لە گوڵاڵە منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار منداڵی دیکە بریندار بوون
لە گوڵاڵە، تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک گیان لەدەستدانی مندالێک و برینداربوونی چوار منداڵی دیکەی لێکەوتەوە
لە گوڵاڵە، تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک گیان لەدەستدانی مندالێک و برینداربوونی چوار منداڵی دیکەی لێکەوتەوە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر بە پارێزگای دیالە، گولـلە هاوەنێک بە ژمارەیەک منداڵدا تەقییەوە و لە ئاکامیدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و چوار منداڵی دیکەش بریندار بوون.
زانرا، تەقینەوەکە لە گەڕەکی حەی وەحدە ڕووی داوە و هاوەنەکە پاشماوەی چەتەکانی داعش بوە و منداڵەکان لە کاتی یاریکردندا دەسکاریان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
منداڵە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
هـ.هـ