لە دوو رۆژی رابردوودا تەرمی ١١ سەربازیی تورک بۆ نەخۆشخانەی گەڤەڕ گواستراوەتەوە

دوای هێرشی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە، چالاکیەکانی گەریلاش بە بەهێزی بەردەوامە. لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا تەرمی ١١ سەربازی تورک بۆ نەخۆشخانەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ گواستراونەتەوە.

هێرشی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە هەریمی کوردستان بەردەوامە. دوای هێرشەکانی سەر سنور، شەڕ و پێکدادانەکان زیادی کردووە. جموجووڵی سەربازی لەسەر هێڵی جۆلەمێرگ و ناوچەکانی چەکی و گەڤەڕ بەردەوامە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لە دوو رۆژی رابردوودا تەرمی ١١ سەربازی تورک بۆ نەخۆشخانەی گەڤەڕ گواستراونتەوە کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادیەوە سزادراون. بەپێی زانیاریەکان لەسەر هێڵی سنور گواستنەوەی سەربازی و مەدەنی دەبینرێت.

لەبەرئەوەی کە پێکدادانەکان بەردەوانە، گوندەکانی سەر سنور چۆڵ دەکرێن. گوندی مارینۆسی نزیک لە چیای کاتۆی جۆلەمێرگ کە ٤ رۆژە شەڕ تێیدا بەردەواننە، رووبەرووی چۆڵکردنەوە بووەتەوە. راگەیەنرا کە دوای پێکدادانەکان هەموو گەنجان لە گوندی مارۆنۆس لە گوندەکانیان و ئەو شوانانەی کە خەڵکی گوندەکە نین لە گوندەکە دەرکراون.

بەپێی زانیاریەکان لە گوندەکە ژمارەیەکی کەم هاوڵاتی ماون، زۆربەی مەڕوماڵاتەکان بێشوان ماون و رێگە نادرێت گوندنشینان مەڕوماڵاتەکانیان کۆبکەنەوە. راگەیەنرا کە سەربازانی تورک هاتوچۆی گوندەکەیان قەدەغە کردووە و وەک هەرێمی قەدەغەکراوی سەربازی راگەیەنراوە.

ساردخانەی گەڕۆکیان هێناوەتە گوندەکە

بەپێی زانیاریەکان سەربازانی تورک کە لە شەڕدا دەکوژرێن، لە ساردخانەکانی گوندی ئەرتوش و چەلێ کە وەک سارخانەی گەڕۆک دەزانرێن، جێگیر کراون.

راگەیەنرا ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکانی تورک زۆر زۆرە و هەموو رۆژێک بە هەلیکۆپتەر نزیکەی ١٠ ب٠ ١٥ سەربازی کوژراو بۆ نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ دەگوازرێنەوە.

راگەیەنرا لەو ناوچانە بۆ سەربازەکان بەشی جیاواز دروستکراون و ڕێوشوێنی زیاتر گیراوەتەبەر.

ف.ق