لە باشوری کوردستان مامۆستا و کارمەندانی کارەبا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەرین دەستیان بە بایکۆت کرد. لە سلێمانی و هەولێریش مامۆستاکان ناچنە سەر کارەکانیان.

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ئیدارەی ڕاپەرین کە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ نەچوونە سەر کارەکانیان.

لە راگەیەندراوی کارمەنداندا هاتووە، " بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بە تەنها لە مانگی شوباتدا ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بانکی رانیە ناردووە. موچەی کارمەندانی کارەبای هەموو ئیدارەی راپەرین بە تەنها ٦٠٠ ملیۆن دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە. زۆربەی کارمەندان ناتوانن کرێی ماڵەکانیان بدەن. دۆخی ئابۆری کارمەندان زۆر خراپە."

مامۆستایان دەستیان بە بایکۆت کرد

لە ئیدارەی گەرمیان و راپەرینی سەر بە سلێمانی و ناوچەی کۆیەی هەولێر، مامۆستای ٤٣ قۆتابخانە و خوێندنگە بەهۆی نەدانی موچەی مانگی ئازار دەستیان بە بایکۆت کرد.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی بەغدایی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی کاری گواستنەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناردووە."

ف.ق