کۆنفرانسی گەورەی دەبەپە لەئامەد دەستی پێکرد

کۆنفرانسی دەبەپە بەدروشمی 'بەکۆمەڵگایەکی ڕێکخستن کراو ژیانێکی ئازاد بنیاد دەنین' بەشداری هەزاران کەس دەستی پێکرد.

پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەرلەوەی ٦ەمین کۆنگرەی نائاسایی لە ١٢ تەشرینی دووهەم لە ئەنقەرە ئەنجام بدات، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە ئامەد بە دروشمی 'بەکۆمەڵگایەکی ڕێکخراو ژیانێکی ئازاد بنیات دەنین' کۆنفرانسێکی گەورەی ئەنجامدا. لە کۆنفراسەکەدا بەڵگەی هەڵوێستی دەبەپە لەسەر داهاتوو ئاشکرا دەکرێت. بەهەزاران کەس لە کۆنفراسەکەدا بەشدار بوون.

هۆڵەکە بەئاڵای دەبەپە ڕازا بووەوە و پانکارتی"ژن ژیانە ڕێکخستن دەکات"و "بەکۆمەڵگایەکی ڕێکخستن کراو ژیانێکی ئازاد بنیات دەنین" هەڵواسرا بوون.

هەم لە شار و هەرێم بەهەزاران کەس سەر لە بەیانی ڕوویان کردە هۆڵی کۆنفرانسەکە.

هەروەها لە گەڵ هەزاران کەس، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک کەجەدە بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی یەکسانی گەلان هەدەپ تولاح هاتیموگولاری ئوروچ و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی نوێ بوونەوەی سوسیالیست، جانان یوجە و زۆر سیاسەتمەداری دیکە، نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی  بەشداریان لە کۆنفرانسەکە کرد.

لە هۆڵی کۆنفرانسەکە دروشمی"بژی سەرۆک ئاپۆ"و"بێ سەرۆک ژیان نابێ"بەرز کرایەوە. کۆنفرانسەکە بە نمایش کردنی کورتە فلیمێک لەسەر تێکۆشینی دەبەپە بەردەوامە.