کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری لەسەدا ٣١ بووە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە.
لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەدا ٣١ بووە.
روونیشیکردەوە، لە هەولێر رێژەکە لەسەدا ٣٤، لە دهۆک لەسەدا ٣١، لە سلێمانیش لەسەدا ٢٩ بووە و رێژەکە لە هەڵەبجەش لەسەدا ٣١ بووە.
دەنگدان تا کاتژمێر ١٨:٠٠ بەردەوام دەبێت.