لە گەڤەر دوو تەقینەوە لە نزیک بنکەی پۆلیس ڕوویاندا
دوو تەقینەوەی گەورە لە نزیک بنکەی پۆلیس لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ ڕوویاندا. پۆلیسی تورک دوای تەقینەوەکان چەندین کەسی دەستگیرکرد.
دوو تەقینەوەی گەورە لە نزیک بنکەی پۆلیس لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ ڕوویاندا. پۆلیسی تورک دوای تەقینەوەکان چەندین کەسی دەستگیرکرد.
کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ لە نزیک بنکەی پۆلیسی ٧٥ یڵ لە گەڕەکی قشڵە دوو تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا.
پێش تەقینەوەکە تەقە لە زرێپۆشی دەورییەى پۆلیسی جوڵەی تایبەت کرا، کە لە گەڕەکی قشڵەوە بەرەو گەڕەکی ئۆرمان دەڕۆیشت.
گەڕەکەکە و ناوچەیەی بنکەکە لەلایەن سەدان پۆلیسەوە گەمارۆدراوە و چەندین ئامبولانسیش ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک، کە توشی شپڕزەیی و بێچارەیی ببوون، لە ناوچەی تەقینەوەکەدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەسیان لە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەستگیرکرد.
گەمارۆی سەر گەڕەکەکە تاوەکو بەرەبەیانی زوو بەردەوام بوو.
ژ.ت