کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی کەنەکە داوای بەهێزکردنی هەڵمەتەکەی کرد
لەکۆتایی کۆبوونەوەی، کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی داوا لە کوردستانیان و دۆستانیان کرا هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' بەهێزتر بکەن.
لەکۆتایی کۆبوونەوەی، کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی داوا لە کوردستانیان و دۆستانیان کرا هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' بەهێزتر بکەن.
کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و کۆمیتەی کار و چالاکییەکان بۆ سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان، ئەنجامی ٢٦ــــەمـین کۆبوونەوەی خۆی ڕاگەیاند.
ئەنجامی کۆبوونەوەی کۆمیتەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
"بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان، کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی، لە ١٤کا نوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە بارەگای کەنەکە بیست و شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی بە کۆمیتەی کار و چالاکییەکان بۆ سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان ئەنجامدا، ئەمە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بوو، ئەندامانی هەردوو لیژنەکە پێکەوە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و پلانێکی هاوبەشیان هەڵبژارد.
بەپێی ڕۆژەڤ، لە سەرەتادا بارودۆخی سیاسی کوردستان و بەتایبەت دۆخی ئەم دواییەی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور، باشوور و ڕۆژئاوا، بەرخۆدانی هێزەکانی، شۆڕشگێڕ ئۆپەراسیۆنەکانی هەپەگە، دۆخی مەترسیدار و گۆڕانی دیمۆگرافیای عەفرین و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوا، قەیرانی سیاسی، بەڕێوەبەری و ئابووری باشووری کوردستان، دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی ئێران، گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی، گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕی ئیسرائیل و حەماس و هەروەها پێگە و کاریگەریی زلهێزەکانی جیهان لە ناوچەکە، بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان لێکرا. هاوکات پلانی کار و چالاکییەکان، بڕیار و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بە ناوی "هەڵوێستی گەلی کوردستان لە یادی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و فۆڕمی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەنجامی پەیمانی لۆزان و بەرهەمەکانی دیکە کە لە یادی ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزان ئەنجام بدرێت، لەگەڵ وردەکارییەکان باس و پلانیان بۆ دانرا.
لەسەر بنەمای دانیشتەکانی کۆبوونەوەکە ئەم خاڵانە دەست نیشان کران:
لە هەموو عێراق دۆخێکی نادیار هەیە و ئەم دۆخە بۆ پێگەی کوردستان مەترسی هەیە. بە هۆی قەیرانی زۆر و دەستوەردانی دەستی دەرەکی عێراق بە گشتی بەرەو ئاژاوە دەڕوات. بەداخەوە لەم دۆخە نادیارەدا هێزە کوردییەکان یەکگرتوو نین. هێرش و هەڕەشە و دەستێوەردانەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر باشوور زیادی کردووە و بەردەوامە. ئەمەش ناسەقامگیری دەهێنێت و ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە تێکچووە. لەپشت ئەم هێرش و دەستوەردانانەوە هێزە داگیرکەرەکانی (ئێران، تورکیا و عێراق) هاوبەشن و مەبەست تێکدانی پێگەی فیدراڵی باشووری کوردستانە. پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و پێکەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردستان پێکەوە کار بکەن.
قەیرانی ئابووری و پێنەدانی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە. باس لەوەش کراوە کە مانگانە چەند جارێک شاندەکانی هەرێم دەچنە بەغدا و پرسی مووچە تاوتوێ دەکەن. ئەمە سیاسەتێکی داگیرکارییە کە کورد بە برسێتی سزا دەدەن و بەم شێوەیەش دەیانەوێت بە خۆیەوە سەرقاڵیان بکەن.
لەلایەکی ترەوە زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمان نەماوە و دیار نییە کەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. ئەم دۆخە شەرعیەتی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و ئۆرگانەکانی تری بەڕێوەبەری دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
لەم دۆخەدا هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە کەرکوک بەڕێوەچوو. بەداخەوە تەنانەت لەم ناوچه هەستیارەدا، ناکۆکییه نێوخۆیییەکان ڕێگەیان نەدا هێزه کوردییەکان به یەک دەنگ لە هەڵبژاردن بەشداری بکەن. دۆخی کەرکوک هەستیارە و پێویستە سیاسەتێکی نیشتیمانی پەیڕەو بکرێت. ڕاستە تورکمان و عەرەب و ئاشووری لە کەرکوک نیشتەجێن، بەڵام ناوچەی کەرکوک بەشێکە لە هەرێمی کوردستان. دەوڵەتی تورک ئەم شارە بە شاری تورکمان ناو دەبات و دەمێکە لەو شارەدا دەستێوەردان دەکات. پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بەرامبەر بە شاری کەرکوک و دانیشتوانەکەی هەستیار بن.
دوژمنانی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەوڵدانن و بە بێ هیچ بیانویەک هێرش دەکەن. لەم هێرشانەدا هەموو پێوەرە مرۆیی و یاساییەکان پێشێل دەکرێن. دەوڵەتی تورک بە گشتی ژێرخانی ڕۆژئاوا و سەرچاوەکانی ژیان(خەزێنەی ئاو، وێستگەی کارەبا، کۆگاکانی دانەوێڵە، کارگە، نەخۆشخانە و شوێنی دیکە) دەکاتە ئامانج. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕە و دژی مرۆڤایەتین. ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەکەین و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبەینە دادگا نێودەوڵەتییەکان.
لە عەفرین هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان و پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بەردەوامە. دانیشتوانی عەفرین تا ٦ ساڵ لەمەوبەر کە بەگشتی کورد بوون، بەڵام دوای داگیرکردنی دەوڵەتی تورک زۆرینەی کوردان لە عەفرین دەرکران و ئەوەیکیش ماون لەژێر گوشارێکی زۆردان. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی کورداندا گرتووە، ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب و تورکمان هێنراونەتە عەفرین، دیمۆگرافیا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. لە سەرێکانی و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەش هەمان کار ئەنجامدەدرێت. کردەوەکان دژ بە مرۆڤایەتییە. پێویستە هەموو گەلی کورد ئەم دۆخە وەک دۆخێکی تایبەت ببینن و ئەو ناوچانە ئازاد بکەنەوە.
پێویستە لەبەرامبەر ئەو پلان و هێرشانەدا ڕۆژئاوا و هەموو هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزرێن و چەترێکی پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژئاوا دابنرێت. هەروەها هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو خاکی ڕۆژئاوا بکشێنەوە. و هێزێکی نێودەوڵەتی له سەر سنوور له ژێر چاودێری نه ته وه یه کگرتووه کان دابنرێت.
دوای ئەشکەنجە و کوشتنی کچی کورد ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران بە ڕابەرایەتی ژنان، بە دروشمی "ژن - ژیان - ئازادی"، گەلانی ئێران سەرهەڵدان و خۆپیشاندانی جەماوەریی دەستیپێکرد. لەو خۆپیشاندانانەدا هێزەکانی ڕێژیم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر چالاکوانان و سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەس بریندار بوون و دەیان هەزار کەسیش دەستبەسەر کران. هەروەها چالاکوانێکی زۆر لە سێدارە دراون و ئێستاش بەردەوامن.
زیاتر لە ٤٠ ساڵە کۆماری ئیسلامی ئێران مافی ژنان و مافە دێموکراتیکەکانی هەموو گەلانی ئێران پێشێل دەکات و ئۆپۆزسیۆن سەرکوت دەکات. ئێران بۆتە زیندانێکی کراوە بە تایبەتی بۆ ژنان و بۆ هەموو گەلانی ئێران. ئەم سەرهەڵدانەیش نیشانەی ناڕەزایی گەلانە.
کۆبوونەوەکە داواکاری و خواستەکانی گەلان بۆ ئازادی و دامەزراندنی وڵاتێکی دیموکراتیک بە ڕەوا دەزانێت و پاڵپشتی خۆپیشاندەران و سەرجەم چالاکوانان دەکات. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران و لەسێدارەدانی چالاکوانان بە توندی شەرمەزار دەکات.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران، لە مانگی نۆیەمەوە (ئەیلول) حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور لە چەک داماڵراون و ڕەوانەی کەمپەکان دەکرێن. ئێران بە وردی چاودێری بارودۆخی ئەوان دەکات و داوای ڕادەستکردنی بەشێک لە بەرپرسان دەکات. لە لایەکی دیکەشەو هاوکات ئێران درێژە بە سیاسەتی لەسێدارەدان دەدات. هەروەها هێرش بۆ سەر کوڵبەرە کوردەکان زیادی کردووە و ڕۆژانە کوڵبەر دەکوژرێن. ئەمە دۆخێکی جددی و مەترسیدارە و نابێت قبوڵ بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرجەم پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان دەکرێت لە زووترین کاتدا بەرەیەک لەناو خۆیاندا پێکبهێنن و دژی گوشار و هێرشەکان ببنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کرا کە بەرەیەکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک پێکبهێنن و بە یەک دەنگ لە دژی ڕێژیم تێکۆشان بکەن.
دەوڵەتی تورک کە دوژمنی سەرەکی گەلی کوردە، هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردستان و سەرکرداریەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە دەکات و دژی گەلی کوردە لە هەموو جیهاندا. دەوڵەتی تورک هەتا دێت داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستان زیاتر دەکات. لە هەمان کاتدا ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە ئامانجی لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد خۆی بۆ لەشکرکێشییەکی فراوانتر ئامادە دەکات.
دەوڵەتی تورک لە شەڕی دژی گەریلاکانی کوردستان، لە هێرشەکاندا چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنێت. تا ئێستا زۆرێک لە گەریلاکان بە چەکی کیمیاوی شەهید بوون. داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و پەیوەندیدارەکان کراوە لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگ نەبن و دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ببنەوە.
بە بەرخۆدانی بێهاوتای هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی خاکورک، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، هێرش و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا پووچەڵ کرایەوە. بەتایبەت ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی پێش و دوای سەرەتای ساڵ، دەوڵەتی تورکیا و سوپاکەی ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە کردەوە. کۆبوونەوەکە سڵاو و پیرۆزباییی خۆی ئاراستەی هێزەکانی ئازادیی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
بە پێی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد نابێت هیچ هێزێکی کوردستانی هاوکاری داگیرکەران بکات وئەمە بە هێڵی سوور دەزانێت و شەرمەزاری دەکات.
شەنگال بەشێکە لە کوردستان، لە زۆر لایەنەوە هێرشی دەکرێتە سەر، پێویستە هەموو هێزەکانی کوردستان، دژی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر شەنگال ببنەوە و شەنگال بپارێزن. دیمۆگرافیای شەنگال زیانی پێنەگات و پشتیوانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بکن.
زیاتر لە ٣٤ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێ نەگەیشتووە. لەم دواییانەدا، ساڵێک لەمەوبەر، سی پی تی چووە ئیمرالی، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووتەوە. ئەمە دۆخێکی زۆر مەترسیدارە. بێدەنگیی سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا جێگای قبوڵ کردن نییە و داوا لەو ڕێکخراوەکان دەکەین بە زووترین کات لەم بوارەدا بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. جگە لەوەش پشتیوانی لە هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان - چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەکەین و داوا لە هەموو گەلی کورد و دۆستانی دەکەین کە بەشداری لە هەڵمەتە بکەن و ئەم هەڵمەتە بەهێزتر بکەن.
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیری قورسدایە. بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی بەڕێز ئۆجالان، ڕۆژی ١٧/٢/٢٠٢٤ ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەری لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت. کۆبوونەوەکەدا داوا لە هەموو کوردستانیان و دۆستانی دەکات، بەشداری ئەم گردبوونەوە جەماوەرییەکە بکەن و بانگەوازی ئازادی بەرز بکەنەوە.
لە زیندانەکانی داگیرکەراندا زیاتر لە دە هەزار زیندانی سیاسی کورد ڕاگیراون. دۆخی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی تورکیا و ئێران باش نییە. گوشار، ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە بەرامبەر زیندانیان ئەنجام دەدرێت. زۆرێک لە زیندانیان لە ئێران لە ژێر هەڕەشەی لەسێدارەدانن. ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دەستی پێکردووە. لە باشووری کوردستانیش لە ژێر دەسەڵاتی پەدەکە زیندانی سیاسی بە تایبەت ناوچەی بادینان بوونی هەیە. ماوەیەک پێش ئێستا ڕۆژنامەنووسی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان ئەحمەد لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دەستگیرکراوە و هیچ زانیاریەک لەسەری نییە. کۆبوونەوەکە هاوکاری و پشتیوانی خۆی بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی کورد دەردەبڕێت و لە هەموو لایەکەوە داوای ئازادییان دەکات.
زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە شەڕێکی توند لە ناوچەکە لە فەلەستین شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە. لەوانەیە ئەم شەڕە ناوچەکە بگیرێتەوە. هێزی نێودەوڵەتی و ناوچەییش لەم شەڕەدا بەشدارن. ئەم شەڕە وەک گەلانی دیکەی ناوچەکە کاریگەری لە سەر وڵات و گەلەکەمان هەیە. بۆیە پێویستە هەموو هێزە کوردستانیەکان لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم دۆخە بن. ئەم شەڕە هەم مەترسیە و هەم دەرفەت بۆ کار و چالاکییەکان دەهێنێت. لەم کاتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە پێکەوە لە بەرژوەندی هاوبەش و یەکڕیزیمان پەرە پێ بدەین.
ئێمە لە سەدەمین ساڵیادی واژۆکردنی پەیمانی لۆزانداین. سەدەیەک لەمەوبەر لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا وڵاتەکەمان پارچە کرا و بەسەر چوار دەوڵەتی داگیرکەردا دابەشکرا. پەیمانی لۆزان، بۆ ئێمەی کورد، بەڵگەنامەی قڕکردن وکۆمەڵکوژییە و خەنجەرێکە لە لە ئێمە دراوە. ئێمە وەک گەلی کورد ئەم ڕێککەوتنە ڕەشە قەبووڵ نەکەین و بە هەموو هێزمانەوە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە دەوەستینەوە. بۆ ئەوەی جارێکی تر پەیماننامەکانی وەک پەیمانی لۆزان بەسەرماندا نەسەپێندرێت، کارێکی زۆرمان کردووە و لەماوەی ئەمساڵدا چەندین چالاکی جیاوازمان جێبەجێ کردووە.
کار و چالاکییەکانی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان بەردەوامە. لە ڕۆژەڤماندا بەدیهێنانی فۆرمێکی نێودەوڵەتی (کۆنفرانس - دادگا)یە. لە کۆنفرانسی لۆزاندا هەڵوێستی گەلەکەمان بۆ ڕای گشتی ڕوونکردەوە. ئێمە دەمانەوێت فۆرماتێکی جیهانی گەورە لە ئاست و قەبارەی کۆنفرانسی لۆزان دروست بکەین. لەم فۆرمەدا دەمانەوێت ئەنجامی ئەم پەیماننامە ڕەشە لە کوردستان و ناوچەکەدا بە شێوەیەکی زانستیانە و یاسایی، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەڵسەنگێنین و ئەنجامەکانی بۆ جیهان بڵاو بکەینەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە داوا لە سەرجەم لایەن، هێز، حزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین کە پشتیوانی کۆمیتەی کار و چالاکییەکان بکەن بۆ سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان و بەشداری کار و چالاکییەکان بکەن.
ئێمە وەک کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و کۆمیتەی کار و چالاکییەکان بۆ سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان، داوا لە سەرجەم پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین بچنە نێو کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان بۆ سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان، با پێکەوە کاری دیپلۆماسی کوردستان بکەین و چالاکیی دژی ڕێککەوتنی لۆزان لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە ببەین.
دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی، زانیاری لەسەر ئەو کارانە درا کە تا ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کراوە و کارەکان بە گشتی هەڵسەنگێندرا. دوای وتووێژەکان ڕاسپاردە لەسەر پلانی داهاتوو خرایەڕوو و پلانیش دیاری کران.
کوردستان یەک وڵاتە، گەلی کورد مافی چارەنووسی خۆی هەیە!
ئێمە پەیماننامەی پارچەکردنی کوردستان، پەیماننامەی لۆزان ڕەتدەکەینەوە!
ژن - ژیان - ئازادی"