لە کەرکوک شاندێکی یەکێتی سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد

لە سەردانەکەیدا بۆلای تەڤگەری ئازادی، ڕەوەند مەلا مەحمود ڕایگەیاند: "تەڤگەری ئازادی لە رۆژە سەختەکان هەڵوێستی جددیان هەبووە و لەگەل خەڵک ماوەتەوە و بەرگرییان لە کەرکوک کردووە".

ئەمرۆ چوارشەممە شاندێکی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم لە شاری کەرکوک، بەسەرپەرشتی ڕەوەند مەلا مەحمود سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد، لەلایەن کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازی لەو شاندە کرا کە بەمەبەستی جەختکردنەوە لە یەکڕیزی حزب و لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک دوای پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، هەروەها لە میانی سەردانەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگی یەکڕێزی نێو ماڵی کورد و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تا کۆتایی بەم دۆخە ناجێگیرەی ئیستای شارەکە بهێنرێت.

لەم هەڵبژاردنەدا کورد توانی سەنگی خۆی بسەپێنێت

ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەل ئەنجوومەنی هەریمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کومەڵگای کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند ووتی: "دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، خۆشبەختانە کورد توانی دەنگ و ڕەنگی سەنگی خۆی بە باشی بسەپێنێت، لەئیستاشدا ئێمە بە بە بەرنامەیەک سەردانی حزبە کوردی و عەرەبی و تورکمانییەکان دەکەین، سەرەتاش لە حزبە کوردییەکانەوە دەستمان پێکرد".

تەڤگەری ئازادی لە رۆژە سەختەکان هەڵوێستی جددیان هەبووە و بەرگرییان لە کەرکوک کردووە

ڕەوەند مەلا مەحمود باسی گرنگی رۆڵی تەفگەری ئازادی کرد لە بەرگری کردن لە خەڵکی کەرکوک لە رۆژگارە سەختەکان و ڕایگەیاند: "تەڤگەری ئازادی یەکێک لەو حزبە کوردستانیانەیە کە لە کەرکوک رۆڵی جوانی هەبووە لە هاندانی خەڵکی بۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هەروەها لە رۆژە سەختەکان هەڵوێستی جددیان هەبووە لە شارەکە لەگەڵ خەڵکی ماونەتەوە و بەرگرییان کردووە، بۆیە بەپێویستمان زانی کە سوپاس دەستخۆشیان لێ بکەین لەبەرامبەر هەڵوێستەکەیان و پیان ڕابگەینین کە ئێمە هەموومان پێکەوەین".

بتوانین نێو ماڵی کورد لە کەرکوک ڕێکبخەین

هەروەها ناوبراو لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ووتیشی: "دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکان تەواو بووە، پێویست دەکات جارێکی دیکە هەموو پەیوەندییەکانمان نوێ بکەینەوە و ئاگاداری یەکتری بین لە هەموو بابەت و بۆنە نەتەوەیی و نشتیمانییەکان و هەموومان پێکەوە یەک دەست بتوانین نێو ماڵی کورد لە کەرکوک ڕێکبخەین، خۆشبەختانە تەفگەری ئازادیش هەمان بۆچونیان هەبوو وە توانیمان پێکەوە ئەو بیروڕایانە بگۆڕینەوە، لەئیستاشدا ئێمە لەسەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی کەرکوکداین و پێویست بەوەدەکات بیروڕا لەگەل حزب و لایەنە کوردییەکانی شارەکە بگۆڕینەوە و ڕای هەموو حزبەکان وەربگرین تا لەداهاتوودا حکومەتێکی خۆجێ بەهێز دروست بکەین بۆ خزمەتکردنی تەواوی دانیشتووانی شارەکە بەبێ فەرامۆشکردنی هیچ پێکهاتەک.

دەستخۆشییان لێدەکەین بۆ پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد

لەلای خۆیەوە کۆمەڵ سەرمەد سەبارەت بە سەردانەکەی شاندەکەی یەنەکە بۆ لای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند ووتی: "ئەمە بەشێکە لە کلتوری دبلۆماسی و سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەهەر ڕووداو و پرسێکی تایبەت بە نەتەوەکەمان لە کەرکوک سەردانی حزب و لایەنە سیاسیەکان دەکات بەتایبەتی حزبی کوردی، ئێمەش وەکو تەفگەری ئازادی دەستخۆشیان لێدەکەین بۆ ئەم هەنگاوە پیرۆزە لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی نیو ماڵی کورد".

حکومەتێکی خۆجێی دروست بکەین گوزارشت لە پێکهاتەکان بکات

هەروەها کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی ووتیشی: "سەبارەت بەئیدارەی خۆجێی شاری کەرکوک ئێمە پێمان وایە کە هەموومان پێکەوە پاڵپشتی لیستی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بکەین کە زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەدەستهێناوە تا بتوانن حکومەتێکی خۆجێی دروست بکەن کە گوزارشت لە پێکهاتەکانی کەرکوک بکات،

بەپێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی دەتوانین کۆتایی بەم دۆخەی ئیستا بهێنین

سەبارەت بە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە شاری کەرکوک بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخەی بەسەر کوردانی شاری کەرکوکدا هاتووە، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند ووتی: "بەدڵنیاییەوە چەند پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە شاری کەرکوک ئەوەندە باشترە وە ئەو لیستەشی کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە لیستی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بتوانێت ئیدارە خۆجییەکە دروست بکات بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کێشە و قەیران و دۆخەی لە کەرکوک هەیە چارەسەر بکرێت".

هـ . ب