کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکان بە پەیامێک جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکان جەژنی قوربانی گەلانی موسڵمانی لە هەمووان پیرۆز کرد و هیوایی خۆی بۆ بەرقەرابوونی دادپەروەری، ئاشتی و ئازادی دەربڕی.
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکان جەژنی قوربانی گەلانی موسڵمانی لە هەمووان پیرۆز کرد و هیوایی خۆی بۆ بەرقەرابوونی دادپەروەری، ئاشتی و ئازادی دەربڕی.
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکان بانگەوازی کرد لە جەژنی قورباندا بە بەهێزی خاوەندارێتی لە شەهیدان بکرێت، بە جەماوەری سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکرێت و هەروەها پشتگیری بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیان بکرێت.
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای ئەوەی خواست گەلانی موسڵمان بە هەستی خوشک-برایەتی ئومەتی محەمەدی ئیسلامەوە پێشوازی لە جەژنی قوربان بکەن. کۆمیتەی خوازیارە ئەم جەژنی قوربانە ببێتە بۆنەی تێکۆشانی هاوبەشی و ماف، دادپەروەری، پشتیووانی، پەرەپێدانی خوشک-برایەتی و دۆستایەتی نێوان گەلان و گوتی: "جەژنی قوربان لە گەلانی موسڵمان پیرۆز دەکەین. ئەوانەی خوازیارن حەج بکەن، کە یەکێکە لە پایەکانی ئیسلام، هیوادارین حەجەکەیان قبوڵ بکرێت".
بە هیوای سەرکەوتنی نەریتی ئیبراهیمی
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکان ئاماژەی بەوەدا کە مانایەکی قوڵ لە پیرۆزکردنی ئەو جەژنانەدا هەیە کە ڕۆحی یەکێتی دیموکراتیکی گەلان بەرەوپێش دەبات، پەیوەندیی خوشک-برایەتی و دۆستایەتیی مەزن لە نێوان گەلان بەهێز دەکات گوتی: "پیرۆزکردنی جەژنی قوربان لە بەرانبەر زاڵمانی وەک نەمرود و فیرعەون کە خۆیان لە شوێنی خودا دانا، بوو بە بۆنەی سەرکەوتنی نەریتی ئیبراهیمی. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێش هەزاران ساڵ لە ئاسمانەوە بەرانێک بۆ قوربانی کردن نێردرا، بەمەش ڕێگری لە قوربانیدانی مرۆڤ کرا، بەڵام وێڕای جەژنێکی بەمجۆرە کە خاوەن گرنگییەکی کۆمەڵگەیی و مێژووییە، هێشتا ڕۆژانە دەیان کەس دەکرێنە قوربانی. دەوڵەت-نەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر ئەم خاکەدا دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، مرۆڤەکان دەکات بە قوربانی. لە هەمانکاتدا لەسەر ئەم خاکە نەریت، هەڵوێستی بەرخۆدانی ئیبراهیمی هەرگیز کەم نەبووە. هەربۆیە هیوادارین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ڕۆحی جەژنی قوربان و باوەرییەکی مەزنەوە پێشوازی لە پڕۆسەی 'بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بکەن.
دەبێت بە باوەڕ، ئیرادە و یەکێتی هەڵوێستێک نیشان بدەین
لەو باوەڕەداین داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای دیموکراتیکی حەقیقەتی کوردی دادەمەزرێت کە خاوەن هۆشیارییەکی قووڵی هەبوون و ئازادییە. بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک پێکهاتەی کۆمەڵگەی ئەخلاقی، سیاسی و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە نێو هەلومەرجی ئێستادا بە دی دێنێت، 'بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' جێبەجێ دەکات. لەو باوەڕەداین کە شەڕ، قەیران و گێژاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە دەستی دەوڵەت نەتەوەکان ئافرێنراوە، بە کۆنفیدراسیۆنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ناودەچێت کە لە دەوری ئەم پارادایمە پێشدەکەوێت. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش پێویستی بە باوەڕ، بوێری و ئیرادە و یەکێتی هەیە. کاری زۆر خێری جەژن بە هێزکردنی یەکێتیمان و گەلانی هەرێمەکە دەبێت.
پشتگیری سەردان و خێر
لەم جەژنی قوربانەدا دەبێت بە بەهێزی خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەین، بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی گۆڕستانی شەهیدان بکەین. بە سەرکردنەوەی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیان، دەبێت پشتیگیری خۆمان نیشان بدەین. بە بیری دەهێنینەوە کە خێر بۆ هەژارانی کوردستان، بۆ گەلانی ڕۆژئاوا و سووریا کە لە ژێر هێرشدان، دەبێتە خێرێکی گەورە. وەک تەڤگەرەکەمان بەم فکر و هەستانەوە جەژنی قوربان پیرۆز دەکەین و بانگەواز لە هەمووکەسێک دەکەین کە بۆ 'بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' تێکۆشان بکات.
جارێکی تر هیوای خۆمان دەردەبڕین کە جەژن ئاشتی، دادپەروەری، خوشک-برایەتی و ئازادی بۆ گەلان بێنێت. بەبۆنەی جەژنەوە سەری ڕێز بۆ یادی سەرجەم شەهیدانمان دادەنوێنین. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە داواکارییەکانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد بە سەرخستنی 'بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەگەیەنینە سەرکەوتن. جارێکی دیکە جەژنی قوربان بە تایبەتی لە گەلی کورد، لە هەموو گەلانی موسڵمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز دەکەین".