کۆتا پەیامی شەهیدان زانا و خەبات: بەرخودان ژیانە

گەریلا خەبات کۆپ و زانا رۆژدا لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە هەرێمی عومەریەی مێردین لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون. کۆتا پەیامی هەردوو گەریلاکە بەم جۆرە بوو: بەرخودان ژیانە.

خەبات و زانا؛ هەر دوو فیدایی کوردستان بە رەنج و ماندووبوونیان لە هەرێمی عومەریەی مێردین لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی عەگیدانی بۆتان شەهید دلژین-شەڕڤان ئەرکەندی مۆری خۆیان لە مێژوودا و بوونە پێناسەی پێشەنگایەتی لەسەر رێچکەی زیلان و بێریتانەکان.

لەو کاتەیدا بەرەو شەهیدبوون دەچوون لە ئامێری تۆمارکردنی دەنگدان پەیامێکیان تۆمار کرد و جارێکی دیکە بە رای گشتی جیهانیان راگەیاند کە ئیرادەی ئاپۆیی نابەزێت و لە بن نەهاتووە.

پەیامەکەیان لە کاتی شەڕدا تۆمار کرد، بەڵام بۆ چرکەیەکیش دەنگیان نالەرزێت. ئەو ئیرادە پۆڵایینە، دڵی هەموو ئەوانە دەهەژێنێت کە گوێی لێدەگرن. دەبێتە ژانیش لەسەر دڵی دوژمنی داگیرکەر. بێ ئەوەی هیچتر لەو بارەوە بڵێین دەنگی هەردوو گیانبازانی جەنگی ئازادی بڵاو دەکەینەوە.

'دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەرامبەر ئەوان بێچارە و دەستەوەستان دەمێنێتەوە'

شەوی چواری ئەیلول قارەمانانی کوردستان لە دژی دوژمنی داگیرکەر دەکەونەشەڕەوە. بە چەکی سوک و نارنجۆک لە شوێنێکی نزیکەوە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن و زیانی گیانی گەورە بە دوژمن دەگەیەنن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەو هۆیەوە لە ٥ی ئەیلولدا لە مێردین لە هەرێمی عومەریە دەست بە ئۆپراسیۆن دەکات. لەو ئۆپراسیۆنە بەرفراوانەدا هەردوو فیداییەکەی کوردستان ٢ رۆژ لە ناو گەمارۆی داگیرکەریدا شەڕێکی بێ وچان بەڕێوەدەبەن. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا هەردوو گەریلای ئازادیی کوردستان، هەردوو گیانباز، دوو پێشەنگی راستی، ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان دەکرێن. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی هەردوو قارەمانی کوردستان بێ ئەنجام دەبێت. سوپای داگیرکەر ئەم جارەیان بە شۆفڵ و حەفارە هەوڵ دەدات سەنگەری قارەمانان بڕوخێنێت.

شۆفڵەکە لەلایەن خەبات و زاناوە تێکدەشکێندرێت. هەردوو فیداییەکە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە کوردستان لە شەڕی ناوشارەکان تا چیا، لە دژی داعش و سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دژی هەموو هێزە چەپەڵەکان لەسەر خاکی کوردستان شەڕیان کردبوو. بریندارببوون و بە برینەکانیشیانەوە دەیان جار لە گەمارۆی دوژمن رزگاریان ببوو. ئەوان گەریلای پرۆفیشناڵی سەردەمی نوێ بوون و جارێکیتر سەلماندیان ئەوەی سەردەکەوێت نەک تەکنەلۆژیا، بەڵکوو ئەوەی سەرکەوتووە راستی ئاپۆیی مرۆڤەکانە.

'خەبات و زانا هێمای هێڵی ئاپۆیین'

پەیامی هەردوو فیداییەکە کە لە کاتی شەڕدا تۆمار کراوە بۆ ئێوە بڵاو دەکەینەوە. هەردوو فیدایی؛ خەبات کۆپ، بە ناوی یونس کاراداغ خەڵکی موشە و لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە. زانا رۆژدا یاخود رەمەزان گوچلو لە بنەماڵە و دەوروبەرێکی وڵاتپاڕێزدا گەورە بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەرتاسەری کوردستان دەستی بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی کردووە. هەردوو گەریلاش لە ساڵانی دوور و درێژی مانەوەیان لە ناو پەکەکە بەردەوام هێمای گیانبازی بوون.

لە ساتەکانی بەرخوداندا خەبات ئامێری تۆمارکردنی دەنگ دادەگیرسێنێت و کۆتا پەیامی تۆمار دەکات. سەرەتا دەنگی خەبات کۆپ هەیە. دەڵێت، "ئێمە لێرە دوژمن پان دەکەینەوە"، دواتر زانا بە وتنی "هەڤاڵ سڵاو و رێز"، دەست بە پەیامەکەی دەکات و دەڵێت؛ "شەوی رابردوو کاتژمێر ٠٩:٢٠ ئێمە لە گوندی سەرێ کانی سەر بە هەرێمی عومەریەی لە گەڵ دوژمن تووشی شەڕبووین. ماوەیەکی زۆرە دوژمن لە ناوچەکە دەستی بە ئۆپراسیۆنی گەڕان وپشکنین کردووە، ئێمەش لە سەنگەری شەڕداین. ئێستا لەگەڵ دوژمندا لە شەڕداین. شەڕ دەکەین و خۆڕاگری دەکەین". لەو کاتەدا دەنگی خەبات دەبیسترێت کە وەک کەمال و خەیرییەکان وەک مەزڵومەکان دەڵێت: "بەرخودان ژیانە". لەو ساتەدا تەنیا شتێک بە بیری مرۆڤدا دێت ئەوەش نەبەزین و دانەبەزینی ئیرادەی ئاپۆییە.

'ئێمە تا کۆتا فیشەک شەڕ دەکەین'

زانا لە درێژەدا دەڵێت، "ئێستا بە ورە و پڕ جۆش و خرۆشین. ناتوانین لێرە بچینە دەرەوە. ئێمە تا کۆتا فیشەک دەجەنگین. خۆشەویستیمان بۆ هەموو هەڤاڵان هەیە. متمانەمان بە پارتەکەمان هەیە. ئەوانەی بەر لەئێمەش رۆیشتن بە بیر و باوەڕەوە رۆیشتن. ئێمە سەرکەتوو و بەختەوەرین کە ئەو مرۆڤانەی بەر لەئێمە بە بیر و بڕواوە پێشەنگایەتیان بۆ کردین و بەردەوام رێگەی ئەوانمان بە بنەما گرت، لێرە بەدواشەوە رێجکەی ئەوان دەگرینە بەر. تا کۆتا فیشەک شەڕ دەکەین. ئێستا لە ئەنجامی لێدان و گورزەکانی ئێمە دوژمن بۆ دواوە هەڵاتووە و لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆردومان دەکەن. بە شێوەی جیاجیا ئێمە لە شەڕداین و وەڵامی پێویست بە دوژمن دەدەینەوە".

'داوای خۆبەدەستەوەدانیان دەکرد، ئێمە نارنجۆکمان بۆ هەڵدان'

زانا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت: "ئێستا کاتژمێر ٠١:١٦یە دوژمن نزیکەی ١٢:٥٠ هاتنە سەر سەنگەرەکەمان. ئێمە چاوەڕێ دەبین و تا کۆتا فیشەک دەجەنگین. زۆرینەی کەلوپەل و شتەکانی رێکخستنمان سوتاند بۆ ئەوەی دوای شەهیدبوونمان نەکەونە دەست دوژمن. بە گوێرەی ئەوە پلانی خۆمان دانا و تا کۆتایی دژی دوژمن دەجەنگین. بتوانین دەرفەت بڕەخسێنین، دەچینە دەرەوە، دەرفەتیش نەبێت ئێمە رێگە نادەین دوژمن بە گرتنی ئێمە دڵخۆش بێت. ئێستا دوژمن لەبەر دەرگاکە داوای خۆبەدەستەوەدان دەکات، بەڵام کاتێک دوژمن ئەو بانگەوازەی کرد ئێمە وەک وەڵامێک نارنجۆکمان بۆ هەڵدان و ئەوانیش هەڵاتن. ئێمە لە دوژمن دەدەین، ئەوانیش بە بۆردومان و گولـلەباران هێرش دەکەنەسەرمان. شەڕێکی قورس لە نێووان ئێمە و دوژمندا روودەدات. بڕیارمان ئەوەیە کە تا کۆتایی شەڕ بکەین و بە دڵنیاییەوە لە سەر بنەمای بەرخودان وەڵامی دوژمن دەدەینەوە".

'پەکەکە سەردەکەوێت'

زانا دەڵێت: "لەوانەیە لێرە شەهیدبین، بەڵام تا کۆتایی بڕوامان وایە کە پارتەکەمان سەردەکەوێت، هەرگیز شکست ناهێنێت. رەخنەدانی خۆمان بە هەموو هەڤاڵان دەدەین، رەخنەدانمان بە سەرۆکایەتی و گەلەکەمان دەدەین" و زانا بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی بە قسەکانی دەهێنێت.

' پارتەکەمان بەو جۆرەیە کە دەتوانێت هەموو کەسێک لە ناو خۆیدا بحەوێنێتەوە و بیگرێتەخۆ'

دوای زانا بۆ ئەوەی ئەوەی پەیامی خۆی رابگەیەنێت خەبات دەستی بە قسە کرد و وتی، "قسەکانی هەڤاڵ زانا کۆتایی هات. ماوەیەکی زۆر بوو لە ناو پەکەکەدا بەشداربووین. لە یەکەم رۆژەوە تائێستا بە دڵخۆشی خواستێکی زۆرەوە بەشداربووین. هەرموو رۆژێک کە بەشداربووین کەموکوڕیمان لێدەردەکەوت، لاوازیمان دەردەکەوت، بەڵام پارتەکەمان پارتێکی بەو جۆرەیە کە دەتوانێت هەموو جۆرە مرۆڤێک بگرێتە خۆ. لەم ژیانەدا کەموکوڕیمان هەبوو. نەمانتوانی ببینە وەڵام بۆ هەڤاڵانی شەهید، ئەگەر کەموکوڕیمان نەبوایە دوژمن بەم جۆرە نەیدەتوانی بە ئاسانی بێت و خاکی کوردستان داگیر بکات و داوای خۆبەدەستەوەدان لە گەریلاکانی کوردستان بکات. ئەمە بۆ ئێمە پەژارەیەکی زۆرە".

خەبات لە ساتی شەڕدا پەیامەکەی تۆمار دەکات

خەباتیش وەک زا پێداگری خۆی نیشان دەدات و ئەم پەیامە دەدات: "ئێمە ئەوە قەبوڵ ناکەین. لە بەرامبەر ئەو بانگەوازە، هەرگیز خۆبەدەستەوەدان نابێت بژاردەی ئێمە. تا کۆتا خولەک، تا کۆتا سات ئێمە خۆڕاگری دەکەین. ئێمە شەڕ دەکەین. شەهیدبوون با وەک زیلان بێت، با وەک مەزڵوم بێت، با وەک کەمال بێت، رێگەی ئێمە رێگەی ئەوانە و لەو رێگەیە ناگەڕێینەوە".

لەو ساتانەدا خەبات وەک فەرماندەیەکی لەسەرخۆ بە زانا دەڵێت، "زانا دوژمن هات، چەند فیشەکی تێبگرە، هات، هات... هاتە لێواری سەنگەرەکە..." لەو ساتەدا شەڕێکی قورس دەستپێدەکات و زانا وەڵامی پێویست دەداتە داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەر. خەبات بەردەوام دەبێت و فەرمانەکانی خۆی درێژە پێدەدات. خەبات بەم جۆرە دەڵێت، "یاخود لە بارەی ئەوەوە (زانا چەکەکەی دەخاتە سەرپێ و بە زمانی تورکی بە دوژمن دەڵێت، چیتە بێ ناموس؟).. لەو بارەوە (خەبات دیسان شەڕەکە ئاراستە دەکات و بە زانا دەڵێت وریا بە، رەنگە نارنجۆک هەڵبدەن) .. با هەڤاڵ نەکەوێتە مەترسیەوە (دیسان دەنگی زانا دێت کە هەم بە دەنگەکەی و هەمیش بە چەکەکەی وەڵامی دوژمن دەداتەوە).

'ئەمە رێگەی شکۆ و ناموسە'

لەو ساتانەدا خەبات بەم جۆرە درێژە بە پەیامەکەی دەدات، 'جارێکیتر هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم. ئەو بەڵێنەی بە هەموو شەهیدانمان داوە، رادەستی ئێوەی دەکەین، ئەمە رێگەی شکۆمەندی و رێگەی نامۆسە. نابێت کەس لەم رێیەدا هەنگاو بۆ دواوە بنێت. دەزانین هەڤاڵ، لە وەها قۆناغێکدا، شەهیدبوونێکی بەم جۆرە یاخود بڵێین زیانێکی گیانی کە ئەمڕۆ دێتە ئاراوە بۆ ئێوە زۆر دژوار دەبێت. بەڵام ئەوە بزانن چی دەبێت با ببێت، بڕوامان بە ئێوە هەیە، بڕوامان بە رێکخستن هەیە، ئێمە شەهیدیش بین، بەڵام ئێمە لەم رێگەدا جارێکیتر لەو بڕوایەدام کە ئێمە یەکتر دەبینینەوە".

'ژن ژیانە، ژن ئازادییە"!

خەبات پەیامەکەی خۆی بەم وتانە گەیاندە کۆتایی، "جارێکیتر هەموو خۆشەویستی و بیرکردنم بۆ هەموو هەڤاڵانی ژن و هەموو هەڤاڵانی گەریلا دەنێرم. لە رووی تێکۆشانی رەگەزیشەوە لەناو ژیاندا زۆر جار لەگەڵ هەڤاڵان گفتوگۆمان کرد. ئەمە راستیە "ژن، ژیان، ژن ئازادییە'، ئێمە ئەوە دەزانین. بڕواشمان وایە ئەو زانینە لای هەموو کەس دروست دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو ئاراستەی هەموو هەڤاڵان، سەرۆکایەتی، هەڤاڵانی بەڕێوەبەری پارتیمان دەکەم. دەڵێم هەرگیز ئاڵای پەکەکە دانانەوێت، هەموو کات شەکاوە دەبێت. بەرخودانی پەکەکە هەموو کات لە بەرزترین ئاستدا دەبێت و ئێمەش وەک جەنگاوەری رێکخستن بەردەوام خۆڕاگری دەکەین، شەڕ دەکەین و هەوڵ دەدەین ئەو ئاڵایە بەرزبکەینەوە". وەک هەر جەنگاوەرێکی ئاپۆیی دوا قسەی خەباتیش "بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن!" بوو.

هـ . ب