لە بەهدینان گەریلاکانی ئازادی نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە دەڤەری بەهدینان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە دەڤەری بەهدینان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
بە بەشداری دەیان گەریلا، ئاهەنگی نەورۆز دەستیپێکرد. رۆژهات موش فەرماندە لەنێو گەریلادا لە قسەکانیدا باسی واتای نەورۆز کرد کە هەزاران ساڵە پیرۆز دەکرێت، نەورۆزی ساڵی ٢٠٢١، نەورۆزی قاڕەمانێتی گەریلاکانمان بوو.
موش ئاماژەی بە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کوردستان و هێزەکانی گەریلادا و وتی، " بە باوەڕی و بڕیارێکی گەورەوە پێشوازیان لە ساڵی ٢٠٢٢ کردووە.
دواتر لە دەوری ئاگر گەریلاکانی ئاگری دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد. لە ئاهەنگەکەدا گەریلاکان گەلهات و روکەن دەرسیم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ هیوای سەرکەوتنیان خواست. گەریلای هەبەدەهە فەرا یەشیلگوزیش نەورۆزی لە گەلان پیرۆز کرد.
ف.ق