کوردستاندایە و دەیەوێت بیکات بە هی خۆی. بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بگات بەو ئامانجی خۆی و ناشکات بەو ئامانجەی. هەموو جارێک لە خۆڵەمێشی خۆیەوە زیندوو دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئاکەپە-هەمەپە بە دروشمی 'یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک میلەت و یەک دەوڵەت' دەجوڵێتەوە و هەوڵدەدات کۆتای بە هەموو دەنگ و ڕەنگەکانی دیکە بهێنێت. جارێکی دیکە هەوڵەدەن زمانی کوردی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دوورخەنەوە. بە هیچ جۆرێک بەرگەی هەبوونی زمانی کوردی ناگرن و دووژمنایەتی دەکەن. TBMM هێشتا زمانی کوردی وەک 'زمانێکی نەناسراو و لێ تێنەگەشتوو' پێناسە دەکات. گەنجانی کورد کە ستران و ئاهەنگی کوردی دەکەن دەستگیردەکرێن، بە هۆی ئەوەی منداڵانی کورد لە لە باخچەی ساوایاندا بە زمانی دایکی وانە وەرەگرن، لێپرسینەوە لە مامۆستایان و شارەوانییەکان دەکرێت. لەسەر جادەی کۆڵانەکان دوو ووشەی کوردی بۆ ڕێنمانی هاتوچۆ نوسراون، ڕاستەخۆ لە لایەن چەتاکانیەوە ڕەشكرانەوە. بەم دوایانەش ناوەند و کتێبخانە پەروەردەییە کوردییەکان دەستیان بەسەردا گیرا و بە دەیان مامۆستا، کارمەند و خەباتکاری زمانی کوردی دەستبەسەرکران."

پێویستە لە هەموو شوێنێک بە زمانی کوردی قسە بکرێت

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن دژ بە گەلی کورد ساڵانێکە زۆر بە توندی بەڕێوە دەچێت و ئەمەیش وتراوە: "ئەوان دەیانەوێت گەلی کورد لەناوببەن. زمان و کولتوور هەبوون و جەستەی مرۆڤەکانە. گەلێک کە زمان و کولتووری خۆی لەدەست بدات، ئەگەر نەتوانێت بژی و درێژە بە بوونی خۆی بدات، ئەوا لەناو دەچێت. ڕێبەر ئاپۆ لە ٥ ـەمین پارێزنامەی خۆی لە بەشی سەرناوی 'پاراستنی کورد لە چنگی جینۆسایدی کولتووریدا' دەڵێت: "ئامانج لە ئاسمیلەکردن دروستکردنی کۆیلایەتیە بە میکانیزمی کار و دەسەڵات بە کەمترین تێچوو. ئەوانەی ئاسمیلە دەکرێن ناسنامەی خۆیان لەدەست دەدەن و هێزی بەرخۆدانیان لەدەست دەدەن. پەروەردە دەکرێن بۆ ئەوەی کۆیلەیەکی بەسوود بن. کۆیلەی بەسوود دەبێت ١٠٠٪  لە خزمەتی ئاغاکەیدا بێت و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی مەقبووڵی ئاغاکەی بێت. مرۆڤی بێویژدان، بێ ئەخلاق و نەزانەکان وەک کۆیلە دەژین. هیچ بڕیار و کردارێکی ئازادیان نییە. خیانەت لە ناسنامەی کۆمەڵایەتی خۆی دەکات. لەبری ئەوەی وەک مرۆڤ بێت، وەک ئاژەڵ هەڵسووکەوت دەکات و تەنها گرنگی بە تێر بوونی دەدات."

بەڵێ دەوڵەتی داگیرکەر و جینۆسایدی تورک دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات. بۆ ئەمەش پەنا بۆ هەموو شێوازێکی گڵاو دەبات. بۆ ئەوەی بە ئاسانی خاکی کوردستان داگیر بکات و کۆمەڵکوژی و ڕەگەزپەرستی ئەنجام بدات، دەڵێت 'کورد برای ئێمەیە'. بۆ شاردنەوەی کردەوە ڕەگەزپەرستیەکانی بەردەوام بەشێوەیەکی بێ ئەخلاقی ناوی ئەحمەدی خانی و فەقیی تەیران بەکاردەهێنن. لە بەرامبەر سیاسەتی زۆرداری پێویستە بە ئیرادە و بەرخۆدانەوە لە پێناو ناسنامە و زمانی خۆمان تێکۆشان بکەین. زمانی کوردی و خوێندن بە زمانی کوردی بکەنە ناوەندی تێکۆشان. بە پاراستنی زمان و کولتوور و شوناسمان ئاڵای تێکۆشان بەرز بکەینەوە. ئەگەر ئێمە نامانەوێت بە ئاسمیلەکردن لەناو بچین، ئەوا دەبێت دژی ئاسمیلەبوون ببینەوە، تێکۆشان بەرز بکەینەوە و منداڵەکانمان بە زمان، ژیان و کولتووری کوردی پەروەردە بکەین. پێویستە گەلەکەمان زمان، کولتوور و داهاتووی خۆی بپارێزێت. وەک چۆن گەلەکەمان لە دروشمەکانیدا دەڵێت، زمانمان هەبوونی ئێمەیە، بۆیە دەبێت خاوەنداری لە هەبوونی خۆمان بکەین. ئێمە ڕێگە نادەین کەس هەڕەشە لە هەبوونمان بکات.

بە چیرۆک، ئاواز و ئەدەبی کوردی فاشیزم لەناو دەبەین

پێویستە هەموو ڕۆشنبیران، ئاکادیمیستان، نووسەران، وڵاتپارێزان و هێزە دیموکراتیکەکانی کوردستان و تورکیا خاوەنداری لە زمان و کولتووری کوردی بکەن. خاوەندارێتی لە زمان و کولتووری کوردی بە بەکار هێنانی زمانی کوردی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەدی دێت. ئەگەر لە هەموو ماڵێکدا بە زمانی کوردی قسە بکرێت، ئەگەر لە هەموو گوند و شەقام، شار و کارگە، ئەنجومەن و شارەوانی، زانکۆ و هەموو قوتابخانەکاندا، لە بازاڕ و دوکان و قاوەخانە، بەرنامە و تەلەفزیۆن و ڕادیۆدا بە زمانی کوردی قسە بکرێت، کۆتایی بە فاشیزم، داگیرکاریی و کۆمەڵکوژی دەهێنین. ئێمە بە چیرۆک و داستان و ئاوازی کوردی فاشیزم هەڵدەوەشێنین. ئێمە دەسەڵاتی فاشیزمی تورک دەشکێنین، کە دەیەوێت بە چەمکی کوردایەتی لە هەموو بوارێکدا کورد لەناو ببات. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە زمانی کوردی دەترسێت. دەزانن تا زمانی کوردی بوونی هەبێت ناتوانن ئیرادەی کورد بشکێنن. هەتا کورد بە زمانی خۆی قسە نەکات و بە زمانی دایکی پەروەردە نەبینێ، ناتوانێ کورد لە ناو ببات. زمان ڕەگ و هەبوونی کوردە. ئەوان دەیانەوێت ئەم ڕۆحە لەناو کوردان لەناو ببەن. ئەوان لە ڕۆحی کوردی ئازاد دەترسن. پێویستە گەلی کورد بەشێوەیەکی بەهێزتر و فراوانتر بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی درێژە بە تێکۆشانی خۆی بدات. هەموو کارێک بە کوردی بکرێت و هەروەها لە هەموو شوێنێک بە زمانی کوردی قسە بکرێت."