کەجەکە: سڵاو لە بەرخودانی روو لە ئازادی ژنان دەکەین

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سڵاوی لە تێکۆشان و بەرخودانی ژنان کرد، کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو ئازادی رێدەکەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر کە هێمای پشتیوانی و بەرخودانی ژنانە لە دژی هەموو جۆرە داگیرکەری پیاوسالاری، لە هەموو ژنان پیرۆز بێت. سڵاو لە تێکۆشانی ژنان لە پێناو ئازادکردنی مرۆڤایەتی و ژینگە دەکەین. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە رۆژێکی بەم جۆرەدا بڕوای خۆمان نیشان دەدەین کە ژنان لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە هەستی پشتیوانی و بەرخودان گوڕ بە تێکۆشانی ئازادی دەدەن و ئێمە زیاتر لە ئازادییەوە نزیک دەکەنەوە.

ئەو بەهایانەی لە مێژوودا تائێستا ئافرێنراون، ئەنجامی بەرخۆدان، پشتیوانی و قوربانیدانی گەورەن. ئەوەی ٨ی ئاداری ئافراند و واتای پێبەخشی، بەرخودان و تێکۆشانی ژنە. ژن لە مێژوودا بەردەوام لە دژی سیستم بە باڵادەستی پیاو خۆڕاگری کردووە، خاوەنی هەڵوێست بوون. ئەوەی هیوا بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت و ژیان درێژە پێدەدات، ئەو بەرخودانە مێژووییەی ژنانە. هەڵوێستی ژن کە بەرامبەر هەموو جۆرە داگیرکەرییەک دەوەستێتەوە و ئازادی بۆ مرۆڤایەتی دەستنیشان دەکات، مۆرکی خۆی لە تەواوی مێژوو داوە.

دوای ئەوەی هزری پیاوسالار دوای رەنج و قوربانیدان، لە رێگەی فریودان و پیلان باڵادەستی بەسەر ژندا دروست کرد، پەیوەندی داگیرکەری هاتە ناو مێژووی مرۆڤایەتیەوە. مرۆڤ ئەو راستیە بە شێوەیەکی بەرجستە لە مێژوودا دەبینێت. لە بنەڕەتدا مێژووی زارەکی و نوسراوی قۆناغی باڵادەستبوونی پیاو باسی ئەوە دەکات کە چۆن ژن خراوەتە ژێر باڵادەستی ئەوانەوە و سیستمی داگیرکەری چۆن دامەزراوە. بە هەڵسەنگاندنی مێژوو لە دەرەوەی هزری باڵادەستی پیاو، ئەو راستیە دەتوانرێت ببینرێت و درکی پێبکرێت. مامەڵەی باڵادەستانە کە بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت، لەهەمان کاتدا داگیرکەری و دەسەڵاتداری لەسەر ژیان و کۆمەڵگای لێکەوتووەتەوە. داگیرکەر و باڵادەستی بەسەر ژنەوە ئەنجامێکی بەو جۆرەی بەدوای خۆیدا هێناوە. هەر کە مامەڵەی داگیرکەری و باڵادەستی لەسەر ژن زیادی کرد، پەیوەندییە داگیرکەرییەکان، باڵادەستی و کۆیلایەتی لەناو کۆمەڵگاش قووڵبوونەوە. ئەوەش راستیەکی دیکەیە کە مێژوو بە ئێمەی نیشانداوە.

راستیەکی دیکەی مێژوویی کە مێژوی مرۆڤایەتی بە ئێمەی نیشانداوە ئەوەیە کە لەگەڵ دەستپێکردنی داگیرکەری و باڵادەستی تێکۆشان و بەرخودانیش دەستیپێکرد و تا ئەم سەردەمە بەردەوام بووە. ژن سەرباری ئەوەی چین، رەگەز و نەتەوەی یەکەم بوو کە باڵادەستیی و داگیرکەری بەسەردا سەپێندرا، لەهەمان کاتدا چین، رەگەز و نەتەوەی یەکەمیشە کە هەڵوێستی بەرخودانی نیشاندا. بەرخودانی ژن لە بەرامبەر باڵادەستی و داگیرکەری، بووە بابەتی چیرۆک، گۆرانی، میتۆلۆژی و هونەر. سەرباری هەوڵەکانی سیستم بە باڵادەستی پیاو بۆ شاردنەوە و هەڵگێڕانەوەش مۆری خۆی لە مێژووداوە. ئەو بەرخودانەی ژن کە ئازادی ژینگە و کۆمەڵگا دەردەخات بووە سەرچاوەی بەرخودانی هەمووان. لەم سەردەمەشدا پێشەنگایەتی ژن بۆ ئازادی ژیان و پاراستنی کۆمەڵگا لە دژی داگیرکەری و باڵادەستەیی، ئەو راستیە مێژووییە دەسەلمێنێت.

سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم ئەو سیستەمەیە کە زۆرترین هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵایەتیبوون و دەستبەسەرداگرتن قوڵ دەکاتەوە. ئەمە توندترین شێوەی زاڵبوونی سیستەمی پیاوانە. سیستەمی کاپیتالیزم بەهۆی کارەکتەری دوژمنکارانەی خۆی لە کۆمەڵگادا، هێرش دەکاتە سەر ژن و سروشتی ژن. لەبەرئەوەی ژنان هێمای ژیان، دابەشکاری و کۆمەڵایەتیبوونن، سیستمی پیاوسالاری بەشێوەیەکی فرەلایەنە هێرش دەکاتە سەر ئەو هەستانە بۆ ئەوەی بەتەواوی کۆمەڵایەتیبوون لەناوببات. مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم بە کەلتوری هەژموونی پیاو، ستەم، دەستبەسەرداگرتن، کۆمەڵکوژی و بانگەشەی درۆینەی ئازادی کە بەسەر سروشتی ژندا دەیسەپێنێت، هەوڵدەدات دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر ژنان بشارێتەوە. ئەم دۆخە کە دژایەتییەکی گەورەیە، پیلانگێڕی، فێڵبازی و هەڵخەڵەتاندنی عەقڵی پیاوی باڵادەست دەخاتە بەرچاو. مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم نەک ئازادیخوازی بەڵکۆ ستەمکار و بەرهەمهێنەری کۆیلایەتیە. ٨ی مارس ئەم راستیەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی بە شێوەکەی زۆر بەهێز نیشان داوە. هەشتی مارس دەریخست کە شکستی سیستەم و عەقڵی باڵادەستی پیاو دەبێتە هۆی لەناوچوونی سیستەمی کاپیتالیزم. لەم کاتەدا تاکە ڕێگا بۆ خەباتکردن بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیکردن و ژیان ئەوەیە کە ژنان بەم هۆشیارییە و لەسەر ئەم هێڵە بەرخۆدانیان زیاتر بکەن و سیستەمی کاپیتالیزم کە گوزارشت لە قورسترین سیستەمی هەژموونی پیاو دەکات، بە بەرخۆدانیان رەت بکەنەوە.

رێبەر ئاپۆ هەموو ڕێبازەکانی مۆدێرنیتە و نەریتییەکانی ڕەتکردەوە و هەوڵیدا لە سروشتی ژنان تێبگات و بە شێوەیەکی دروست لەگەڵیاندا بژی. ئەم ڕێبازەی رێبەر ئاپۆ و هەوڵەکانی، ئازادی ژنی قووڵتر کرد. رێبەر ئاپۆ پێی وابوو کە تەنیا بە ئازادی ژن دەتوانرێت کۆمەڵگا ئازاد بێت و ژیان دەتوانێت مانادار بێت. بۆیە زۆر هەوڵیدا ژنان ئیرادەیان هەبێت و بە هێزی خۆی تێبگات. رێبەر ئاپۆ کارەکانی خۆی و ئەو شۆڕشەی کە رێبەرایەتی دەکات وەک شۆڕشی ژنان پێناسە کرد، پارادایمی خۆشی خستە سەر ئازادیی ژن و بەم شێوەیە ڕوانگەی خۆی بۆ ژنان نیشان دا. ئەم ڕێبازەی رێبەر ئاپۆ کارەکتەری شۆڕشی کوردستانی دیاریکرد، وایکرد شۆڕشی کوردستان لەسەر هێڵی ئازادی ژنان پێشبکەوێت. رێبەر ئاپۆ پارادایمی ئازادی ژنی نەک تەنیا بۆ ژنانی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنان خوڵقاند. بەهۆی ئەمەوە ژنان لە هەموو بەشەکانی جیهاندا دەچنە سەر بیرۆکەی رێبەر ئاپۆ و چالاکانە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەرتیدا تێدەکۆشن  و خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن. رێبەر ئاپۆ، لەبەر ئەوەی هەر جۆرە ڕێبازێک و ژیان لەژێر دەسەڵاتی پیاوان ڕەتدەکاتەوە، بە پشتبەستن بە ئازادیی ژن و خەبات بۆ ئەمە، بەدوای ژیانێکی نوێدا گەڕاوە، بۆیەش هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم رێبەرتیان کردە ئامانج. بۆیە زۆر مانادارە ژنان پێشەنگ بن لە خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ. ئەو ژنانەی ئازادی خۆیان لە ئازادیی رێبەر ئاپۆدا دەبینن و خاوەنداری لێدەکەن، بە بۆچوونی ئێمە هەوڵەکانیان زۆر بەنرخە و پیرۆزباییان لێدەکەین.

لەسەر بنەمای ئەم هێڵەی کە رێبەر ئاپۆ دایناوە، بزووتنەوەکەمان لەسەر هێڵی ئازادی ژن خەبات دەکات، باوەڕمان وایە کە ژیانێکی ئازاد و پڕمانا لە ڕێگەی ئازادی ژنەوە بەدی دێت. ئەو ژنانەی لەم قۆناغەدا پەرەیان بە هۆشیاری و ئیرادە و ڕێکخستنی خۆیان داوە، گەیشتوونەتە ئاستی پیشەنگایەتی خەبات بۆ ئازادیی مرۆڤایەتی. نموونەی هەرە بەرچاوی ئەمە پێشەنگایەتی ژنانە لە خەباتی دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ئێستا لە هەر شوێنێک کۆمەڵگا لە دەوری ژن کۆدەبێتەوە، ئازادی خۆیان لە ئازادی ژندا دەبیننەوە. ژنانی پێشەنگایەتی خەباتی کۆمەڵایەتی لەم سەردەمەدا دەکەن کە ئێمەیان زۆر نزیکی ئازادی کردووتەوە. ئێمە پێمان وایە ئەو ژنانەی ئیرادەیان هەیە، خۆیان ڕێکدەخەن و خەباتیان زیاد دەکەن، ژیان ڕزگار دەکەن و سیستەمی ستەمکاری لەناو دەبەن. لەم سەردەمەدا کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە توندترین شێوەی سیستەمی پیاوسالارییە، کۆمەڵگا و سرووشتی خستۆتە حاڵەتێکەوە کە ژیانی سەخت کردووە  و بە تەواوی رزیەوە، ئامانجێکی بەم شێوەیە بۆ داهاتوو نییە و بووەتە ئامانجێک بۆ ئەم ڕۆژە.

وەک دەزانرێت لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣دا لە کوردستان بومەلەرزەیەکی گەورە روویدا. دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست گەلی لەنێو مردندا بەجێهێشت. لە برامبەر ئەوەدا بە پێشەنگایەتی ژنان پیشتگیری و هاوکاری کۆمەڵایەتی زۆر بە واتا بوو. ئەم پشتگیریە پیشانیدا کە ژنان و گەل خاوەنی قەبارەیەکی زۆر گەورەن، خاوەن ئەم هێزەکان کە دەتوانن ژیانی ئازاد بنیات بنێن و بەڕێوەبەری خۆیان بنیات بنێن.

زۆر واتادرە کە لە ٨ی مارسا ژنان پشتگیری لە هەرێمەکانی بومەلەرزە دەکەن، پێشەنگایەتی بۆ پشتگیری کۆمەڵگا دەکەن. هەروەها دەبینرێت کە لە هەموو کاتێک زیاتر لە بەرامبەر سیستمی سەردەستی پیاو و هەموو جۆرەکانی، لەنێو تێکۆشاندایە، ئێمە ئەمە بەرز لەقەڵەم دەدەین. ئێمە جارێکی دیکە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین، بەم بۆنەیەوە، سڵاومان بۆ تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' دەنێرین کە بەرەو ئازادی هەنگاو دەبێت."

ف.ق \ هـ.ب