ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:
"لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی زیلانداین کە شۆکێکی گەورەی لە هۆش و یادی گەلی کوردستاندا جێهێشتووە. دەوڵەتی داگیرکەر بە سەدان گوند، شارۆچەکەی سوتاند، هەزاران کوردی کوشت کە منداڵ و بەساڵاچوی تێدابوو. بە توندی ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین. بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو مرۆڤانە دەکەینەوە کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا گیانیان سپارد. لە کەسێتی ئەواندا هەموو شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕشگێری بە ڕێز و پێزانیەوە بیردێنینەوە، لە یاددکرنەوەیاندا بەژنمان دادەنەوێنین و بەڵێنمان بە شەهیدان دووپات دەکەینەوە.
کۆمەڵکوژی زیلان یەکێکە لە کۆمەڵکوژییە هەرە دڕندانیەتیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. قڕکردنێکی مەزنە کە لەنابردنی هەمەلایەنەی گەلی کوردی کردە ئامانج. لە هەموو دەڤەرەکانی هەرێمی سەرحەد کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا ئۆپراسیۆنی قڕکردن ئەنجامدرا، بێ ئەوەی جیاوازییەک بکرێت لەسەر هەموو کۆمەڵکوژی سەپێندرا. دەشت و دۆڵەکانی پڕکران لە کوردان و لە لایەن سوپای قڕکەری خوێنمژەوە کوژران. هەر لەبەر ئەمەشە بە کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان یاد دەکرێتەوە. لەبەرئەوەی دۆڵی زیلان پڕکران لە کەسانی کوژراو. کۆمەڵکوژی زیلان قوڵایی عەقڵێتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورکی بەرامبەر بە کوردان پیشاندا. دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک وەک چۆن ئەوەی لە کۆمەڵکوژی دەرسیمدا دەرکەوت، لە کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلاندا زۆر ڕوونتر ئاشکرابوو.
وەک هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدرا، کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلانیش لە پێش چاوی هەموو جیهانەوە ئەنجامدرا، بەڵام هیچ کەسێک لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیانەی دەوڵەتی تورک دەنگی هەڵنەبڕی. لەمرۆشدا جیهان لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر گەلی کورد بێدەنگن. دەوڵەتان نەک هەر ئەوەی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژییەکاندا بێدەنگن، هەروەها لە هەموو ڕوویەکەوە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دادەنێن، پشتگیری دەکەن، بەم شێوەیە دەبن بە هاوبەشی کۆمەڵکوژییەکان. جارێکی دیکە ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتان شەرمەزار دەکەین و هەموو کەسێک ئاگادار دەکەینەوە لەوە زیاتر پشتگیری نەکەن لە سیاسەت قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان.
بێگومان گوشار، هێرش و کۆمەڵکوژییەکان ناتوانن گەلی کورد لە هەڵوێستی ئازادی بگەڕێنێتەوە. لە ئاگری، دێرسیم، مەهاباد، قامیشلۆ، هەڵەبجە هیچ کاتێک بەرخۆدانی گەلی کورد کۆتایی نەهاتووە. ڕێبەر ئاپۆ لەساڵی ١٩٧٧دا چوو ئەو گۆڕەپانە کە کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلانی تێدا ئەنجامدرا، لەگەڵ شۆڕشگێڕانی کوردستاندا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و یەکێک لە هەنگاوەکانی دەستپێکردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی هاویشت. لەمرۆدا گەیشتین بەو حەقیقەتەی کە گەلێکی لەم جۆرە بە هێرشەکان تێکناشکێت، بە بەرخۆدان هەموو جۆرە هێرشە قڕکارییەکان تێکدەدات و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئازادی دەڕوات. گەلی کوردستان بە هەڵوێستی بەرخۆدان هەموو جۆرە هێرشە قڕکارییەکان تێکدەدات و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئازادی دەڕوات. گەلی کوردستان بە هەڵوێستی سەربڵندییەوە و بە تێکۆشانی بەردەوامیەوە بەرپەرچی دروستی کۆمەڵکوژییەکان دەداتەوە.
سیاسەتەکانی قڕکردن و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلی کورد لە ئیستادا لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستە لەو ڕۆژەوەی دروستبووە و تا ئێستا بۆ ئەوەی کوردان قڕکات بە بەردەوامی هێرش دەکات. هێرشە داگیرکارییە نوێیەکان کە لەسەر باشووری کوردستان دەستپێکراوە، بەردەوامیدانە بە مێژووی ئەم هێرشە قڕکەر و کۆمەڵکوژییانە. پەدەکەش لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان ڕۆڵێکی زۆر خراپی هاوکاریکردن دەگێڕێت، بووە بە بەشێک لە سیاسەتەکانی قڕکردنی کوردان و ئەو سیاسەتە جێبەجێدەکات. لەم ساتەدا کە یادی کۆمڵکوژی زیلان دەکەینەوە، هێرشە قڕکارییەکانی کوردستان و هاوبەشانی خیانەت شەرمەزار دەکەین، بانگەوازی لە حەوت تا حەفتا ساڵان، لەگەلەکەمان دەکەین لە دژی داگیرکاری و خیانەت بەرخۆدانی هەمەلایەنە بەڕێوەبەرن."