کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات: دەربارەی ژیانی سلێمان ئەحمەد نیگەرانن
دەفەگە ڕایگەیاند کە نیگەرانی ژیانی ڕۆژنامەنووس سولەیمان ئەحمەدن کە لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە و وتی:" پێویستە دەستبەجێ چارەنووسی ئاشکرا بکرێت."
دەفەگە ڕایگەیاند کە نیگەرانی ژیانی ڕۆژنامەنووس سولەیمان ئەحمەدن کە لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە و وتی:" پێویستە دەستبەجێ چارەنووسی ئاشکرا بکرێت."
ڕۆژنامەنووسی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنویس سلێمان ئەحمەد١ ی تشرینی یەکەم سەردانی بنەماڵەکەی لە حەڵەب لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردبوو. لە ٢٥ی تەشرینی یەکەم لە ڕێگای گەڕانەوەی لە دەوازەی پێشخابور (سێماڵکە) لە نێوان ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە و ماوەی ١٤ ڕۆژە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوەکەی دەفەگە بەمشێوەیە:
"هەتا لە جیهاندا هەلومەرجی سەلامەت و ئازاد بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بەڕێوە نەچێت، گەل ناتوانن باسی ڕۆژنامەگەری ئازاد و بیری ئازاد بکەن". بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شانسی ژیانی ڕۆژنامەنووسان کە بتوانن کارەکانیان بە تەندروستییەکی باشەوە ئەنجام بدەن زۆر قورسە. ئەم دۆخە لە هەرێمی کوردستاندا سەختترە. پەدەکەکە وەک بزوێنەری ئیدارەی فاشیستی تورک کاردەکات، لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ ڕێگە نادات بە ناوی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی هیچ بەهایەک گەشە بکات و هەموو بوارەکانی کارکردنی داخستووە.
لەم دوواییانەدا سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنیوز بۆ سەردانی خانەوادەکەی چووە شاری حەلەب لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. کاتێک لە ٢٥ی تەشرینی یەکەم لە حەلەبەوە گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، لە سنووری پێشخابور لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێندرا. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سلێمان ئەحمەدەوە بەدەست نەگەیشتووە.
سلێمان ئەحمەد، خەڵکی ڕۆژئاوایە، ماوەی 5 ساڵە لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ نیشتەجێیە و ڕۆژنامەنووسی بەشی عەرەبییە لە ئاژانسی ڕۆژنیوز. ئەحمەد بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی باوکی لە ڕۆژی ١ی تەشرینی یەکەمدا چووە ڕۆژائاوا وسەردانی خانەوادەکەی کردووە. لە ٢٥ی تەشرینی یەکەم لە حەلەبەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ. بەڵام کاتێک گەڕایەوە لەمەرزی پێشخابور لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، هیچ کێشەیەکی یاسایی لە هاتن و چوونی سلێمان ئەحمەد بۆ باشووری کوردستان نییە. سەرەڕای ئەم دۆخە، پەدەکە ڕفاندوویەتی و لەو ڕۆژەوە هەم ئاژانسەکە و هەم بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە ئەحمەدەوە وەرنەگرتووە.
"ئیدارەیەک کە بڵێت 'من کوردم' نابێت بەم شێوەیە بێت"
ئەوەندەی تێگەیشتوون ڕووبەڕووی گەمەیەکی گڵاوی پەدەکە بووینەتەوە. ئەمشێواز و کردەوانە شایانی ئیدارەیەک نییە کە بڵێ من کوردم. ئەگەر مرۆڤ پێناسەی بکات، ئەمە شێوازی هێزە تاریکەکانی (ژیتەم)ـــــە. ئەمەش قبوڵ ناکرێت. لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵیدا پێشتر دەیان نموونەی هاوشێوەی وا هەبووە. ئێمە ئاگاداری ئەم نموونانە هەین. بەتایبەتی دژی ڕۆژنامەنووسان سیاسەتێکی زۆر مەترسیدار و گڵاو بەڕێوە دەچێت. بەم شێوازە و ئەم کارانە ئازادی ڕۆژنامەگەری پێشێل دەکرێت. ئێمە لە نمونەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ساڵانێکە لە زینداندان، دەزانین کە پەدەکە و ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەو بوارەوە کارنامەیەکی گڵاویان هەیە. هەر بۆیە ئێمە نیگەرانی ژیانی سلێمان ئەحمەدین.
"نابێت کەس بەرامبەر کردەوەکانی پەدەکە بێدەنگ بێت"
وەک پێشتر دووبارەی دەکەینەوە؛ دەبێت ڕۆژنامەنووسان لە هەر کات و لە هەر بوارێکدا لە هەلومەرجێکی سەلامەت و ئازاددا بتوانن ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن وخەبات بکەن. بە تایبەتی پێویستە مافی ژیانیان مسۆگەر بگیرێت. ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسێک کە زۆرجار لە ڕووی ئەمنیەت و ئازادی ڕۆژنامەنووسیەوە لە تورکیادا تووشی کێشە دەبین، دەڵێین ئەو ڕێبازەی پەدەکە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ چەوساندنەوەی دەسەڵاتی تورک و جێگای قبوڵکردن نییە.
بۆیە داوا لە ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەین؛ ڕای گشتی لە چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ئاگادار بکەنەوە وپێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت. بەپێچەوانەوە، هەر پێشهات و ڕووداوێکی نەرێنی لەسەر ئەحمەد ڕووبدات، ئیدارەی پەدەکە و هەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەبن. بەو بۆنەوە داوا له هەموو بیروڕای گشتی و جیهان دەکەین لە دژی کردەوەکانی پەدەکە بەرامبەر سلێمان ئەحمەد بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.