لە کەمپی مەخمور کۆمەڵکوژی پاریس بە ڕێپێوانێکی جەماوری شەرمەزار کرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە بۆنەی ٩مین ساڵیادی شەهیدکردنی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی سێ ژنە تێکۆشەری کورد، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە بۆنەی ٩مین ساڵیادی شەهیدکردنی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی سێ ژنە تێکۆشەری کورد، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
بۆ یادکردنەوە ساکینجە جانسز(سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدرا، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون.
ڕێپێوانەکە کە بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی عەشتار سازکرا، لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەبەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان دەستیپێکرد و تاوەکو بەردەم هۆڵ کۆنفڕانس بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی شەهیدانی پاریس و سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتیمە ئویار شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری ساڵی ٢٠١٦ لە شڕنەخ بەرزکرانەوە.
هەروەها ئاڵای کەجەکە، پەکەکە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بێوستان دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، 'بنرێت خیانەت' ، ' ژن ژیان ئازادی، سارا رۆژبین و رۆناهی ' وترانەوە.
چالاکوانان لەبەردەم هۆڵی کۆنفڕانس وەستان و ڕاگەیەنراوێک خوێنرایەوە. بەر لە راگەیەنراوەکە چالاکوانان خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە بێدەنگی وەستان.
لەسەر ناوی دانیشتوانی کەمپی مەخمور، فلیز بوداک ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد. فلیز بوداک رایگەیاند، لە کەسایەتی بەرخۆدێر، تێکۆشەر و ئازادیخواز شەهید سارادا یادی هەموو شەهیدانی شۆرش بەڕێزەوە دەکەنەوە و وتی، " ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردن و ڕووڕەشکردنی پیلانگێری شەهیدکردنی سێ ژنی شۆڕشگێر وەک ١٥ی شوبات کە لە کەسایەتی هەڤاڵ سارادا ئەنجامدرا لێرەین. ئەو ژنانەی داوای ژیانی ئازاد دەکەن، لە بەرانبەر هێرشی سیستمی دەسەڵاتدار، رۆحی بەرخۆدان، ڕاپەڕین دەڕژێننە کۆڵانەکان و خۆیان ڕێکدەخەنەوە. ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی دەکەن، ئەو ژنانەی کە هیوا و بڕوا بە ئازادی ژنان دەبەخشن دەکرێنە ئامانج. یەکێک لەو ژنانەش هەڤاڵ سارا یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو."
بوداک ئاماژەی بەوەکرد کە شەهید سارا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە داستان و وتی، " دوژمن زیندانەکان بۆ تەسلیمیەت و چۆکدادان و شکاندنی ئیرادەی هێزە شۆڕشگێرەکان بەکار دەهێنێت. بەڵام لە زیندانی ئامەد هەڤاڵ سارا لەبەرانبەر کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠دا هێزی تێکۆشانی پیشاندا و لە زینداندا سەرکەوت و بە ئەسەد ئوکتای وت، ئەگەر تۆ ئەسەد ئوکتای منیش ساکینە جانسزم و بەم شێوەیە لە بەرانبەر فاشیزم سەرکەوت و کۆماری تورک تێکشکا. ئەمڕۆ شەهید سارا لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە داستان و مانیفیستوی ئازادی ژنان کە لەبەرانبەر سیستم سەری دانەنەواند. شوێن پەنجەی شەهید سارا لە مەخمور زۆرە، شوێن پەنجەی شەهید سارا لە قوتابخانەی مەخمور هەیە. یادەوەری شەهید سارا لای هەموو تاکێکی کەمپی مەخمور هەیە. بە خەبات و ئیرادەی شەهید سارا جارێکی دیکە دوژمن تێکدەشکێنرێت و رێکخراوی ژنان سەردەکەوێت و نەتەوەی کورد کە درێژە پێدەری ڕێگەی هەڤاڵ سارەیە سەردەکەوێت."
بوداک لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵوێستی دەوڵەتی فەڕەنسا کرد و گوتی، " ئەگەر کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکرێت، فەڕەنسا تاوانبارە، پاریس هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکەیە. ئێدی پاریس شارێکی خۆشەویست نییە، شاری نادادیە. شارێکە کە نەتوانی ئەڤینی ئازادی شەهید سارا هەڵبگرێت. ئازادی بە تەئکیدی بەشی هێزی گەلی کورد، هزری ڕێبەر ئاپۆ و رۆحی شەهید سارا دەبێت."
ڕێپێوانەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بمرێ خیانەت' کۆتایی هات.
ف.ق