لە باشوری کوردستان ناڕەزاییەکان فراوانتر دەبن

مامۆستایانی شاری سلێمانی باشوری کوردستان بەهۆی نەدانی موچەکانیان، دەوامیان بایکۆت کرد.

لەگەڵ ئەوەی کە حکومەتی بەغدا، بۆ دابەشکردنی موچە، بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام موچەی کارمەندان و خانەنشینان و مامۆستایان دابەش ناکرێت. ئەوەش ناڕەزایی فراوانی لێکەوتووەتەوە.

لەم رۆژانەی دواییدا زۆر لە سێکتەرەکان پەکیان کەوتووە.

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و ناچنە سەر کارەکانیان.

مامۆستا و کارمەندانی زانکۆکە رایانگەیاند، دەوامیان باکیۆت کردووە و داوایان کرد موچەکانیان بە زوترین کات دابەش بکرێت.

لە سەرەتای هەفتەوە، لە ناوچەی کۆیەی هەولێر، سلێمانی، گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەرین و زۆر ناوچەی دیکە بە سەدان کارمەند و مامۆستا بەهۆی نەدانی موچەکانیان دەستیان بە چالاکی بایکۆت کرد.

٢٧ی ئازار وەزارەتی دارایی عێراق ٢٠٠ ملیار دیناری موچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی ناردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەش نەکراوە.

لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی چەندین ساڵە بۆتە مۆتەیەکی مەترسیدار و دەستی بەسەر دام و دەزگاکانی حکومەتدا گرتووە.

ف.ق