کۆنگرەی گەل: ئێمە هەڵمەتەکە بە ئازادی رێبەر ئاپۆ تاجدار دەکەین

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل سڵاوی لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد کرد و بانگەوازی بۆ بونیادنانی کۆمەڵایەتی راگەیاند.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە ناونیشانی 'ئێمە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بە ئازادی رێبەر ئاپۆ تاجدار دەکەین' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهان، لەو هیوایەوە سەرچاوە دەگرێت کە رێبەر ئاپۆ بە پاڕادایمی ئازادی خۆیەوە بە جیهانی بەخشیوە.

بەهۆی قەیرانەکانی سەرمایەدارییەوە بە ئامانجی کاری زۆر و شەڕ لە پێناو رزگاربوون و دەرچوون لەو قەیرانانە بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو ئەنجامدەدرێت و لە ئاکامدا کارەساتی گەورە دێنە ئاراوە، جیهانی ئێمە رووبەڕووی داڕووخانێکی ماددی و مەعنەوی و کارەساتی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی بووەتەوە.

لە دژی سیستمی کۆلۆنیالیستی و تێکدانی دڕندانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، رێبەر ئاپۆ بە پاڕادایمی ئازادی دیموکراتیکی خۆی بۆ هەموو جیهان بووەتە هیوا.

کاتی گەشانەوەی هیوایە. هیوا رێبەر ئاپۆیە. پاڕادایمی ئازادی کۆمەڵەی ئەخلاقی و سیاسیە. ئێمە پاڕادایمەکە لە رووی کۆمەڵایەتی بە گوێرەی بناغەکانی نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین. هێزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە هەموو کایەکانی ژیاندا گەش بکەین و رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین.

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ ۆرسی کورد' لە هەر شوێنێک ئێمەی تێداین دەبێت لە رێگەی بونیادنانی کۆمەڵایەتی گەشتر بکرێت. هەربۆیە بونیادنانی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژنان، لە دژی ئەو هێزانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، ئەوانەی نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و کوردەکان بەردەوام کۆمەڵکوژ بکرێن، ئەوە دەبێتە بەهێزترین وەڵام.

لە ٢٥ەمینی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، بەهێزترین وەڵام بە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان لە رێگەی هەڵمەتێکەوە لە سەر ئاستی جیهان زۆر واتادار و بەنرخە. ئێمە هەموو هەڤاڵان و دۆستانی خۆمان کە لە ناو هەڵمەتێکدان، لە ناخەوە پیرۆزباییان لێدەکەین.

لەبر ئەو هەڵمەتە ئێمە وەک دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی-گەل داوا لەگەلەکەمان دەکەین بۆ تاجدارکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کە هەڤاڵان و گۆگرانی رێبەر ئاپۆ دەستیان پێکردووە، ئێمە بە بونیادنانی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک لە سەر بناغەی نەتەوەی دیموکراتیک، بە گیانی سەرفەربەری هەڵەمەتەکە بەڕێوە ببەین. ئێمە بڕوامان پێکرد و گەیشتینە ئێرە. بە خۆشەویستی و جۆش و خرۆشەوە بۆ کۆبوونەوەی رووبەڕوو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، بە بڕوا بەوە کە ئێمە سەردەکەوین، ئێمە داوای سەفەربەری بونیادنانی کۆمەڵایەتی دەکەین. سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و دۆستانمانە".