لە دژی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پۆلیس لە رێگای ئامەد – خارپێت چالاکی ئەنجامدرا

هەڵۆکانی گەورە شاران ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو بۆ یادی بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز، کە لە ٧ی ئەیلولی ١٩٨٢دا کەمال پیر شەهید بوو لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەسەر ڕێگای ئامەد - خارپێت چالاکیان ئەنجام داوە.

هەڵۆکانی گەورە شاران رایانگەیاند، شەوی ڕابردوو بە چەکی تاکەکەسی و تەقەمەنی بۆ یادی بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز، کە لە ٧ی ئەیلولی ١٩٨٢دا کەمال پیر شەهید بوو لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەسەر ڕێگای ئامەد – خارپێت چالاکییان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵەی چیاگەر هێڤیی سەر بە هەڵۆکانی گەورە شاران ڕایانگەیاند، شەوی ٥ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠ی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە ڕێگای ئامەد - خارپێت بە چەکی تاکەکەسی و تەقەمەنی چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە چالاکییەکەمان بۆ کەمال پیر فەرماندەیەک لە فەرماندە ئەفسانییەکانی پارتی ئەنجامداوە، لە ٧ی ئەیلولی ١٩٨٢دا لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد شەهید بوو و لە کاسەیەتیی کەمال پیردا ئەو چالاکییەمان بۆ یادی هەموو شەهیدانی بەرخودانەکە ئەنجامداوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵۆکانی گەورە شاران ئەم بێدەنگییە دەشکێنن و کۆتایی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر دەهێنن و دەڵێن: "هەموو پێکهاتەکان، تاک و دامەزراوەکان، کە هاوکاریی داگیرکەری و چەوساندنەوە بکەن و سڵاویان لێ بکەن و بە مرۆڤی ئاساییان بزانن، دەبنە ئامانجی یەکەکانمان".

ژ.ت