كوردانی خۆراسان رێ و رەسمەكانی نەورۆزیان بەرز راگرت

ژمارەیەك لەڤیدیۆ و وێنە لەخۆراسانی باكورەوە نیشانی دەدات كە كوردان رێ و رەسمی نەورۆزیان لەناوچە جیاجیاكانی خۆراسان بەرز راگرتووە. ئەم مەراسیم و رێ و رەسمانەش بەگوێرەی داب و نەریتی هەرێمی بەرێوە چوونە.

کوردان چەند سەدە پێشتر لەكاتی دەسەڵاتداریەتی شا عەباس و دەورەی سەفەویەكان لەناوچەكانی كوردستان بەتایبەتی لە ورمێەوە بۆ خۆراسان راگوێزراون. لەگەڵ دەربازبوونی چەند سەدەش، ئەو كوردان تا ئێستا زمان و شۆناسی خۆیانی نەتەوەیی پاراستووە. كوردەكانی كرمانج لەپاڵ زمانی، فارسی، تاتی، تۆركمەنی و توركی زمانی نەتەوەیی خۆیان پاراستووە.

ئەوان جەژنی نەورۆزیان لەهەرێمەكانی خۆیان پیرۆز كردووە بەتایبەتی لەهەرێمی مێژوویی ریوی.

گولی شادكام لێكوڵەوەرێكی باوەڕییە هەرێمیەكان بەراگەیاندنە ناوخۆییەكانی ووتووە؛ دوو جەژنی"چلەی چوو" و "ئاخرچارشەمبی" لەو جەژنانەیە كە لەزووەوە كۆمەڵگەی كوردەكانی خۆراسان بۆ كۆتایی هاتنی ساڵ كۆن و دەست پێ كردنی ساڵی نوێ بەرێوەی دەبەن.

ئەو لێكۆڵەرە راشیگەیاندووە؛ جەژن و مەراسیمی چهلەچوو لەرێ و رەسمەكانی دەربازبوونی سرۆشتە كە كوردەكانی خۆراسان لەمێژە تا هەنووكە لەدوای چلەی بووچك لەكۆتاییەكانی مانگی دوو زستان بەرێوەی دەبەن. لەم كاتەدا زەحمەتیەكانی زستان كەمتر دەبێتەوە و كەش و هەواش هیوای هاتنی بەهار دەدات.

ف.ق