لە کەرکوک ٧ بارەگای داعش بۆردومانکران
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقدا لە ناوچەی گەلی ئالشای باشوری کەرکوک، ٧ بارەگای چەتەکانی داعش وێرانکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقدا لە ناوچەی گەلی ئالشای باشوری کەرکوک، ٧ بارەگای چەتەکانی داعش وێرانکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا.
فەریق عەلی فرێحی یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رایگەیاند، هێزەکانیان لە گەلی ئالشای باشوری کەرکوک لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەڕاسیۆنیان ئەنجامداوە و ٧ بارەگای چەتەکان وێرانکراون و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
فرێحی باسی ئەوەشی کرد کە لە نێو ئەو کەلوپەلانەی کە دەستیان بەسەرداگیراوە، هاوەنێکی ٨١ ملم، هاوەنێکی ٨٢ ملم، چەک، دۆشکەیەکی ٦٩، ژمارەیەک مین، ٥ گولە تۆپ، ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی هەبوون و ژماریەکیش لەناوبراون.
فەریق عەلی فرێحی یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک لەبارەی ژمارەی کوژراوەکانی داعش هیچ زانیاریەکی بڵاونەکردەوە.
ف.ق