لە کەمپەکانی پەدەکە، ژنانی ئێزدی دەڕفێندرێن

لە کەمپەکانی پەدەکە لە باشوری کوردستان ژنانی ئێزدی دەڕفێندرێن. لەم دواییانەدا دوو ژنی گەنج ڕفێندران. خزمەکانیان رایانگەیاند، یەکێکیان لەلایەن پیشمەرگەکانی پەکەوە ڕفێندراوە و خانەوادە ئەو دوو ژنە نیگەرانن.

دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ سەدان ئێزدی کۆمەڵکوژکران و هەزارانیش ڕفێندران و ژمارەیەکی زۆریش ناچاربوون کۆچ بکەنو هەزاران ئێزدی لە کەمپەکانی باشوری کوردستان جێگیر بوون و ئێستا پارتی رێگا نادات بگەڕێنەوە شەنگال تا ئێستا چەندین ڕووداوی وەک چادر سوتاندن و گێچەڵکردن و کوشتن لە کەمپەکاندا ڕوویانداوە.

حەفتەی رابردوو، دوو ژنی گەنجی ئێزدی لەلایەن هێزەکانی پەدەکە لە کەمپەکانی باشوری کوردستان ڕفێنراون و تا ئێستا چارەنووسیان نەزانراوە.

ن. ف. ئ بە هۆی دۆخی ئەمنیەوە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت وتی، "ماوەی نۆ ساڵە لە کامپی بێرسڤی زاخۆین کچەکەم لەلایەن پێشمەرگەوە لە بازاڕی کامپەکە ڕفێندراوە و تا ئێستا نازانین ئەو لە کوێیە."

ن. ف. ئ دەشڵێت، " سەردانی زۆر لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە بۆ چارەنوسی کچەکەمان، بەڵام بە دەست بەتاڵی گەڕاینەوە تەنانەت ئەنجومەنی ڕوحانیش هیچ چارەسەرێکی بۆ ئێمە نەدۆزیەوە، من دەترسم کچەکەم وەک ئاخینی لێ بێت."

لە هەرێمی خانکێش، ماوەی ١٠ ڕۆژە ژنێکی گەنج بەناوی ڤیان فەرەج سلێمان لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

دیلمان فەرەج سلێمان، برای ئەو کچە ڕفێندراوەیە ڕایگەیاند، "١٠ رۆژە خوشکەکەم لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوە و دەسەڵاتدارانی باشور بێدەنگن لەو کارە نامرۆڤانەیە، ئێمە بەڵگەمان هەیە دەزانین ڤیان لەکوێیە، ئێمە داواشمان لە بابە شێخ و ئەنجومەنی ڕوحانی کرد، بەڵام هیچ چارەسەرێکیان بۆ ئێمە نەدۆزیەوە.

دیلمان فەرەج سلێمان لەقسەکانیدا باسی لە داواکەیان لە ئەنجومەنی روحانی و بابەشێخی ئێزدییەکان کرد وتی، "ئەگەر نەتوانیت کێشەیەکی ئاوا چارەسەر بکەیت، بۆچی خاوەنی ئێزدیەکانیت؟ بە ئەرکی ئایینی خۆتان هەستن لە دەرەوەی کۆڕی ڕوحانی داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە خێرخوازو بە ویژدانن بۆ چارەنوسی ئێمە. "

ف.ق