لە لجێ گەمارۆ و جموجۆڵی سەربازی بەردەوامە
لە گوندی پێچاری ناوچەی لجێی ئامەد ئۆپراسیۆنی سەربازی، کەلەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکرابوو، بەردەوامە.
لە گوندی پێچاری ناوچەی لجێی ئامەد ئۆپراسیۆنی سەربازی، کەلەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکرابوو، بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەرەکان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو رۆژ بەر لە ئێستا گۆڕەپانەکانی وەک لیس، چەمێ سارومە، زکتە و شەهید رەمزییان بۆردومان کردووە.
راگەیەندرا کە هەرچەندە لە هەندێک ناوچە گەماورۆ هەڵگیراوە، بەڵام جموجۆڵی سەربازی بەردەوامە.