کۆمەڵکوژی زاخۆ لە شڕنەخ شەرمەزارکرا
ڕێکخستنی هەدەپەی شڕنەخ کۆمەڵکوژی گوندی پەرەخی زاخۆی شەرمەزار کرد کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدرا و داوای هەڵوێستی لە هەموو لایەک کرد.
ڕێکخستنی هەدەپەی شڕنەخ کۆمەڵکوژی گوندی پەرەخی زاخۆی شەرمەزار کرد کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدرا و داوای هەڵوێستی لە هەموو لایەک کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ گوندی پەرەخی زاخۆی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕێکخستنی پارتی دیموکراستی گەلان لە شڕنەخ بە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی هێرشەکەی شەرمەزار کرد. راگەیەنراوەکە لە بەردەم باڵەخانەی ناوچەی سلۆپی خوێندرایەوە. ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەکە، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و پەرلەمانتارانی هەدەپەی شڕنەخ بەشداریان کرد. چالاکوانا پانکارتی ' ئێمە کۆمەڵکوژی زاخۆ لە باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەین' بەرزکرایەوە.
راگەیەنراوەکە لەلایەن عەبدوڵلا گونگەن هاوسەرۆکی ڕێکخستنی هەدەپەی شڕنەخ خوێندرایەوە. گونگەن سسەرەتا هێرشەکەی شەرمەزار کرد و وتی، " ئەم هێرشە بە تەواوی لەدژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراوە، بۆیەش بانگەوازیمان بۆ پارت، دەزگا و ڕێکخستنە کوردیەکان ئەوەیە کە بە یەک دڵ، یەک دەنگ و بە شێوەیەکی توند لەدژی هێرشەکە هەڵوێستیان هەبێت و لەدژی هەبوونی سەربازانی تورک لە باشوری کوردستان هەڵوێستیان هەبێت."
عەبدوڵلا گونگەن وتیشی، " بانگەوازی لە رای گشتی نێودەوڵەتی، یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و گەلانی تورکیا، ڕێکخراوە مەدەنی و پارتە سیاسیەکان دەکەین کە لەدژی ئەو هێرشانە دەنگیان بەرز بکەنەوە و نەبنە هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکان."
ف.ق